دواین هەواڵ

ئایا لە سوریا كودتا دژی هێزە ئیسلامییەكان روو دەدات

‌نەوزاد هێتوتی

پێش 2 هەفتە

دیارە كەوتنی حكوومەتی ئەسەد، ھاتنی گروپە چەكدارە تووندرەوەكان بۆ سەر دەسەلات بەتایبەتیش ھەیئەت تەحریر شام كە گروپێكی ئیسلامی جیھادی تووندرەوە، بووتە جێگەی مەترسی گەورە بۆ دراوسێكانی سووریا و بەتایبەت دەۆلەتانی عەرەبی. لە سوریادا ئەوانەی پاڵپشتی ھێزە ئیسلامییەكان دەكەن دوو دەۆلەتی سەرەكین توركیا و قەتەر. دیارە ئەم دوو دەۆلەتەش نەك ھەر لە سوریا بەڵكوو لە تەواوی ناوچەكەدا پاڵپشتی گروپە ئیسلامییەكان دەكەن لەوانەش حەماس، ئیخوانەكان لە میسر، لیبیا ، تونس و ولاتانی تری عەرەبی. بوویە، ھەمیشە لە نێو دەۆلەتانی عەرەبییدا مڵملانی تووند ھەبووە لە نێوان بەرەی ئیسلامییەكان كە لەلایەن توركیا و قەتەوەرە سەركردایەتی دەكرێت و بەرەی تری ولاتانی عەرەبی بەتایبەت میسر، ئوردن، عەرەبستانی سعودی ، ئیمارات و دەۆلەتانی تر.

وەك دیتمان لە كاتی بەھاری عەرەبیدا لە سەرەتدا زۆربەری تەژوومە ئیسلامییەكان بەتایبەت لە میسر، تونس، یەمەن و لیبیا توانیان سەركەوتن بەدەست بھێنن و گەیشتنە دەسەلات، بەلام سەركەوتنەكانیان كاتی بوو و ماوەیەكی زۆر كورتمەودا ھەبووە.

بەتایبەت بەرەی ناسیونالێستی و عڵمانی دژە ئیسلامییەكان بە پاڵپشتی دەۆلەتانی عەرەبی توانییان كوتایی بە دەسەلات ئیخوانەكان لە میسر و تونس بھێنن. ھەروەھا لە لیبیا ھێشتا مڵملانییەكان لە نێوان گروپە ئیسلامییەكان و خەلیفەر حەفتەر یەكلایی نەبووە. تەنانەت كاتی بەھاری عەرەبیدا ئیسلامییەكان ھەرەشەی جدییان درووست كرد بوو لە سەر ئوردن، بەحرین و عەرەبستانی سعودی .

بوویە، زۆر ئاشكرایە بەھێز بوونی ئیسلامییەكان لە سوریا و كونتروڵكردنی ئەو دەۆلەتە كە پێگەیەكی یەكجار گرنگی ھەیە سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە بۆ ئیسلامییەكان لە تەواوی جیھانی عەرەبی و ئیسلامیدا، بەتایبەت دوای شكستە گەورەكانیان لە دوای بەھاری عەرەبی. پێدەچیت توركیا و قەتەر ئەمجارە زۆر بە وردی ھانی گروپە ئیسلامییەكان لە سوریا دەكەن بۆ ئەوەی نەكەونە ناو ھەلەكانی پێشتری ھێزە ئیسلامییەكان كە لە ناوچەكانی تر كردیان و بووە ھۆی لە دەستدانی دەسەلاتیان. بوویە، ئەگەر بە وردی سەیری سیاسەت و ھەلوێستی گروپە ئیسلامییەكان بكەین بەتایبەت ھەیئەت تەحریر شام و سەركردەكەیان جولانی زۆر بە روونی ھەست بەوە دەكەیت كە زۆر زیرەكانە ھەنگاو دەنێت و خۆی لەوە دەپارێزێت لێدوانێك بدات یان كارێك بكات ببێتە مایەی نێگەرانی دەۆلەتانی دەوروبەر و دەرەوە. ھەورەھا ھەول دەدرێت خۆیان وەك ھێزیكی ئیسلامی میانرەو پێشان بدەن و كارێك نەكەن ببێتە ھۆی ترس و دڵراوەكی خەلك لە سوریا. تەنانەت لە گەل كوردیش تاكوو ئێستا خۆیان لەوە پاراستووە راستەوخو بكەونە شەرەوە. ھەرچەندە ئەمە بە ئەگەری زۆر كارێكی تەكتیكییە و پێدەچیت روڵدابەشكردن ھەبێت لە نێوان HTS و گروپەكانی سەر توركیا بۆ ئەوەی سەرئیشە بۆ حكوومەتە نوییەكەیان لە دیمەشق درووست نەبێت و ئەركی دژایەتی كورد بە ھێزەكانی سەر بە توركیا راسپێردراووە.

بوویە لەم قوناغەدا بۆ ئەوەی پێگەكەیان لە سوریا بەھێز بكەن پلانی توركیا و قەتەر كە پالپشتی ئەو گروپانە دەكەن ئەوەیە یەكەم، ھەۆل بدرێت وێنەیەكی باشی حكومرانی ئەم گروپانە پێشانی دەروە بدرێت تاكوو پێگەكەیان بەھێز دەكەن. دووەم، ھەوۆل بدرێت شەرعییەتی نێودەۆلەتی بۆ ئەو گروپانە دابین بكرێت. سێێیەم، ریگە نەدرێت لەو قوناغەدا شەری ناوخویی لە نێوان گروپە چەكدارەكان رووبدات ھەروەھا حكوومەتی نوی خۆی بپارێزیت لەوەی لە رووی سەربازییەوە ھێرش بكاتە سەر گروپە چەكدارەكانی سەر بە نەتەوەكانی تر وەك كوردەكان. چوارەم، دلی ئەمریكا و كومەڵگەی نێودەۆلەتی رابگێرێت. پینجەم، ھەۆل بدرێت گرنتی بدرێتە دەولەتانی داروسی كە نابنە ھەرەشە لە سەریان و بە تایبەت دەۆلەتانی عەرەبی. پاراستنی سەقامگیری بۆ ئەویە بتوانن پیگەكەیان بەھێت بكەن و رێگە نەدات بەوەی داعش بە ئاشكرا چالاكی بكات. ھەموو ئەو خالانەش بوو ئەوەیە بتوانن بە تیپەربوونی كات پێگەیان بەھێز بكەن و رێگە لەوە بگرن دەستیوردانێكی ھەرێمی یان نێودەلەتی دروست ببێت و و ببێتە ھۆی لادانیان لە دەسەلات.

بەتایبەت ئێستا چەند فاكتەرێك ھەیە ھەرەشە لە دەسەلاتیان دەكەت. یەكەم، ھەبوونی ھێزی ئەمریكا لە سوریا و پاڵپشتی كردنی ھێز كوردییەكان و ھێزە عەرەبە میانرەوەكان بەتایبەت لە تەنەف كە بە مەترسی دەزانن لە سەر دەسەلاتی نوێ خۆیان. دووەم، ترس لەوەی دەۆلەتانی عەرەبی وەك ئوردن، میسر، ئیمارات و عەرەبستانی سعودی پاڵپشتی ھێزە عەرەبە میانرەوەكان بكەن و بەكاربھێننن بۆ ئەوەی كودتا بەسەر ئیسلامییەكاند بكەن لە سوریا و تەنانەت دەكرێت ئەمریكاش پاڵپشتی ئەو پلانە بكات. بەتایبەت ئێستا دەۆلەتانی عەرەبی زۆر نیگەرانن لە بەھێز بوونی تەوژومی ئیسلامییەكان لە سوریا. چونكە دەكرێت ئەمە راستەوخو یان ناراستەوخو ھانی گروپە ئیسلامییەكان بدەن لەو ولاتانی تری عەرەبیدا بۆ ئەوەی دژی دەسەلات چالاكی بكەن.

لەلایەكی تریشەوە، ئیسرائیل دیستا نیگەرانییەكی زۆر ھەیە لەو گروپە ئیسلامییانە و دەكرێت ئەمجارە سوریا وەك بنكەیەك بەكار بھێنن لە جێگەی غەززە بۆ دژایەتی كردنی ئیسرائیل . ھەر بووەیەش، ئەمە دوو رۆژە ئیسرائیلییەكان ئوپەراسیۆنی گەورەیان دەستیپێكردووە بۆ لەناو بردنی زۆربەی توانا سەربازییەكانی سوریا بۆ ئەوی ئەو گروپە چەكدارانە بەھێز نەبن. بەپێ راپورتەكانی ئسیرائیل تاكوو ئیستا زیاتر لە 350 پێگەی سەربازی سوریا بردومان كراون و نزیگەی سەدا 70% توانا سەربازییەكانی سوریا لە ناو براون بۆ ئەوەی نەكەونە دەست گروپە چەكدارەكان. بوویە دەكرێت ئسیرائیلش تارمەتی دەۆلەتانی عەرەبی بدەت بۆ گورینی ئەو دەسەلاتەی ئێستا لە دیمەشق ھەیە.

بەلام، لە بیرمان نەچێت روودانی كودتا لە سوریا زۆر ئاسان نییە، چونكە ئەمجارە ئیسلامییەكان ئەمجارە زۆر بەھێز و توكمەن و دەۆلەتێكی وەك توركیا پاڵپشتیان دەكەت كە ھەرگێز بە ئاسانی رێگە نادات لە رێگەی دەستیوەردانی ھەرێمی یان نێودەۆلەتییە ئەم دەسەلاتە بگوردرێت. لەلایەكی تریشەوە ، زۆر سەختە ئەمریكا جارێكی دیكە بچیتە ناو پلانێكی لەو شێوەیە. تەنانەت بو دەۆلەتانی عەرەبیش كارێكی لەو شێوەیە زۆر سەختە بەتایبەت بارودوخی سوریا سوریا زۆر جیاوازە لە میسر و لیبیا. بەلام لە گەل ھەموو مەناشەدا ناكرێت ھەموو ئەگەرەكان لە بەرچاو نەگێرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP