دواین هەواڵ

ئایا ئێران پڵنگی کارتۆنییە؟

‌د.سەردار عەزیز

پێش 2 هەفتە

دەربڕینی پڵنگی کارتۆنی دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی چینی پێشوتر ماو تسی تۆنگ. لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ٤٧ ڕۆژنامەنوسی چەپی چیندۆست ئانن سترۆنگ بۆ ماوەی شەش مانگ لە چین بوو، لەو کاتەدا بۆ یەکەمجار ماوی بینی و دیداری لە گەڵدا سازکرد. لەو دیدارەدا ماو دەڵێت هەموو ئیمپریالیزم پڵنگی کارتۆنین، وەها دەردەکەون کە بەهێزبن بەڵام لە ڕاستیدا لاوازن. پاش ئەوە دەربڕینەکە بوو بە دەربڕینێکی ستاندارد لە دونیادا.

ئێران لە دۆخێکدایە، کە نەتانیاهوو دەیەوێت وەها دەریخات کە پڵنگی کارتۆنییە. ئێرانیش ئەمەی ناوێت، بەڵام بۆ ئەوەی بەهێز دەرکەوێت ئەگەری هەیە باجی زۆربێت، لەوانە ناسەقامگیریی ناوخۆ، داڕمانی زیاتری ئابوریی، یان پەنابردن بۆ چەکی ئەتۆمی لێدانی ئیسرائیل.

لە پاش حەوتی ئۆکتۆبەر ئیسرائیل بۆ ماوەیەک وەک پڵنگی کارتۆنی دەرکەوت، پاشان حیزبواللە، ئێستاش ئێران. بەڵام دۆخەکە هەتا بێت زیاتر شل دەبێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP