دواین هەواڵ

ریفراندۆم یەکەم بیرۆکەی چەخماخی ئازادی هەمیشەیی کوردستان بوو لە پێناو سرینەوەی ژێر ئەمری ناحەزان و دۆژمنان .

‌ هشیار شکاک

پێش 3 هەفتە

ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆک (مسعود بارزانی ) دەنگی ئاهو ناڵەی دایکی شەهیدان و جەرگ سوتاوی باوکە نیشتیمان پەروەرەکان و رۆلەی بێ پشت و پەنای شەهیدان و خەلکێکی ستەم دیدە بوو لە پێناو ژینێکی ئازادی هەمیشەیی .

ریفراندۆم دەنگی تڤەنگە سادە و رۆلە بوێرەکانی دەشت و چیا و دۆڵەکان بوو کە بە شەو و رۆژ ئەم دێ بۆ ئەو دێ دژی دۆژمنانی ئەم کوردستانە شەریان دەکرد لە پێناو ئارامیەکی هەمیشەیی  .

ریفراندۆم یەکەم بیرۆکەی چەخماخی ئازادی هەمیشەیی کوردستان بوو لە پێناو سرینەوەی ژێر ئەمری ناحەزان و دۆژمنان .

لەم رۆژە پیرۆزەدا چ شانازی و ئاسودەیەکی مەزن بەر ئەو کەسانە دەکەوێ کەدەنگی خۆیان خستووتە پاڵ ( بەلێ ) لە پێناو گەشتن بە خاک و نیشتیمانێکی ئازادی هەمیشەیی .

روورەشی و ریسوایش بەر ئەو کەسانە دەکەوێ کە دەنگی خۆیان خستە پاڵ  (نەخێر ) لە پێناو ژینێکی چەوسێنەر و ژێر دەستەی نەیار و دۆژمنەکان .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP