دواین هەواڵ

پارتی دوای زاب خودێیەکەی باڤل دەتوانێ چی بکات !

‌ هشیار شکاک

پێش 2 هەفتە

یەکەم : هەموومان دەزانین کە هەرێمی کوردستان بەرەو قوناغی دیموکراسی هەنگاو دەنێت کە ئەویش ئەنجام دانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە ، هەڵبەتە گەر بێتوو پارتی لە دوای بە دەست هێنانی رێژەیەکی زۆری کورسی ئەوا دەتوانێت هەر لایەنێک پارتی بیەوێ لەگەڵی دابنێشێ و هاوپەیمانی لەگەڵی دروست بکات ، واتە دەتوانێ یەکێتی نەکاتە شەریکی 
حکۆمەتی خۆی .

دووەم : پارتی دەتوانێ رێکەوتنی ففتی ففتی لەگەڵ یەکێتی بە تەواوی کۆتایی پێ بێنێت ، کە بینیمان یەکێتی لە ژێر ئەو رێکەوتنە هیچ کارێکی خراپ نەما نەیکات و دواتر لە شاشە و تۆرەکانیش باسی ففتی ففتی دەکات .

‎سێیەم : بە رێکەوتن لەگەڵ هەر لایەنێکی تر جگە لە یەکێتی ئەوا پارتی دەتوانێ هەر ماددە و  یاسا و برگەیەک لە پەرلەمان بە زۆرینە لەگەڵ لایەنی بەشدار لە حکۆمەت تێپەرێنێ بێ 
ئەوەی لایەنەکانی دیکە بەشدار بن .

چوارەم : پارتی دەتوانێ واز لەو نەرم و نیانەی خۆی بێنێت کە پێشتر لە پێناو نێو ماڵی کورد و یەکگرتنی کورد لە حەقی خۆی خۆش بووە. 

پێنجەم : پارتی دەتوانێ پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران باش و خۆش بکات و دواتر گۆرزی کۆشندە لە یەکێتی بدات .

شەشەم :پارتی بە بێ گوێدانە بەرژەوەندییە باڵایەکان دەتوانێ هەرێمی کوردستان بکات بە دوو ئیدارە  .

حەوتەم : تەنانەت پارتی دەتوانێ دوای تەواو بوونی دوو ساڵی پارێزگاری کەرکوک کە لە یەکێتیە دوای ئەو دوو ساڵە پارتی بە هەموو شێوەیەک دەتوانێ دوو ساڵ یاخود دوای چوار ساڵ ئەو پۆستە وەربگرێت بە رێکەوتن لەگەڵ لایەنەکانی تری کەرکوک  .

هەشتەم : پارتی دەتوانێ سەرۆک کۆمار لە یەکێتی وەربگرێت و ئەو پۆستە پێ نەدات .

* زاب خودێ لە بەر ئەم قسەیە پارتی سەرووی چل کورسی دەهێنێ ، ئەوەی پارتیش رەزامەندی لە سەر بێت دەتوانێ جانتای پێ بدات  .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP