دواین هەواڵ

بەدرێژایی مێژوو بەهۆى خەباتێکى ڕەوا تیرى دوژمنان لە بارزانى و پارتییە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 2 هەفتە

بارزانى و ڕێبازى بارزانى ئەو کاروانە خەباتە رەوایە لە مێژینە و رەوایە کە وەک زنجیرەیەک درێژەپێدەرى شۆڕش و بەرخودانەکانى نەتەوەى کورد لە رابردوو و ئێستاش بووە  و لە هەمانکاتیشدا هەمیشە ئومێد ومەشخەڵى ڕووناکى و ڕێنیشاندەرى کوردایەتی و هیواى گەلێکى ماف زەوتکراو و ستەم لێکراوە ، بووە ، خاوەن ستراتیژییەکى نەتەوەیی و نیشتیمانى و یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان بووە  لەڕووى داکۆکیکردن لە خاک بۆ هیچ زڵهێز و داگیرکەرێکى عەرەب ، تورک و فارس سازشىیان نەکردووە و بەڵکو لەگەڵ هەر گەلەکۆمەکى و پیلانگێرى و هێرش و پەڵاماردان و گەمارۆدانێک زیاتر ڕژدتربووە بۆ هەوڵدان لە پێناو بەدەستهێنانى مافەرەواکانى گەل و نیشتیمانەکەى .

بارزانى و پارتى لە دوێنى و ئەمڕۆدا چ لە خەباتى شۆڕشگیرى و چەکدارى و چ لە خەباتى شارستانى ودیموکراسیدا هەمیشە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر بووە لە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى لە بەرگریکردن  و ڕووبەڕووبوونەوەى ئاستەنگ و هێرش وپەڵاماردانەکان سنگى کردۆتە قەڵغانێک و وەک چیاییەک بەرامبەر هەر دوژمن و نەیارێک وەستاوەتەوە وڕێگەى نەداوە شکۆ و ئیرادەى گەلەکەى بشکێت ، لە پێناو پاراستنى خاک ونیشتیمانەکەشى دەریاییەک خوێن و هەزاران ڕۆڵەى دڵسۆز و پێشمەرگە گیانیان بەخشیووە .

لە پێش راپەڕین و لە پاش راپەڕینیش بەهەمان شێوە پارتى وبارزانى هەمیشە بەرژوەندییە نیشتیمانى و باڵاکانى خەڵکى کوردستانى پێش هەموو بەرژوەندییەکى بەرتەسکى حزبى وکەسى خستووە و بەهەمان شێوە باجى گەورەى بە مافى پارتییەکان و جەماوەرکەى بەخشیووە لە پێناو بەهێزکردنى پایەکانى حکوومڕانى لە هەرێمى کوردستان و هەمیشە هیوابەخشى ئاسۆیەکى گەش و رووناک بووە بۆ گەل ونیشتیمانەکەى.

بەهەمان شێوە ئەگەر هەڵوەستەیەک لە سەر 5 ساڵ حکومڕانى کابینەى نۆیەم ، بەسەرۆکایەتیی ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بکەین لە نێو کۆمەڵێک قەیران و کێشەى قوڵى سیاسى ودارایی و ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا ، تاریکى و بی هیواى گۆڕى بۆ ئومێدکى گەورە و ئاوەدانى و متمانەبەخۆ بوون بۆ گەلى کوردستان ، ئەم حکوومەتە تەنها لە سنوورێکى جوگرافى بۆ حزب و شارێک کاروخزمەتى نەکرد بەڵکو دەستى ئاوەدانى و خزمەتگەیاندن و پرۆژەى گرنگ و ستراتیژى گەیاندە هەموو شارەکانى کوردستان بە بێ جیاوازى هەروەک چۆن لە سەڕەتاى وەڕگرتنى بەرپرسیاریەتیی کابینەى نۆیەم ، رایگەیاند کە حکوومەت حکوومەتى هەموو کوردستانیانە ، ئەوەش وایکرد کە ببێتە جێگەى ئومێدى سەرجەم پێکهاتەکان لە هەموو ناوچەکەکانى هەرێمى کوردستان هەر لە هەڵەبجەوە تا زاخۆ .

لەگەڵ هەموو ئەو هەنگاوانە و جێبەجێکردنى کارنامە وپلانەکانى کابینەى نۆیەم بە سەرۆکایەتى مەسروور بارزانى ، چ ئەو لایەنانەى کە خۆیان بەهاوش دادەنان لە نێو حکوومەت و چ ئەو لایەنانەى کە ماسکى ئۆپۆزسیۆنێکى سەختەیان لە سەر رووخساریاندا دانابوو بەڵام لە بنەڕەتدا بەکرێگیراوى ناحەزانى ئەم قەوارە و حکوومەت و پارتى بوو ، بە هەموو توانایەکەوە هێرش و پەڵامار و درۆ و تیرە ژەهراوییەکانیان بەرەو رووى بارزانى و حکوومەتى کوردستان و پارتى بوو ، خەونى ئەوەیان دەبینى کە بەم جۆرە هێرشانە دەتوانن ئیرادەى پۆڵاین و خۆڕاگرى بارزانى وحکوومەتەکەى لاواز یانیش بشکێنن و بەڵام وەک چۆن بینیمان  مەسروور بارزانى ، بە پاڵپشتى خوا و جەماوەرێکى دڵسۆز وبەتایبەتى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕووبەڕووى هەموو ئەو تیرە ژەهراوى و ئاستەنگان وەستایەوە و شانى دایە بەر ئەرک و بەرپرسیارییەتى مەزن و  سەخت بەڵام پڕشانازى و خزمەتێکى گەورە کە بەگەورەترین شانازى لاى بارزانى هەژمار دەکرێت ، چونکە سەرۆکوەزیرانى کوردستان پەروەردە قۆتابخانە و رێبازێکى مەزن وپیرۆزە .

پارتیش بە رابەرایەتى سەرۆک مسعود بارزانى ، هەمیشە فێرى قوربانیدان و هەڵگرتنى بەرپرسیاریەتى نەتەوەیی ونیشتیمانی وخاکن و هەمیشە بەو پەرى متمانەبەخۆبوونەوە پارێزگارى لە دەستکەوتەکان و شانازى و ئاڵا و خاکەکەیان دەکەن وخەونى نەیارانى کورد وبەکرێگیراوەکانیان دەخەنە ژێر گڵ ، پارتى بە پشت بەستن بەخوا وجەماورێکى دڵسۆز و هێز وتواناکانى پشتیوانى لە مەسروور بارزانى و کابینە نوێیەکەى دەکات لە پێناو جێبەجێکردنى ئامانج و ستراتیژەکانى کە ئەویش زیاتر بەرەو پێشبڕدنى گەل ونیشتیمان و ئاوەدانى وخزمەتگوزارى و ڕێشەکێشکردنى گەندەڵکاران و قۆرخکار وتاڵانچییەکان وسیخور وبەکرێگیراوانە ئەوانەى کە هەرگیز لەگەڵ ناحەزانى کوردستان چاویان سەرکەوتنى گەلى کورد و شکۆمەندى و پێشڤەچوونى کوردستان هەڵنایەت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP