دواین هەواڵ

فاشیزمەكانی بەغدا و چەكی تێكشكاوی مووچە بۆ ئازاردانی خەڵكی كوردستان

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

پێش 4 هەفتە

بەگەڕانەوە بە لاپەرەكانی مێژووی پەیوەندییەكانی كورد لەگەڵ ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق ، هەمیشە و هەر دەرفەتێكیان بۆ ڕێككەوت بێت  بۆ ئازاردان و ستەمكاری و قڕكردنی گەلی كورد و بزاڤە  رزگاریخوازییەكەی درێغییان نەكردووە ، هەروەها هەموو كات ئەوەی كە لە بەڵێن و ڕێككەوتنەكانی پاشگەز بوو بێتەوە ئەوا تەنها دەسەڵاتدارانی بەغدا بووە لە قۆناغەكانی رابردوو و تا دەگاتە ئەمڕۆ

لە ساڵی 2014 و بۆ ماوەی 10 ساڵیش دەبێ پەیوەندییەكانی حكوومەتی كوردستان و حكوومەتی عێراق چووەتە قۆناغێكی بێ متمانەی و گرژی بەتایبەتی كە هەندێك لایەن و حكوومەتێكی تری سێبەر باڵی بەسەر حكوومەتی ڕاستەقینەدا كێشاوە كە هەمان نەخشە و سیناریۆ و پیلانگێری و ئەو ستەمكاریی و پێشێڵكارییانە بەرامبەر بە گەلی كورد ومافەرەواكانی ئەنجام دەدات كە لە رابردوو ڕژێمەكانی تر ئەنجامیان دەدا ، كە ئامانج تێیدا لاوازكردنی سیستەمی فیدڕاڵی و قەوارەی هەرێمی كوردستانە ، لەگەڵ هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانەی رابردوو هەر لە هێرشی داعش و دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی ئابووری جیهانی و ڤایرۆش و فشارەكانی تر لە سەر هەرێمی كوردستان بەڵام هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پێشمەرگە و  حكوومەتە خۆڕاگرەكەی توانی ئەو دۆخە سەختە تێپەڕێنێت و تیرۆریست و میلیشیا لە یاسادەرچووەكان و پیلانگێری قورس دژ بە هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان تێكبشكێنێت هەڵبەتە بە چاوساغی و سیخوری هەندێك كەس و لایەنی بەناوی كوردی .

شەڕ و بەكارهێنانی چەكی دارایی وەك فشارێك و ئامرازێكی سیاسی 

یەكەم ،، ئامانجی سەڕەكی لەو  پیلانگێری و فشارە داراییە دروستكردنی بێ هیوایی و دوو بەرەكی و لاوازكردنی هەستی نیشتیمانپەوەری و كوردپەوەرییە بەتایبەتی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و هێزی كاری و چین وتوێژەكانی ترە كە وەك چەكێك بۆ شكاندنی بیروباوەر و دەروونی ، 

دووەەم ،، مەرام و خەونی ئەو پیلانگێرییە بۆ راگرتنی بووجە و مووچەی كوردستان وەك ئامرازێك بووە بەدەستی بەغداوە تا مەرجە ناڕەواكانی بسەپێنێت و داوای خاڵی زیاتر لە حكوومەتی كوردستان بكات .
سێیەم ،، ئامانجێكی تری بەكارهێنانی كارتی فشاری دارایی و نەناردنی بەشە بودجە دوای پەسەندكردنی ، رێگریكردن لە گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی ناڕەزایەتی گشت و لێكترازان و درزە لە نێوان خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان .

چوارەم ،، مەرامێكی تری بەغدا بۆ ئەوەیە هەموو پرس و بابەتێكی تر تەنها لە سەر پرسی مووچە بێت و ڕووی دانووستان وگفتوگۆكان كە لە سەر خاك و ماددەی 140ی دەستوورە و خاك ونیشتیمان بچووك بكاتەوە . لە ئێستاشدا چەكی مووچە ودارایی وەك ئامرازێكە بۆ زیاتر دروستكردنی فشار لە دژی كوردستان .

چەك و شەڕی مووچە و بوودجە دەسەڵاتە شۆڤێنیەكانی عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان لە حاڵەتەوە بووەتە ستراتیژی درێژخایەن كە مەرام تێیدا لاوازكردنی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان و داوا رەواكانی گەلی كوردستانە لە مافی سەربەخۆخوازی و دووركەوتنەوەیە لە بیروباوەری كوردایەتی و ئینجا ئابووری هەرێمی كوردستانە ، لەكاتێكدا ، بەغدا بەردەوام پاساو دێنێتەوە بۆ ناردنی مووچە و بودجەی هاووڵاتیانی كوردستان لە كاتێكدا بۆ مووچەخۆرانی خۆیان تەنها بۆ كاتژمێرێك مووچەكانیان دوا ناكەوێت ،بەڵام بۆ كوردستان بەردەوام پاساوی بێ بنەما بۆ ناردنی ماف و شایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان دێنێتەوە و چاویان بە پێشكەوتن و ئاسوودەی و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان و گەلە خۆراگرەكەی هەڵنایەت .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP