دواین هەواڵ

!! پێم سەیرە

‌ هشیار شکاک

03/08/2024

ئیسماعیل هەنییە بە کۆژراو یاخود بە شەهید دابنێن بە من چی ؟ ئیسماعیل هەنییە هەمان ئەو کەسەیە کە پێشمەرگە و گەڵی کوردی بە کرێگراو و تێکدەر ناوی دەبرد ئێستا کە کۆژراوە بۆ پێ بلێم شەهید ؟ کەسێک کە نەتەوەکەم و پێشمەرگە کە رەمزی ئاشتی و پارێزەری خاک و نیشتیمانمە بەم جۆرە ناوی بنێت بۆ دەبێ من بە شەهیدی بزانم ؟ 

ئەم کۆمەلەش زۆر سەیرە ها هەر ولات و لایەن و کەسێک لە نەتەوە و ماف و پیرۆزی و رەمزی ئەم گەڵە بدات ئەو کات لای ئەوان بایەخ و گرنگی پەیدا دەکات ، بە شان باڵی هەڵ ئەدەن ! 

هەزاران پێشمەرگە بریندار بوون و رۆحی خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان لە ژێر مەترسی داگیرکردن بپارێزن کەچی بەناو ئیسلامییەکان لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی گۆتیان پێشمەرگە کۆژراوە ؟ ئەی ئەو کات ئیسلامەتییەکەتان لە کوێ خۆی حەشار دابوو ؟  

ئەو کاتەی کە خاک و نیشتیمان روبەرووی داگیرکاری بوونەوە کە دین و قورئان خاک و نیشتیمانی بە پیرۆز داناوە ئەی کوا ئیسلامەتییەکەتان کە جورئەتان نەبوو چەک هەڵبگرن بەرگری لێ بکەن ؟ لە کاتێکدا چەندین ساڵە لە ژێر ناوی کورد و لەسەر خاکی کورد پارووی چەور دەخۆن ؟ نەکا ئەو کات عیلمانەکەتان شوێنی ئیسلامییەکەتان گرت بێتەوە ؟ نەکا بلێن باوەرمان وایە ئیسماعیل و حەماس لە مەسەلەی سەربەخۆ و ماف پشتگیری لە کورد و هەرێمی کوردستان دەرکرد و دەکەن ؟ 

جوانترین شت کە خوای گەورە بە ئێمەی کورد داوە ئیسلامە بە هەموو بنەما و روکن و سیفاتە جوانیەکەیەوە ، بەلام دیارە ئیسلام لای کۆمەل تەنیا خۆی لە فرە ژنی زیاتر هیچی دیکە نییە  

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP