دواین هەواڵ

سەرۆکی هەرێم بە فرانکلینی کورد ناودەبەم"

‌کریستین کارۆخ

16/05/2024

لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا، بیردۆزی دامەزراوەیی و دەوڵەتسازی وەک بنەمایەک بۆ گەشەپێدانی سیاسی جەخت لە پرۆسەی گەشەپێدان و مۆدێرنبوون و کێشە سیاسی و ئابووریەکان دەکاتەوە، تایبەتر بۆ گەشەپێدانی سیاسی زیاتر جەخت لە رۆڵی سەقامگیری سیاسی دەکاتەوە، کە تێیدا بەرژەوەندی وڵات و پارێزگاری لێی،  دەچێتە سەرووی بەرژەوەندی حزب و لایەنەکان.

ئەگەر دیقەت لەم بیردۆزە بدەین، روانگەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر روونە، کە ھەوڵی چارەسەرکردنی گشت گرفتە سیاسییەکانی داوە، کە ھەندێ جار چارەسەرییەکانی بووەتە رێگری لە دروستبوونی قەیرانی گەورە و کارەساتبار، ھاوکات ھەوڵی کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەانی داوە، لەگەڵ رێکخستنەوەی  پەیوەنییەکانی ناوخۆ و لەلایەکی دیکە  بوونی دیاڵۆگی کاریگەرو بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها بەتوانایی سەرۆکی هەرێم لە مامەڵەکردن لەگەڵ real politics (سیاسەتی واقعگەرایانە) کە لەگەڵ لۆژیک دەتوانێ مامەڵە بکات.

 هەر لەماوەی ئەم سەردانانەی ئەم دوایەدا، توانیویتی هەرێمی کوردستان لە ناو ئەم کەشتییە و ئەم گێژاو و تۆفانەدا بگەیەنێت بە کەنارێکی ئارام.

سەرۆکی هەرێم بە فرانکلینی کورد ناودەبەم کە بینجامین فرانکلین یەکێک بوو لە باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکا، لە نێو فەرەنسییەکاندا  ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان ئەمریکا و فەرەنسادا هەبوو. 

دیدار دوای دیدار ڕۆڵی بەهێزی جەنابیان دەبینین لە فراوانکردنی زەمینەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هاوکات سەردانی جەنابی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداو ئەنکاراو تاران کاریگەری لەسەر رەفتاری ئەو وڵاتانە هەیە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانییەکانی کوردستان.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP