دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا

‌عەبدوڵا ڕێشاوی

14/01/2024

ئەو پێشوازیەی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرا لە بەغدا ، زۆر بە سادەیی پێمان دەڵێ حکومەتی عێراق هیچ کێشەیەکی (قانونی )لەگەڵ هەرێم نیە لە بابەتی فرۆشی نەوت و بڕینی بودجە وەک ئیدعا ئەکەن چونکە هەمو کێشەیەکی قانونی پێویستی بە لێپرسینەوەی قانونی هەیە لەگەڵ لایەنی پێشيلکار بەڵام ئەمرۆ بینیمان نێچیرڤان بارزانی لە بەرزترین ئاستەکان بە سەرۆکی دادگای فیدرالیشەو گەرم وگوڕترین پێشوازی کراو ئەملاو لای ماچکرا بەڵکو ئەوە ئەو بو گلەیی و گازەندەی لە بەرپرسانی عێراق کرد !

کێشەی حکومەتی عێراق لەگەڵ فرۆشی نەوت کێشەیە لەگەڵ خودی پرۆسەکە چونکە وەک نەوشیروان مستەفا دەڵێ هەرگیز دەوڵەتی عێراق نایەوێت لە ناوچەکانی کوردستان پرۆسەی هەناردەو بەرهەمهێنانی نەوت هەبێت چونکە ئەمە رەهەندی سیاسی گەورەی هەیە ..

بەهەر حاڵ ئەگەر فرۆشی نەوتی هەرێم تاوانێکەو کراوە ئەی کوا تاوانبارەکە؟ ئەگەر خەرقێکی دەستوریە ئەو لایەنە کامەیە کە دەبێ لێپرسینەوەی لێبکرێت بەڵام پێشوازی ئەمرۆو کۆی مامەڵەی بەرپرسانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم ئەوە دەسەلمێنێت تاوانێک لە ئارادا نیە بەڵکو ئەوەی هەیە ململانێیەکی سیاسی یە بە سپۆنسەرێکی هەرێمایەتی بۆ دژایەتی بەهێز بونی قەوارەی میلەتێک نەک دوژمنایەتی بەرپرسانی، هەمو ئیجرائاتەکانیش لە بڕینی بودجەو کێشەی موچەو فشاری راگرتنی نەوت و موماتەڵە لە دان و نەدانی قەرز و بەش .. ئەم راستیە دەسەلمێنن و قوربانیەکەش
فەرمانبەرانی هەرێم و ئامانجەکەش قەوارەکەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP