دواین هەواڵ

ئیلۆن ماسک هۆشداری دەدات لە “بەشەیتانکردنی نەوت و گاز”

‌رێبوار محمد ئەمین

20/12/2023

لێدوانەکانی ماسک چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە کۆنفرانسی COP28 ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا

لێدوانەکانی ماسک چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە کۆنفرانسی COP28 ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی لە جیهاندا

ئیلۆن ماسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی هەسارەکە گرنگە ڕێژەی دەردانی کاربۆن کەم بکرێتەوە، بەڵام نابێت لە ماوەی مامناوەنددا نەوت و گازی سروشتی وەک شەیتان تەماشا بکرێت.

نوێنەرانی نزیکەی ٢٠٠ وڵات هەفتەی ڕابردوو لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP28) ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی بەردینی جیهانی بۆ دوورکەوتنەوە لە خراپترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێکردنی کۆتایی بۆ سەردەمی نەوت.

ماسک وتی: "زەنگی ئاگادارکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لە کورتخایەندا زیادەڕەوی تێدا دەکرێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە کردەوەی ژینگەیی زۆر دوور کەوتبێتەوە و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک متمانەیان لەدەستبدات لە داهاتوودا.

ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە باسی لەوە کرد کە خۆی بە چالاکی ژینگەیی دەزانێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لە درێژخایەندا گرنگە پیشەسازییەکان ئەو بڕە کاربۆنە کەمبکەنەوە کە بە ملیارەها تۆن مەزەندە دەکرێت کە لە زەویەوە بەدەستی دەهێنن و لەڕێگەی سووتاندنی سووتەمەنی بەردینیەوە دەیدەن بۆ بەرگەهەوا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نابێت لە ماوەی مامناوەنددا نەوت و گاز وەک شەیتان تەماشابکەین”، لەکاتێکدا ئیلۆن ماسک لە ڕۆما لە کۆبوونەوەی ئەو حزبە ڕاستڕەوەی کە جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا سەر بە خۆیەتی، ئەم بۆچونانەی بڵاو کردەوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP