دوای ئه‌وه له ڕه‌وتى پێشڤه‌چوونى زانست‌دا، ئامراز و كه‌ره‌سته و پێداویستیى لێكۆڵینه‌وه‌ى گرنگ به‌رده‌ست ده‌بن، زاناكان به ده‌ره‌نجامى وه‌ها سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌گه‌ن، كه ناتوانن به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان په‌خشى بكه‌ن و به ده‌نگى به‌رز ڕایبگه‌یەنن.
ئه‌وه‌ى ڕێگره له‌به‌رده‌م باسكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه زاستییه نوێیەكاندا، هه‌ر به‌ته‌نیا باڵاده‌ستیى سیستماتیكى جیهانیى نییه كه ده‌شێت ئه‌و ده‌ره‌نجامانه دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بێت، به‌ڵكوو به‌شێكى په‌یوه‌سته به خودى زاناكانه‌وه، كه پێیان وایه، ئاشكراكردنى بۆچوونه نوێكانیان ئه‌وه‌نده دراماتیكییه، ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌كانى به جۆرێك بێت، زۆر له نێوه‌نده‌كان به شێت و په‌تیاره له‌قه‌ڵه‌میان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا دوو نموونه‌ى بچووكى ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه زانستییه نوێیەكان باس بكەین، هاوسۆزى زاناكان ده‌بین له‌وه‌دا كه ناتوانن زۆر شت بدركێنن و زۆریش له‌سه‌رى بڕۆن.
یه‌كه‌م:
ئه‌م جیهانه‌ى ئێستا، كه نه‌خشه و وێنه‌یه‌كى زانستیى هه‌یه و ده‌توانین پێناسه‌ى بكه‌ین و پێكهاته و دیارده‌كانى باس بكه‌ین، مه‌رج نییه به‌م شێوه‌یه بمێنێت و له هه‌ر سات و كاتێكدا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى لێكترازان و هه‌ڵوه‌شاندایه!
دووه‌م:
باڵه‌فڕه‌ى په‌پووله‌یه‌ك له ئەفه‌ریقیا، په‌یوه‌ندیى به ڕوودانى بوومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌وه هه‌یه له ئوسترالیا!
بێ گومان ئه‌م دوو نموونه‌یه له هه‌ره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كان نین، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن به هێندێك له‌و ده‌ره‌نجامه نوێیانه‌ى كه ده‌یسه‌لمێنن، به‌شێك له‌وه‌ى له ئه‌فسانه و ئایینه ئاسمانى و مرۆییه دێرینه‌كاندا هاتووه، یاخود به‌ر له هه‌زاران ساڵ مرۆڤایه‌تى تێى گه‌یشتووه، به هاوتا ده‌وه‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ هێندێك له‌و ناوه‌ڕۆك‌ى لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان پێى گه‌یشتوون.
جا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رگا به‌سه‌ر بۆچوونێكدا نه‌كرێته‌وه كە بابه‌ته‌كه په‌لكێشى ئایدۆلۆجیا بكات، یان كایه بۆ پیرۆزكردن و په‌رجووى ئایین و ئه‌فسانه گه‌رم بكات، ده‌كارێم له‌م باره‌یه‌وه سه‌رنجێك تۆمار بكه‌م.
"زانین سه‌رمایەیه‌كى مرۆییه، ده‌كرێت به‌پێى رۆژگار گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا بێت و بخرێته سه‌رى و لێى بگیرێت، ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و وه‌ك كانگایه‌ك بۆ لێوه‌فێربوون، چه‌ند له ڕابردووى دێرینیشدا بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوونى ئه‌زموون و زانینى دیكەیە، ده‌شێت بایه‌خدارانه سوودى لێ وه‌ربگیرێت".
ده‌بێ ڕه‌چاوى ئه‌وه بكرێت، ڕاگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستیی نوێ و سه‌لماندنى ئاكامه‌كانى له بوارێكى دیاریكراودا، بۆ زانایان به‌رپرسیارێتییه‌كى گه‌وره‌یه و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌ره‌نجامى زانستى، كاریگه‌ریى له‌سه‌ر زۆر بوارى دیكەدا هه‌یه، به‌ڵام له بوارى خوێندنه‌وه‌ى مێژوو و دیارده‌كانیدا به شێوازى گشتى، شیاوه باس له كه‌ڵه‌كه‌بوونى سه‌رمایه‌ى زانین بكه‌ین و ئاماژه به لێكچوونى ده‌ره‌نجامى كۆن و نوێ بده‌ین.
ده‌شێت بۆ ئه‌و نموونه مرۆڤه‌ى كه له‌سایه‌ى لیبرالیزم و به‌جیهانكردنى بازاڕدا لووت له‌وه ده‌ژنێ ببێته خواوه‌ند، قورس و گران بێت به‌م هه‌موو توانایه‌وه كه له هیچ سه‌رده‌مێكى دیكەدا، هیچ بوونه‌وه‌رێكى دیكە نه‌یبووه، ده‌ره‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى هه‌ر ئه‌وه بێت كه هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا به‌ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌و واچه‌یه‌ى لایه‌نگرى ئه‌وه‌یه بڵێت: "هه‌موو ده‌ره‌نجامه‌كانى ئێستا له ڕابردوودا به‌رده‌ست خراون و هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌یزانین له‌مه‌وبه‌ر زانراوه، دروست نییه، به‌ڵام ناشبێت كاتێك ده‌ره‌نجامى دوایین لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان به ڕابردوو به‌راورد بكه‌ین و لێكچوونى زۆر به‌دى بكه‌ین، به گرده‌بڕى نكۆڵى له‌و ڕاستییانه بكه‌ین كه زۆر له‌مه‌وبه‌ر مرۆڤ پێىان گه‌یشتووه."
ته‌وه‌رى نووسینه‌كه‌مان ژماردن و هێنانه‌وه‌ى نموونه هاوشێوه‌كانى ڕابردوو و ئێستا نییه و ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ش له ڕه‌وتى گشتیى ڕوانینه‌كانى پێشوودا خۆى به‌ناو گفتۆگۆكه‌ماندا ده‌كات.
له نووسینى پێشووتردا سه‌رنجم بۆ دیبه‌یته‌كه‌ى نێوان (سلاڤواى ژیژه‌ك) و (گواردن پیته‌رسۆن) ڕ‌اكێشا، كه ته‌وه‌ره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به (به‌خته‌وه‌رى) بوو. نه‌شمویست كاتێكى زۆر به‌وه بده‌م، به قووڵى هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌خنه‌گرانه‌ى بۆ بكه‌م، به‌ڵام پێده‌چێت بۆ گه‌یاندنى بیر و بۆچوونەكانم، نه‌توانم ده‌ستبه‌ردارى ئه‌وه بم.
ناونیشانه‌كه و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى گفتوگۆ و ڕوانینه‌كان و زۆر گفتوگۆى هاوشێوه و باو، سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ى (به‌خته‌وه‌رى) و باشبوونى شێوازى گوزه‌ران و ژیانى مرۆڤ له‌سایه‌ى پێشڤه‌چووندا، وه‌ك به‌شێك له په‌تایه‌كى سه‌رده‌میانه پێناسه‌نه بكه‌م.
به‌پێى تێزه‌كه‌ى (یوڤاڵ نوه هه‌رارى) له زۆر له كتێبه‌كانیدا و به‌تایبه‌تیش له كتێبى (ئاقڵمه‌ند)دا، ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه، به‌ته‌نیا له‌وێوه به‌ها په‌یدا ده‌كەن كه بووەته ئامانج و دروشمى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى مرۆڤى ئاقڵمه‌ند، كاتێك چاوچنۆكانه و به‌بێ ئه‌وه‌ى لێكه‌وته‌كان ڕه‌چاو بكات، به‌دواى (پیشه‌سازیى دروستكردنى به‌خته‌وه‌رى و به‌ده‌ستهێنانى نه‌مرى و به‌خواوه‌ندبوونى مرۆڤ)ه‌وه‌یه.
بێ گومان باسه‌كه به‌دیاریكراوى دیبه‌یتێك، یان به‌ته‌نیا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌یه‌ك نییه، ته‌وه‌ره‌كه‌ى سه‌باره‌ت به‌خته‌وه‌رى و به‌راوردكردنى باشیى شێوازى ژیانى ئه‌م سه‌رده‌مه بێت له‌چاو ژیان له ڕابردوو و قۆناغه‌كانى به‌رترى مێژوودا. به‌ڵكوو ئاڕاسته‌ى گشتى گوتارێكه، كه مه‌رج نییه هه‌موو جار ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێ بگیرێت، كه ئایدۆلۆژییانه داكۆكى له پێشڤه‌چوونى مرۆڤ ده‌كات، یاخود گوتارێكى دیكە، كه له به‌رامبه‌ردا نۆستۆلۆژیانه، پێى وایه "له قۆناغه‌كانى دیكەى له‌مه‌وبه‌رى مێژوودا، مرۆڤ له زۆر ڕووه‌وه له ئێستا باشتر بووه."
ئاڕاسته‌ى گشتیى سیستمى باو، كه جیهان به‌ڕێوه ده‌بات، وه‌ك هه‌ر قۆناغێكى دیكەى مێژووى خه‌یاڵدانێك زاخاو ده‌دات، كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له‌سایه‌ى پێشكه‌وتنى زانست و فراوانبوونى ئاسۆى ته‌كنۆلۆجیا و گه‌یشتن به نانۆ ته‌كنۆلۆجیا و ئه‌ندازه‌سازیى توخمات و زانیارى، زۆر به لووتبه‌رزییه‌وه ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه مرۆڤ به پایەیە‌كى وه‌ها ڕه‌هاى بڵندى گه‌یشتووه و به جۆرێك سروشت و ژینگه و بوونه‌وه‌ره‌كانى دیكەى ئه‌ستێره‌كه‌ى ڕام كردووه، كه ناكرێت گومان له‌وه بكرێت كه به‌خته‌وه‌رترین نییه و شێوازى ژیانى له هه‌ر قۆناغێكى دیكەى له‌مه‌وبه‌رى مێژوو باشتر و نموونه‌ییتر نییه.
به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا كه ده‌یگوزه‌رێنین، مرۆڤ ده‌رگیرى پێشكه‌وتنى خۆى بووه، به ڕاده‌یه‌ك، ئێستاى به‌ره‌و ئاینده، ژیان وه‌ك داتا و مرۆڤیش وه‌ك زانیارى پێناسه ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش وه‌سفكارى و باسكردن نییه له ژیان و مرۆڤ له ڕوانگه‌یه‌كى ئایدۆلۆژییه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مە پێناسه‌یه‌كى زانستییه و ڕاستیى دۆخه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات. به ڕاده‌یه‌ك، تێگه‌یشتنى مرۆڤایه‌تى سه‌باره‌ت به خودى خۆى پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و خشته‌یه‌كى خوارزمى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و مێژووى له‌مه‌ودواى ده‌هۆنێته‌وه.
لێره‌دا گفتوگۆكان خوێندنه‌وه و كۆڵینى قووڵاییه‌كان نییه به شوێن پرسیارى به‌خته‌وه‌ریى مرۆڤه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى ڕۆچوونه به‌ناو جۆره پیشه‌سازییه‌ك كه به پێوه‌ره‌كانى پێشكه‌وتن، ده‌بێت بسه‌لمێت، مرۆڤى ئێستا له ڕابردوو به‌خته‌وه‌رتره!
له به‌شى چواره‌مى كتێبى (ئاقڵمه‌ند)دا، كه پوخته‌ى مێژووى ئه‌زموونى مرۆییه و له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناوبانگى بۆ (یوڤاڵ نوه هه‌رارى) مامۆستاى مێژوو دروست كردووه، (به‌خته‌وه‌رى) ده‌بێته ته‌وه‌رێكى گرنگ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گومانه زۆره‌ى كه نووسه‌ر به‌درێژیى كتێبه‌كه‌ى له‌سه‌ر چمكى پێشڤه‌چوون ده‌هۆنێته‌وه و به لێبڕاوییش نایسه‌لمێنێت، كه مرۆڤ له ڕه‌وتى پێشكه‌وتندا به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست خستووه، به‌ڵام جۆرێك له ناڕوونیى پێوه دیاره و ده‌كارێم له ده‌رفه‌تى دیكەدا له‌باره‌یه‌وه بهۆنمه‌وه.
داهێنراوه‌كان، ئامراز و ئامێر و كارئاسانى و گه‌یشتنى خێرا به ئاكامه‌كان، له‌ته‌ك باشبوونى شێوازى گوزه‌ران و ته‌مه‌ندرێژى و كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى مردنى منداڵان و سنوورداریى قاتوقڕى و پەتا و ده‌ردودوودا، هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى به‌خته‌وه‌ر بێت، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا هۆكارى زۆر زیاتر ئارا بوون، بۆ بارگرانى و ته‌نانه‌ت تێكچوونى ساغڵه‌میی ته‌ن و ئه‌قڵ و ده‌روون.
”هه‌موو داهێنراوێكى نوێ فرسه‌خێكى دیكە له به‌هه‌شتى عه‌ده‌ن دوورمان ده‌خاته‌وه“ هه‌رارى وەها ده‌نووسێت.
هه‌زاران ساڵه پێغه‌مبه‌ر و شاعیر و فه‌یله‌سووفه‌كان په‌ییان به‌وه بردووه، كه قایل‌بوون به‌وه‌ى كه هه‌ته، زۆر گرنگتره له‌وه‌ى چاوت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بێت كه نیته.
لێكۆڵینه‌وه زانستییه نوێیەكان، به ژماره و وێنه و خوێندنه‌وه‌ى ئه‌زموونگه‌ریى قووڵ به هه‌مان ئه‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون، كه سه‌باره‌ت قایلبوونه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا پڕوپاگاندە و له‌گه‌ڵیشیدا سۆشیال میدیا لێت ناگه‌ڕێت. هه‌میشه وات لێ ده‌كات ناقایل و تووڕه و دوودڵ بیت و چاوت له‌سه‌ر ئه‌و شته بێت كه نیته، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچیش به‌ده‌ست بخه‌یت.
به‌درێژایى 2500 ساڵ، لایه‌نگرانى ئایینى (بوودایى) له كرۆك و واتاى به‌خته‌وه‌رى ڕاده‌مێنن و پێیان وایه "به‌خته‌وه‌رى سه‌رچاوه‌كه‌ى له ناخى مرۆڤدایه."
ئه‌م ڕوانینه‌ى بووداییه‌كان جێى سه‌رنج و بایه‌خى زاناكانى بایلۆجییه، كه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه پێیان وایه "سه‌رچاوه‌ى به‌خته‌وه‌رى له‌ناو پێكهاته‌ى مرۆڤدایه، نه‌ك له كارتێكه‌ریى ده‌ره‌كییدا."
له‌مه‌دا هه‌ردووكیان هاوڕان و جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه، بایۆلۆجییه‌كان پێیان وایه، كیمیای زینده‌یى و هۆرمۆن و تۆڕى ده‌ماره‌كان بڕیار له به‌خته‌وه‌رى ده‌دەن و بوودییه‌كانیش پێیان وایه، واتادارى له به‌دوونه‌كه‌وتن و چاوه‌ڕوان نه‌كردنى به‌خته‌وه‌رى و قبووڵكردنى هه‌سته جیاجیاكاندایه.
هه‌رارى، له وتارێكیدا به ناونیشانى (ئه‌فسانه‌ى ئازادى) كه رۆژى 14ى ئەیلوولى 2018 له ڕۆژنامه‌ى (زی گاردیان)دا بڵاو بووەته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، مرۆڤ بیركردنه‌وه و گوزارشت و كرده‌كانى له‌ده‌ره‌وەی ئیراده‌ى خۆیه‌تى و خشته‌یه‌كى خوارزمى و ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌كنۆلۆجى هاكى كردووه و به‌بێ ویستى خۆى به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئه‌و له وتاره‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "ئه‌و ته‌كنیكانه‌ى، كه بۆ یارمه‌تیدانى به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كانى مرۆڤ دامانهێناون، ئێستا هه‌ر خۆیان ده‌بن به ئه‌ندازیار بۆ دروستكردنه‌وه‌ى خه‌ونه‌كان، كه‌واته چۆن ده‌توانم باوه‌ڕ به خه‌ونه‌كانم بهێنم؟"
پێناچێت چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه، به‌ڵام له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى بارى گراندا، یه‌ك جۆر و یه‌ك ڕوانینى دیاریكراوى زانست به‌س نییه. به‌تایبه‌ت كه مرۆڤایه‌تى گه‌نجینه‌یه‌كى له سه‌رمایه‌ى كه‌ڵه‌كه‌كراوى زانیندا هه‌یه.