هەرێم نیوز
شانه‌ی ئه‌منیی عێراق رایگەیاند، به‌رپرسێكی پێشووی داعش بەناوی (ئەبوبەکر صكر) له مووسڵ ده‌ستگیركراوە، دەشڵێت، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی لابوو، له رێگه‌یانه‌وه گه‌شتی بۆ عێراق كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ـی 4ی 2024، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له رێگه‌ی چالاكییه‌كی هه‌واڵگری و سه‌ربازیدا، له به‌ری چه‌پی شاری مووسڵ، به‌رپرسێكی داعش به‌ناوی (ئه‌بو صكر) كه كاری پێشووی به‌رپرسی پۆلیسی داعش بوو، ده‌ستگیركرا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی داعش له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌ی لابوو، له رێگه‌یانه‌وه گه‌شتی بۆ عێراق كردووه.
ئەوەش هاتووە، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له یه‌كێك له وڵاته دراوسێكانی عێراق، تاكو گه‌یشتنی بۆ مووسڵ، چاودێری كراوه و پاشان ده‌ستگیركرا.