شێوازى ژیان.
ته‌كنۆلۆجیا و به‌بازاڕكردن ئاوێته بوون، زانستیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ده‌سته‌مۆ كردووه. به قۆناغێك گه‌یشتووین، ته‌كنۆلۆجیاى بازاڕپه‌ره‌وه‌ر و به‌دین كردنى پاره، نه‌ك هه‌ر چوونه‌ته سه‌ر ڕه‌وتێك زانست ده‌سته‌مۆ بكه‌ن، به‌ڵكوو وابكه‌ن به‌هاى بۆ نه‌مێنێته‌وه و دووچارى ئاقارێكى بكه‌ن، دژى واتادارىی خۆى ببێته‌وه و پێچه‌وانه‌ى به‌هاكانى بوه‌ستێته‌وه.
ڕۆژگارێك ده‌گوزه‌رێنین، زانست خراوه‌ته پێناوى نه‌زانینه‌وه. بانك و سندووقى نێوده‌وڵه‌تیى جیهانى، كاراییان ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت و پێكهاته‌كان دووچارى قه‌رزدارى بكه‌ن. له ڕێگاى قه‌رزاربوونیشیانه‌وه، مه‌رجیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. چۆنیان ده‌وێت و چیش ده‌خوازن ئاوه‌ها ئاڕاسته‌یان بكه‌ن. من زۆر زیاتر له‌وه ده‌زانم، كه باسى بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت په‌خشى بكه‌م، كه‌مۆكه‌یه‌كه له‌وه‌ى ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى قه‌رزارییه‌وه زه‌لیلت بكه‌ن.
باڵاده‌ستیى كۆنترۆڵكردنیان كردووه به پێشمه‌رج، بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزار بیت و چی‌یان ده‌وێت و چۆنیان ده‌وێت بیسه‌پێنن و هه‌رچیى مه‌رجیانه قبووڵى بكه‌یت!
به‌هاى به بازاڕكردنى جیهان، هه‌مان به‌هاى بێبه‌هاكردنى زاست و پووچیه‌تیى ته‌كنۆلۆجیایه.
ته‌كنۆلۆجیا بووەته پێشڤه‌چوونێك كه ئاوێتەى سیاسى بووه، له‌گه‌ڵ به‌بازاڕكردنى جیهاندا زانست ده‌رگیرى ئاستێك له پووچگه‌رایى بووه، كاڵاى سه‌روه‌ر كردووه. هه‌موو شت نه‌بووەته كاڵا، به‌ڵكوو خودى مرۆڤ خۆى به‌كاڵا بووه!
زانست له ده‌ره‌نجامى پێشڤه‌چوونى ته‌كنۆلیاجیادا، له خودى خۆى نامۆ بووه. ڕۆژگارى باڵاده‌ستیى سه‌رمایه‌دارى ناگوزه‌رێنین، ئه‌و ده‌مه نییه بڵێیت "جوامێرى وه‌ك كارل ماركس له به‌رده‌رگادا ڕاوه‌ستاون، بۆ ئه‌وه‌ى جیهان بگۆڕن".
ئه‌م بۆچوونه ناكاته ئه‌وه‌ى له هه‌ناوى كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا بزاوت و جڤین نییه، نا به‌پێچه‌وانه‌وه، مه‌رج نییه كه تۆ ئێستا به‌ته‌نیا به ته‌له‌فۆنێكى زیره‌ك له دنیا ده‌ڕوانیت، پێت وابێت مرۆڤ به چۆكدا هاتوون، به‌م دۆخه قایلن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه.
وانییه، له هه‌ناوى گۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا و لێره‌ش له وڵاته‌كه‌ى خۆمان، گفتوگۆى گه‌رموگوڕ و چالاكى و هه‌وڵى دروستكردنى كارایى هه‌یه. ڕه‌نگه تۆ لێى بێ ئاگا بیت، به‌ڵام ئه‌مه واتاى نه‌بوونى چالاكیى هزریى گرنگ نییه، ناشكاته ئه‌وه‌ى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه خه‌باتى لێ نه‌بڕاوه و سه‌رسه‌خت نییه.
)كارل ماركس) وه‌ك ئابووریناس و فیله‌سووف له ڕووبه‌ڕووى دیالیكتیكى هیگڵیدا ده‌وه‌ستایه‌وه، ده‌كارا بۆ دروستكردنى گۆڕانكارى و به‌ده‌ستخستنى مافى چینى كارگه‌ران.
گوزه‌شت ئه‌و ڕۆژگاره، ئێستا ململانێ له‌نێوان كارگه‌ر و خاوه‌ن كاردا نییه، ململانێ له‌نێوان زانست و بازووشدا نییه، ململانێ په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكى دیكە، له‌نێوان ئه‌قڵى مرۆڤ و ته‌كنۆلۆجیاى زیره‌كدایه، كه شوێن نه‌ك به بازوو، به‌ڵكوو به ئه‌قڵى مرۆڤیش لێژ ده‌كات و هیچى بۆ ناهێڵێته‌وه.
ئێستا وه‌ك هه‌موو چەمكه‌كانى دیكە كه گۆڕاون، (چه‌پبوون)یش گۆڕانكاریى به‌سه‌ردا هاتووه.
له‌سایه‌ى داهێنراوى ته‌كنۆلۆژیادا، نه‌ك هه‌ر (چه‌پ)، بگره (ئۆپۆزسیۆن) بووەته شتێك كه ته‌نیا ناولێنانێكه و واتاداریى وه‌كوو سى ساڵ پێش ئێستا نییه.
)چه‌پ) و (ڕاست)، (ده‌سه‌ڵات) و (ئۆپۆزسیۆن) ئێستا بوونه‌ته به‌شێك له سیستم. سیستمێك، كه به‌هاى بۆ جیاوازى و واتاى بۆ ململانێش نه‌هێشتووەته‌وه.
بابه قسه‌ى یه‌كێك له بیرمه‌نده‌كانى ئه‌م ڕۆژگاره كه ته‌كنۆلۆجیا هه‌موو شتى هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه بێنمه زمان و شتێك بهۆنمه‌وه، كه ده‌ڵێت: "ئه‌وه به‌هێزىی ڕاستڕه‌وی نییه كه ئێستا له برەودایه، به‌ڵكوو لاوازیى چه‌په ئه‌و گره‌و ده‌باته‌وه"!
ئێستا له قۆناغى گۆڕانكارى و ڕاگوزه‌ریداین، په‌یوه‌ندییه‌كان و كارتێكه‌ره زانستى و ته‌كنۆلۆژیاییه‌كان، شێوازى بیركردنه‌وه‌شمان ده‌گۆڕن، به‌ڵام به‌هاكانمان بیروباوه‌ڕ، سه‌روسامانمانن و ناشێت و نابێت له‌ده‌ستىان بده‌ین و لێیان بێپه‌روا بین.
زۆر ده‌سته‌واژه گۆڕدراون، پێت وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌پیت، له به‌ره‌ى ڕه‌وایه‌تیدایت؟!
یان له به‌ره‌ى ڕاستیت، چه‌وتیت؟!
له به‌رئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنیت، ڕه‌وایت و ده‌سه‌ڵاتداریى چه‌وته؟!
نا وانییه، ئه‌م دووانه لێكدژانه ئێستا ئاوێزانن و یه‌كترى ته‌واو ده‌كه‌ن، هه‌مان په‌یوه‌ندیى چه‌ند ده‌یه‌یه‌كى به‌رتر له‌نێواندا نییه.
ململانێ له‌سه‌ر جیاوازى نییه، له‌سه‌ر لاساییكردنه‌وه‌یه، لاساییكردنه‌وه‌ش واتا لێكچوون.
به‌م پێیه‌ش چه‌پ و ڕاست، ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات، پێكه‌وه ڕه‌وایه‌تییان كه‌وتووەته به‌ر پرسیار، چونكه به‌ر له‌وان تۆ مرۆڤبوونت كه‌وتووەته ژێر پرسیارى گه‌وهه‌رییه‌وه.
من له به‌شى پێشووترى ئه‌م نووسینه‌دا، له به‌شى به‌رله‌ویشدا باسى ئایینیم كردووه، تۆش مافى ڕه‌واى خۆته بپرسیت "ئه‌مه چ په‌یوه‌ندىی به ڕه‌وتى چه‌وته‌وێڵى زاست و ته‌كنۆلۆجیاوه هه‌یه"؟!
ئایین و زانست و ته‌كنۆلۆجیا، چیان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؟!
وه‌ڵامى من له‌مه بریتییه: "ئه‌وانه‌ى ئه‌م هه‌مووه كۆ ده‌كاته‌وه، خۆسه‌پاندن و زه‌بر و وه‌شاندنى پڕوپاگانده‌یه" ئه‌گه‌ر چاوچنۆكى و سه‌پاندن و زه‌بر نه‌بێت، مرۆڤ ده‌ردودوویان چییه؟!
فه‌یله‌سووفێكى به‌نامێى ئه‌ڵمانیایى هه‌یه، پێشوه‌خت مه‌ترسییه‌كانى خۆى سه‌باره‌ت كاریگه‌ریى ترسناكیى ته‌كنۆلۆژیا نووسیوه. ئه‌و فیله‌سووفه‌ش جگه له (مارتن هایدیگه‌ر) كه‌سى دیكە نییه، منیش نزیكه‌ى سێ ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له گۆڤارى (بوون) كارى سه‌رنووسه‌ریم ده‌كرد، مه‌ترسییه‌كانى ئه‌ومان به كورد ناساندووه.
ئه‌و نزیكه‌ى نیو سه‌ده‌یه‌ك به‌رتر، پێشبینیى ئه‌وه‌ى كردووه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه ته‌كنۆلۆجیا چاكى هه‌یه و خراپى هه‌یه، جا ئه‌مه بۆ زۆرشت ڕاسته. كێشه له ئه‌وه‌دایه، ته‌كنۆلۆجیا سروشتى مرۆڤبوون ده‌گۆڕێت. جا بزانە چۆن ئه‌م پێشبینییه ڕاست ده‌رچووه و سروشتى مرۆڤ دووچارى چ ئاكارێكى نه‌خۆشانه بووه!
(یوڤاڵ نوه هه‌رارى) كه مێژونووسى ئاینده‌یه، جوانى پێكاوه، كه ده‌ڵێت "زانستى زینده‌وارانى پێش ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆجیادا ڕه‌نگه بگاته ئاستێك شتێك دروست بكات، چى توخماتى مرۆڤه له چاكه و باشى و جوانى و ته‌نانه‌ت نه‌مرییش به شوێنێك بگه‌یەنێت، مرۆڤ ببێته نموونه‌یى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌م ده‌ره‌نجامه‌وه دروست ده‌بێت مرۆڤ نییه و شتێكى دیكەیه"!
مرۆڤ به بار و ئه‌رك و ئازار و به‌رپرسیارێتییه‌كانیه‌وه جوانه، به‌و شێوه‌یش مرۆڤه. ئێمه تا ئێستا باسى مرۆڤ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر شتێكى دیكە دروست بوو، كه مرۆڤ نییه و بوونه‌وه‌رێكى دیكە و شتێكى دیكەیه، با ئه‌و باس له خۆى بكات.
من باس له ئایین و ئاكار و بیروباوه‌ڕ ده‌كه‌م، باس له‌وه ده‌كه‌م چه‌ند نه‌خۆشێك، كه نه ملیۆنه دۆلار، نه ملیار‌ه دۆلار چاویان تێر ده‌كات، ناسره‌ون و كۆڵ ناده‌ن و بۆ مه‌رامى نه‌خۆشانه‌یان ئه‌ستێره‌یه‌ك وێران ده‌كه‌ن، ئێمه‌ى مرۆڤ به ئامێر ده‌كه‌ن.
نایبڕنه‌وه و جیهان به بازاڕ ده‌كه‌ن و نه‌خۆشیى خۆیان به یاسا ده‌كه‌ن.
باس له خه‌ونى گه‌وره ده‌كه‌م، كه خه‌ونى وردیله‌ى نیانى و ئارامى و میهره‌بانى و پێكه‌وه‌بوون و سۆزدارى و ژیانێكى بچووكه و چه‌ند نه‌حۆشێك پێمان ڕه‌وا نابینن و لێناگه‌ڕێن و لێمان تێك ده‌ده‌ن.
سه‌رسه‌ختانه له‌كاردان، تا ڕووبه‌رى خه‌ونى گه‌وره‌مان بچووك بكه‌ینه‌وه. خه‌ونى بچووكمان پێ ڕه‌وا نابینن، بۆیه ده‌بێت خه‌ونى چاكى و ساغڵه‌مى به‌رفراوان گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر و جیهانگیرتر بكه‌ین.
هێندێك جار ده‌مه‌وێت خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌م و خه‌ونى گه‌وره له‌شان بار نه‌كه‌م. له ئه‌زموونه‌وه فێر بووم، هه‌تا ده‌سته‌به‌ردارى خه‌ونى گه‌وره بیت، دووچارى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و بچووكیت ده‌كه‌ن!
نه‌كه‌یت و نه‌كه‌م، خۆ به بچووك بزانیت و خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌م!
نه‌كه‌یت!