به‌م ئاراسته‌یه‌ى كار ده‌گوزه‌رێت و شێوازى ژیانمان به ده‌ره‌نجام بووه و گیرۆده‌ى نموونه جیهانییه‌كه‌مان بووین و زۆریش داكۆكى لێ ده‌كه‌ن و پڕوپاگاندەى بۆ ده‌كه‌ن، ناچاریشین گوێ بده‌ینه كه‌ڕه‌ناى ئه‌وان، كه میدیایه‌كى دیكتاتۆره. ده‌بێت قایل بین به‌وه‌ى ژیانمان نموونه‌ییه و به ترۆپك گه‌یشتووین و له‌مه‌وبه‌ر هه‌رگیز ئه‌م پێگه‌یشتنه نموونه‌ى نه‌بووه!
با ئیستێك له سه‌ر ژیانى خۆم و ئێوه‌ش بكه‌م و چه‌ند خاڵێكیش بژمێرم.
یه‌كه‌م:
من ناقایل و تووڕه و دوڕدۆنگ و بێزار و خه‌مۆكم، ده‌ره‌نجامى ئه‌مه‌ش، به‌ركه‌وتنمه به ده‌وروبه‌رێكه‌وه، هه‌موویان باس و خواس و گفتوگۆیان سه‌باره‌ت بێزارى و بێدادى و گرانى و نه‌بوونى و كه‌مى و بێ مروه‌تى و بارودۆخ و گوزه‌رانى سه‌رسه‌ختییه.
دووه‌م:
ده‌ره‌نجامى ئه‌م گفتوگۆ و لێدوانانه و گۆڕینه‌وه‌ى قسه‌ى زاره‌كى و نووسراو و بیستراو و بینراوى میدیا و سۆشیال میدیا، به ئاكام بارت گران ده‌كات و له‌جیاتى خه‌مڕه‌وێنى، هه‌رچیى وزه‌ته ده‌يبات و له جیاتى هێز و وزه‌ى چاك، تووشى بێوزه‌یى و نائومێدیت ده‌كات.
تێبینى:
زۆر شت باش نین و ناقایلییت ڕه‌وایه‌تیى هه‌یه، به‌ڵام زۆرتر له‌وه وا نییه و كارتێكه‌ر هه‌ن وات لێ ده‌كه‌ن، ئه‌گینا تۆ باشیت و وایان لێ كردوویت گه‌نوگوى مێشكت ته‌فره‌ت بده‌ن.
په‌یوه‌ندیى كۆمه‌ڵایه‌تیى مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستخستنى كۆمكارى هێز و وزه و تاودانه بۆ ژیان، بۆ به‌هێزكردنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جه‌سته‌یى و ده‌روونییه.
به‌هێزكردنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سه‌نگه‌ربه‌ندى دژى لاوازى وا ده‌كه‌ن سه‌نگه‌ره‌كانمان به‌هێز بن، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێن و ئاراسته‌یه‌كه‌وه هێرش كرا، هێرشكاران له‌به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانماندا تێكبشكێن و سنوور نه‌به‌زێنن.
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ى پێكهاته‌ى ساغڵه‌میى ته‌ن و ده‌روونى مرۆیى به شێوه‌یه‌كى زانستى سه‌لمێندراوه.
هه‌ر كه به‌رگرى ناكه‌یت، هێرشت بۆ ده‌كرێت. ئه‌مه له‌باره‌ى جه‌سته و ساغڵه‌میى ده‌روونییشته‌وه ڕاسته و ده‌ره‌نجامیان سه‌لماوه. تۆ چه‌ند زمان ده‌زانیت و چه‌ند ئاگاداریت، بڕۆ بپشكنه و به‌پێچه‌وانه‌م بخه‌ره‌وه.
ئێستا هه‌ن به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵام ده‌هێننه‌وه و نازانن به‌ڵگه‌كانیان له شوێنێكه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه بۆ ته‌فره‌دانه. پێشت ده‌ڵێن: "فڵانه زانا و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى بەرپه‌رچت ده‌داته‌وه!"
پرسیارێك هه‌میشه لایه‌نگرى زانین به‌درێژایى ئه‌زموونى مرۆڤبوون ده‌یسه‌لمێنێت، (خانه‌گومانى)یه. به‌ڵێ: "ده‌بێ گومان سه‌ردار بێت، ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ش من خۆم به به‌ڵگه‌دارى زۆره‌وه لایه‌نگریى ده‌كه‌م"
كاتێك كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستیت ده‌بێت، ڕووگه و شوێنى چاره‌سه رت پزیشكێكه، له زانستگەیه‌كى ناودارى جیهانى بڕوانامه‌ى زانستیى به‌ده‌ست خستووه.
هونه‌ر و دراما و ئه‌ده‌ب، كه له‌م ڕۆژگاره‌دا وێنه‌ى ئه‌و پزیشكه‌ت پیشان ده‌ده‌ن، له ژینگه و دۆخێكى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هاتووه، ده‌كرێت پێت بڵێن، ئه‌و هیچ ئاگاى له ورده‌كاریى ده‌رده‌كه‌ى تۆ نییه. خراپى و سه‌رداریى زانستى ئه‌وه‌یه، به‌هاى بۆكایه‌كانى دیكەى زانین نه‌هێشتووەته‌وه.
ڕه‌نگه پزیشكه‌كه‌ت به سه‌رپێیى بڕیار له چاره‌نووست بدات، ده‌رمانێك بۆ ده‌رده‌كه‌ت بنووسێت كه ده‌ردەدارت بكات، به بێ ئه‌وه‌ى نیازى خراپى هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگادارى هیچ بێت.
لێره‌دا گوێ له ده‌نگى (فه‌لسه‌فه) بگره و بزانه چیت بۆ ده‌بژێرێت و چۆن قسان ده‌كات و چیى له‌باردایه بۆ ئه‌وه‌ى خاڵه‌كان به‌دواى یه‌كدا ببژێرێت.
ئه‌گه‌ر چه‌ند خاڵێكم ژماردبێت، ناكاته ئه‌وه‌ى ئه‌مه هه‌موو شته و هیچ خاڵى دیكە نیین.
هۆنینه‌وه‌ى خاڵ و بژاردنیان
یه‌كه‌م:
ده‌چیته به‌رده‌م پزیشكێك، كه مه‌رج نییه خۆى بۆچوونى وا بێت، به‌ڵام سیستم وا فێرى كردووه، ئه‌و زانینه زانستییه‌ى خوێندوویه‌تى به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆدا بكات و تووشى ده‌رده‌داریى خراپتر له چاره‌سه‌رت بكات.
له‌به‌ر ده‌رده‌دارى و كاره‌ستبارى، باسى (زانینى زاستی)م كردووه، ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌ى سه‌رسه‌ختانه‌ى ئایدۆلۆجییان لێ گرتووم، سه‌باره‌ت ده‌ره‌نجامبارى ئه‌وه‌ى كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه، نابێت بڵێن: "ئه‌م كورده شێت و دێوانه‌یه له‌خۆیه‌وه قسان ده‌كات!"
دووه‌م:
گوایا دێوانه و سه‌رشێتم، كه له‌م زنجیره نووسینه و له نووسینه‌كانى پێشووترمدا، كه ئێستا بووەته كتێبێك و له‌ژێر چاپدایه به ناونیشانى (به‌خێر بێن بۆ گوندێك، پڕ له ده‌ردودوو) و باسم له كاره‌سا‌تبارى ئه‌ستێره‌كه‌مان كردووه و وا نه‌بووه تۆمه‌تبارم بكه‌ن!
هێندێك جار وه‌ك كوردێكی بێ سه‌روسه‌ودا به‌دیار بیركردنه‌وه‌ى كوردانه‌ى خۆمه‌وه سه‌باره‌ت جیهان، نائومێدى دامده‌گرێت، شانى ناده‌مه به‌ر و كوردانه دێمه كایه و شا به سه‌پان ناگۆڕمه‌وه و ده‌زانم ئه‌مه پچكۆكه‌یه‌ك چاكایه‌تییه و شارستانیه‌تى ئێمه‌ى كوردیش له سه‌ره‌تاوه هه‌ر خه‌ریكى سه‌رخستنى چاكه بووه.
نامه‌وێت كه‌س شایه‌تیى هزر و بیركردنه‌وه‌ى ماندوو و ده‌وه‌ڵه‌مه‌ندم بۆ بدات، ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بوون به شایه‌ت، با بنووسن: "ئه‌مه هزرى كوردێكى خۆوڵاتییه!"
له نووسینه‌كانى پێشووترمدا گوتوومه: "كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه و زانینى زانستى سه‌رمان ده‌خوات، چونكه زانینه‌كانى دیكە فه‌رامۆش كراون"
(ساندر بیچاى)، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى (گوگڵ) له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌م داواییه‌دا گوتى: "جیهان به ئه‌ندازیار و ته‌كنیكار به‌ڕێوه ناچێت، پێویستى به فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده و مرۆڤایه‌تى پێویستى به ڕه‌وشت هه‌یه".
گوێ بگرن له هه‌واڵ و ده‌نگوباسێك، وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێك بۆتانى ده‌هۆنمه‌وه.
بۆم هه‌ڵبگرن و به بۆچوون و ڕوانینه‌كانى له‌مه‌وبه‌رم به‌راوردى بكه‌ن. بزانن ڕاستم گوتووه، یان نه‌زانیی خۆم بۆ ئێوه ئاشكرا كردووه.
(جیفرى هینتۆن)، زاناى باڵا و بابه‌گه‌وره‌ى داهێنه‌رى (ژیریى ده‌ستكرد و فێربوونى قووڵ) ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌موو شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى سه‌رقاڵیه‌تى و جگه له‌مه هیچ بابه‌تێكى دیكە بایه‌خى نییه.
ڕۆژى یه‌كى ئایارى 2023 ده‌ستى كێشایه‌وه له كاره‌كه‌ى و وازى له كۆمپانیاى گوگڵ هێنا و له رێى دیمانه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌ى (واشنت پۆست)وه ڕاى گه‌یاند، كه ئه‌و په‌شیمانه له‌وه‌ى، كه ته‌مه‌نى بۆ شتێك ته‌رخان كردووه، كه ئێستا ئه‌بێت دژى بێت.
ئه‌م زانایه به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌شبینه، كه پێى وایه هیچ دوور نییه ژیریى ده‌ستكرد كۆتایى به ڕه‌گه‌زى مرۆڤایه‌تى بهێنێت.
پێشبینى ده‌كرێت ساڵى 2030 به‌هۆى پێشكه‌وتنى كایه‌ى ژیریى ده‌ستكرده‌وه، 60 ملیۆن مرۆڤ بێكار ببن و ڕۆبۆت جێگه‌یان بگرێته‌وه.
ساڵى 2018 (جیفرى هنتون) له ستاییشى ژیریى ده‌ستكردا ده‌یگوت: "هه‌رگیز ڕۆبۆت جێگاى مرۆڤ ناگرێته‌وه". من نووسیومه "به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا كاره‌سات به‌ڕێوه‌یه!"
مانگێك نابێت (جیفرى هنتون) هه‌ر كه ده‌ستى له كار كێشایه‌وه گوتى: "وازم له گوگڵ هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم باسى ئه‌و مه‌ترسییانه بكه‌م كه به‌ڕێوه‌ن."
مه‌ترسییه‌كان ئه‌وانه‌ن، كه‌سانى بێ سه‌روسه‌داى وه‌كوو من له نووسه‌ر و هزرمه‌ند و هونه‌رمه‌ند باسیان كردووه و زۆرینه‌ى زۆر وایان زانیوه دێوانه‌ن!
بزانه و گوێ بگره، بۆ ئه‌وه‌ى بۆت بگێڕمه‌وه چى به‌ڕێوه‌یه!