دواین هەواڵ

دەنگدەر و پێوەرەکانی هەڵبژاردنی کاندید

‌دیدار عەبدولکەریم

06/10/2021

(ڕاستگۆی، کارامەی، پڕۆگرام و بەرنامە، دەست و دەم و داوێن پاکی، نیشتمان پەروەری، زمانزانی، بڕوانامە و پێشینەی کار و پسپۆڕی، قاڵبوی کاری سیاسی و حیزبی و دیبلۆماسی و ئیداری، تاقیکراوەی سەرجەم قۆناغەکان).

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ کاندید کردنی بەربژێرەکانی کام لەم پێوەرانەی لە یاد کردوە!؟

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێ ئەوەی خزم و ئەقرەبا پێوەر بێت، بێ ئەوەی ڕاگرتنی دڵ فڵان کاک و فیسار باڵ پێوەر بێت، بێ ئەوەی داتاشینی پۆست بۆ ئەم و ئەو پێوەر بێت، بێ ئەوەی مەبدەئی پارو لە دەم بکەوێتە خوارەوە بۆ کۆش باشە پێوەر بێت، بێ ئەوەی ڕامکردن و کەمپەر کردن پێوەر بێت، بێ ئەوەی جنێودان و هەڵخەڵتاندن و یاری کردن بە سۆزی دەنگدەر پێوەر بێت جوانترین کاندیدەکانی لە سەرجەم چینەکانەوە کاندید کردوە کە هەڵقڵاوی زادەی خەم و ئێش و ئازار و هەژاری و دەربەدەری ئەم هەرێمەن.

بۆیە ئەگەر دەنگدان و داکۆکی کردن و پاڵپشتی کردن و کارکردن لە پێناو هەر حەوت کاندیدەکەی گۆڕان تاوان بێت ئەوا من سەردەستەئ تاوانبارانم، حەوت کاندید پڕ بە باڵایان شایەنی شانازین، حەوت کاندید جێگەی متمانەی هاوڕێی و گۆڕانخوازان، حەوت کاندید هەرگیز بزوتنەوەکە و هاوڕێکانیان نەکردوە بە پەیژە و ڕێگا بۆ ئەوەی ئەستێرەی خۆیان بگەێننە ئاسمانی وەهم تەنها کاریان دروست کردنی خەو و خەیاڵ بێت بۆ هەڵسوراوان و دەنگدەری فریو خوارد و هەروەها کۆشک و تەلار بەهەشتیش ئاسا بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان بگەێننە عەرشی عەزیم.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP