بزوتنەوەی گۆڕان لە ساتی دامەزراندنیەوە بە زریانێکی
(سیاسی، حکومڕانی، بەڕێوەبردن، کۆمەڵایەتی) وێنا دەکرا بە هێزێک داینەمیکی دژ بە چەق
بەستوی قەتیس بون و جەمسەر گیری هێز لە نێوان جەمسەرە جیاوازەکان لەسەرهەر یەکە لە
ئاستەکانه (ناوخۆیی، هەرێمایەتی، نێودەوڵەتی) بۆیە دۆخێک ئاساییە کە لە لایەن هەر
سێ کاستە جیاوازەکە ڕێگری و تەنگەژەی بۆ دروست بکرێ لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەری
و جێگیر بون و ڕەنگدانەوە بیرۆدۆزەکانی بۆ سەرجەم کایە جیاوازەکان.
لە دوای ڕوداوەکانی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم و
جەنگی داعش و سست کردن و هەڵپەساردنی دامەزراوەی پەرلەمانی کوردستان و تیم حکومی
بزوتنەوەی گۆڕان و جێبەجێ نەکردنی ڕێکەوتنامە جیاوازەکان لەگەڵ هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری
هەرێم و مەرگی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا و ڕاپرسی و ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر،
ڕەد کردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەژمونی هیچ هێزێکی هەرێمی، لە نێوان بەرژەوەندی
حیزب وتاک لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای هاوڵاتیان و پاراستنی قەوارەی هەرێم لە لەت بون
دوکەرت بوندا، بزوتنەوەی گۆڕان باجی گەورە و گران و بەرچاوی دا تەنها لە پێناوی
هاوڵاتیان.
زریانی دەستکرد وەک تۆڵە:
دوای سەرجەم ئەو ڕوداوانە هەنگاوەکانی (بێ هیواکردن،
تەخوین، تۆقاندن، ترساندن، شەیتاندن، دراواندن) بەرامبەر سەرکردایەتی و بنکردایەتی
بزوتنەوە دەستی پێکرد، بە جۆرێک سەرجەم هەڵە و کەم کورتی حکومڕانی چەندین ساڵی هەرێم
دەکرا بە تەوقی ئاگرین دەکرا بە بەرۆکی بزوتنەوەکە و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەوە،
واز هێنان لە بە کارەساتەکان کە دەرهەق بە چەمکە نیشتمانی و نەتەوەی و بنچینەکانی
حکومڕانی و یاسادانان و دادگەری….. هتد دەکرا، هاوێنە خستنە سەر جەستەی بزوتنەوەکە
ئەمەش پڕاو پڕ پێچەوانەی عورف و بەها و بنەماکانی کاری سیاسی بو.
لە هەمان کاتتدا زۆرینەیەکی زۆری هاوڵاتیان،
چاودێرانی سیاسی، ڕۆشنبیران، ئەکادیمیست، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بگرە بەشێک لە
هەڵسوراوان و کاراکتەرە سیاسیەکانی بزوتنەوەکەش کەوتبونە هالەی ئەو جەنگە دەرونیەوە
ڕستە و شاڕستەی ئەو جەنگە درەونیە ببو بە پەیڕەو نەهجی کارکردنیان و ڕەنگدانەوەی هەبوو
لەسەریان، لە هەمان کاتتدا دڵنیا بون لەوەی بزوتنەوەی گۆران هەرگیز دەسەڵاتی ڕەهای
نەبوو لە جومگە هەستیارەکاندا، مەلەفی پەیوەندیەکان، مەلەفی نەوت و سامانە سروشتیەکان،
مەلەفی هێزی ئەمنی و چەکدار، مەلەفی هەواڵگری و زانیاری…. هتد بەدەست کاراکتەرەکانی
بزوتنەوەکە نەبوە، ئەم بزوتنەوە بێ چەکە جەماوەریە ئاشتی خوازە لە ئەجێندای کاریان
بریتیە بووە لە بە نیشتمانی کردنی ئەم مەلەفانە.
قۆناغی ئێستا:
دوای بڕینی سەرجەم ئەو کۆسپ و نشێوی تەگەرە
دروستکراوە ناسروشتیانە بۆ هەمولایەک دەرکەوت بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستێکی ئەمیندایە
هەوڵێکی حەکیمانە و وردبینانە واقعیانە، سەرەڕای ئەو هەموو تەنگژە (سیاسیە، کۆمەڵایەتیە،
ئابوریە، ئەمنیە، سایکۆلۆژییە)، لە ئێستادا کاردەکات بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی و هەڵبژرادنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کاردەکات بۆ بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی، تیمی
حکومی لە کابینەی نۆیەمی و حکومەتی خۆجێی و فراکسیۆنەکان خۆنەویستانە کاردەکەن لە
پێناو هاوڵاتیان، ئەوەی ئەم تابلۆ گشتگیرەی دروست کردوە تەنها بەرنامەی بزوتنەوەی
گۆڕانە لە پێناو هاوڵاتیانە نەک دابەشبونی( مادی، هەرێمی، دەسەڵات، تاکپەرستی).