مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عێراق
لیستی بۆ ئەو هەڵبژاردن دروست نەکرد ، ئیدعاش دەکات چیدی نایەوێ ببێتەوە سەرەك
وەزیران ، گوایە کاری ئەو تا هەڵبژاردنەو تەواو دەبێت ، پرسیارەكە ئەوەیە
راست دەکات ..؟؟ نەخێر زەحمەتە ..!! راستە کازمی لیستی لە هەڵبژاردن نییەو ناتوانێ
لە پەرلەمان فراکسیۆنی هەبێت .... وەلێ ئەو پیاوە لە دوو لاوە چاوی لەوەیە
ئەمجارەش لەسەر سینیەکی زێڕ ئەو پۆستەی پێ ــ ببەخشرێتەوە ــ ....
لە لایەك دەزانێ لە عێراق لیستی براوە مەحاڵە
بتوانێ رێژەی زۆرینە بێنێ ــ نیوە پلەس یەك ــ تا بێ منەت بێت و بۆی هەبێت بە
تەنیا حکومەت پێکبێنێت ، بەڵکو لیستی براوە لەگەڵ لیستی دووەم یان سێیەم و ، یان
سێ چوار لیست پێکەوە ئەوجا دەتوانن رێژەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەت دروست بکەن .....
با واز لە بابەتی تەوافوقات و تەحاسوساتی مەزهەبی و
قەومیش بێنین ...... کازمی چاوەڕوانە ئەمجارەش ململانێی نێوان لیستە براوەکانی
هەڵبژاردن نەگاتە کۆتاو وەك چارەسەری مامناوەند ، پۆستەکەی پێ بدەنەوە .....
لە لایەکی دیکەوە کازمی چاوی لەوەیە ئەگەر لیستە
براوەکان بە زوویی نەگەنە دوا بڕیار ، سەر لە نوێ شەقامی عێراق بجوڵێ ، دیسانەوە
لیستەکان بە ناچاری پۆستەکە بدەنەوە کازمی ، بەو مەرجەی شەقام ئەم جارە
ڤیتۆش نەخاتە سەر خودی كازمیش .......
لە گەمە نێودەوڵەتیەکانیش کازمی ئەو ساڵ و نیوەی
رابردوو زیرەکانە گەمەی کردووەو توانیویەتی تا رادەیەك زۆربەی وڵاتان بە
ئێران و ئەمریکاو سعودیەشەوە لە خۆی رازی بکات ، رازی کردنێك بە لای کەمی بای
ئەوەندەی تێدایە گڵۆپی سووری لە بەردەم دانەگیرسێنن بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی
پۆستەکە ...... بۆیە دوای هەڵبژاردن کازمی چانسی لە هەمووان زیاترە بۆ بوونەوە بە
سەرەك وەزیران بەو مەرجەی شەقامی عێراقی قبوڵی بکات .......