دواین هەواڵ

ئەمڕۆ رۆژی ھەمووانە

‌تەنیا کوردی

3 کاتژمێر پێش ئێستا

بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ھێندەی لە بەرژەوەندی پارتی و پێکھاتەکانە دوو ھێندە لە بەرژەوەندی یەکێتی و لایەنەکانی تریشە.

چونکە ئەم ھەنگاوەی پارتی دەرگایەکی دیکەی بۆ گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی کردەوە و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی ئاسانتر کرد.

پارتی پەیامی روونە کە دەتوانێ کابینەی نوێ دروستبکات، بەڵام وەک پێشوتر ھەمیشە لەگەڵ یەکێتی.

روونیشە کە پارتی و یەکێتی لە کۆتاییدا بەیەکەوە کابینەی نوێ پێکدەھێنن، ئەم ھەنگاوەش لە پێناو بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە، دواجاریش سیاسەت وایە دەبێ لایەنێک دەستپێشخەر بێ بۆ نەھێشتنی مەترسی سەر قەوارەی ھەرێم و لایەنێکیش کە شەریکی حوکمڕانییە پرۆسەکە تەواو بکات و کابینەی نوێ پێکبھێنرێت.

دۆخی ھەرێم و ناوچەکەو جیھان وا دەخوازێت کە پارێزگاری لە قەوارەی ھەرێم لە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە بێت، ئەمڕۆ رۆژی پارتی نییە بەتەنیا بەڵکوو رۆژی ھەموو لایەنە سیاسییەکانە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP