له‌ماوه‌ی زیاتر له سه‌د ساڵی رابردوو و ئینجا شه‌ڕه‌كانی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و دابه‌شكارییه‌كان و هه‌وراز و نشێوه‌كان، ئه‌م ناوچه‌یه ، به كۆمه‌ڵێك جه‌نگ و قه‌یرانی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕییوه ، به‌تایبه‌تی هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئینجا گۆڕینی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه ده‌ستكرده‌كان جێهێشتووه و تا ئێستا گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی له پاش كاڵبوونه‌وه‌ی سنووره ده‌ستكرده‌كانی سایكس پیكۆ و هاتنه ئارایی په‌یمانی ئیبراهیمی و رووخان و نه‌مانی چه‌ند وه‌ڵات و ئێستا جه‌نگی نێوان ئه‌مه‌ریكاوهاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، به قۆناغێكی سه‌خت و پڕ گرژی وئاڵۆزییدا گوزه‌ر ده‌كات ، له‌و نێوه‌دا گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه‌كی به پێی ره‌وش و گۆڕانگارییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه زه‌رووره‌تێكی حاشاهه‌ڵنه‌گره ، به‌تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان به پێی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیاكه‌ییه‌وه كه‌وتۆته نێو چه‌قی شه‌ڕی جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، بۆیه له پێناو مامه‌ڵه‌كردنێكی وردبینانه له‌گه‌ڵ هاوكێشه ناوچه‌كه دا پارێزگاریكردن له هاوسه‌نگی و هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كاره‌كته‌رێكی متمانه‌پێكراو و خاوه‌ن سه‌نگ بۆ ئێستا و داهاتوو هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه
پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یه‌كی روون كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ده‌كه‌وێته نێو شه‌ڕوململانێی زیاتر وهه‌روه‌ها گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌رێمایه‌تییه‌كان ، له‌و نێوده‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌گڕتنه‌به‌ری ستراتیژی و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ئه‌زموونی مێژوویی و شێوازی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ زڵهێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌توانێت ئارامی و ئاسایشی قه‌واره‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت
ئه‌وه‌ی له ئێستای ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دی ده‌كرێت ، به‌رده‌وامی گۆڕینی هاوسه‌نگی و باڵاده‌ستی هێزه‌كان و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان وبه‌كارهێنانی ده‌یان گروپ و میلیشیایی به‌كرێگیراو و شه‌ڕی ته‌كنۆلۆژیان و مووشه‌ك و درۆن و كۆتایی هاتنی حكوومڕانی چه‌ندین ده‌وڵه‌ته له ئێستا وداهاتوویه‌كی نزیكدا
له نێو ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌دا ، كه له‌دوای هێرش وپه‌لاماره تیرۆریسته‌كانی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 و ئینجا هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل و هاوپه‌یمانانیان له ناوچه‌كه، چڕتر بووه‌نه‌ته‌وه و ئێستاش له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه شه‌ڕوپێكدادانه قورسه‌كان به‌ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆن بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێ ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به قووڵتربوونه‌وه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له ناوچه‌كه‌دا و تێكچوونی ئاشتی و سه‌قامگیری
له نێو هه‌موو ئه‌و گرژییانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ، سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆك مسعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ،مه‌سروور بارزانی ، گشت هه‌وڵه‌كانیان له پێناو پارێزگاریكرن له ئارامی و ئۆقره‌یی و راگڕتنی هاوسه‌نگیی سیاسی ،هه‌نگاوی گرنگ و ستراتیژی و جێی بایه‌خن، گڕتنه‌به‌ری ئه‌و دیپلۆماسییه ژیرانه‌یه توانیوێتی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕ وئاڵۆزییه‌كانی جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه به‌دورو بگرێت و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌قامگیر بپارێزێت
وێرای هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه و گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ژیرانه و گرنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه له سه‌ر بنه‌مای پارێزگاریكردن له ئاشتی و سه‌قامگیری هاوبه‌ش ، ئینجا تێوه‌نه‌گلان له شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له پریشكی ئاگری جه‌نگ و ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیری و پارێزراو بمێنێته‌وه گرنگی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه زه‌رووره‌ته :
یه‌كه‌م ؛ هه‌نگاوه‌كان بۆ بوونی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه و ئینجا كڕین و هاورده‌كردنی چه‌ك و ته‌كتۆلۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی به‌تایبه‌ت له بواری دژه مووشه‌ك و درۆن زه‌رووره‌ته
دووه‌م ،، په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه ، به‌تایبه‌تی سوودوه‌رگرتن كوردستان له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و پرۆژه‌كانی دیكه ده‌توانێت ، هاوبه‌شێیه‌كی گرنگ له پێناو سه‌قامگیری كوردستان به‌دی بهنێرێت ، له‌گه‌ڵ هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهات و گرنگیدان به پرۆژه‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ، به پرۆژه ئابوورییه گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه له سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیری هه‌رێمییكوردستان دابنێت
سێیه‌م ،، چڕتركرده‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو جێبه‌جێكردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كای هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووریی هه‌میشه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی مافی بودجه و مووچه و له‌وه‌ش گرنگتر تێپه‌ڕاندنی یاسایی نه‌وت و گاز
چواره‌م ،، گرنگی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهات و گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ره‌شه و تێپه‌ڕاندنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و پاڕێزگاریكردن له ئارامی هه‌رێمی كوردستان
گرنگه بزانین ، سه‌قامگیری و ئارامی و ئاسایش وسه‌ركه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری ، ڕاگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌یه له‌نێو شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌یه ، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردن له سه‌قامگیری و قه‌واره‌ی كوردستان، به‌گڕتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و هاوسه‌نگی و ئینجا پێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێزتر وكاریگه‌رتر بۆ خزمه‌تگوزاری زیاتری خه‌ڵكی كوردستان ، ده‌توانێت هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی به‌هێزوكاریگه‌ر و به‌سیاسه‌ت و دیپلۆماسی سه‌ركه‌وتوو ئه‌م قۆناغه سه‌ركه‌وتووانه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر ببات