دواین هەواڵ

بەرەی ٧٠٠٠ کیلۆمەتری: کۆماری ئیسلامیی ئێران و ستراتیژی جەنگی هەرێمی

‌دانا نەقی

6 رۆژ پێش ئێستا

پەیامەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چ بە ئاشکرا بن یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، ئاماژەیەکی ڕوون دەدەن لەسەر تێگەیشتنی تاران بۆ ئاڕاستەی ململانێکان. کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە عێراق و ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە بەرەیەکی شەڕ و هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە وەک سکی نەرم (soft underbelly), یان ناوچەی لاواز لە قەڵەمیان دەدات لەگەڵ بەردەوامی ململانێکاندا، بەتایبەت کاتێک زیاتر لە هەفتەیەک و نیوە هێرشەکانی ئەمریکا لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی دەستیان پێکردووە.

پێویستە هەمووان لەوە تێبگەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواوی ناوچەکە وەک بەرەیەکی ٧,٠٠٠ کیلۆمەتری دەبینێت کە لە لوبنانەوە بەناو ئیسرائیل، ئوردن و عێراقدا بەرەو کەنداو و پاشان لە ڕێگەی دەریاییەوە بۆ عومان، یەمەن و دەریای سوور درێژ دەبێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا و لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا، شاری عەقەبە و پایەگای ئاسمانیی "موەفەق سەلت" لە ئوردن کراونەتە ئامانج و هەوڵی  بر قاچاغبردنی  چەک بۆ حزبوڵڵا لە ڕێگەی دەروازەی تەنەف لەسەر سنووری عێراق-سووریا دراوە، هەروەها ئامانجگرتنی بەردەوامی هەرێمی کوردستانی عێراق، ژێرخانی کارەبا و ئاوی کوێت، بەحرێن، کەشتییەکان لە کەنداو، بەندەری دوقم لە عومان و هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر عەرەبستانی سعودی  بەردەوام بوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشەکانی زیاتر دەکات لەسەر ئەو بەرانەی کە پێیوایە لاوازن، چونکە ئەم ململانێیە وەک جەنگێکی سەراپای  هەرێمی دەبینێت، ڕێک وەک بەرەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم کە لە بەلجیکاوە بۆ ڤێردۆن و باکووری ئیتالیا و زیاتریش درێژ ببووەوە. لە جۆرە ململانێیەکی وەهادا، تاران بەکارهێنانی خاکی عێراق و ناوچەکانی تر وەک سووتەمەنی بۆ بەرەکانی جەنگ بە پێویست دەزانێت، بەمەش ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە لەبەردەم مەترسییەکی درێژخایەندا دەهێڵێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP