له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق دوای 23 ساڵ حكوومڕانی و رزگاربوون له سیسته‌مێكی دیكتاتۆی و شه‌ڕانگێز و وێرانكه‌ر ده‌بووایه ، ئێستا له قۆناغێكی هه‌ر جیاواز و گه‌شه‌سه‌ندووه له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی،ئه‌منی،یاسایی وئابووری و پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزارییه بووایه ، به‌ڵام هه‌موو كرده‌وه و به‌ڵگه مێژووییه‌كان و حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی سیما و رۆخساری خۆی بگۆڕێت ،به‌ڵكو رۆژ به‌رۆی ره‌وشی حكوومڕانی عێراق به‌ره‌و خراپترین دۆخ و ئاڵنگاریی گه‌وره هه‌نگاویی ناوه
ئه‌مڕۆ شیعه‌كان و به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه ، به‌رپرسیاری یه‌كه‌می هه‌موو ئه‌و دۆخه ئاڵۆز و سیاسیی وئابووری و بێ سهرووهرییانه ، چونكه نه‌یانتوانی خۆیان له ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیا رزگار بكه‌ن ، به‌ڵكو خۆیان وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك وبهكارهێنهرێكی ئه‌و وڵاتانه هێشته‌وه ، ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگه ده‌رفه‌تێكی دیكه مێژوویی دراوه‌ته عێراق تا خۆی له شكاندنی بنه‌ستی سیاسی و قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان و فشار و ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ وهێرشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا رزگار بكات
ئێستا عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عه‌لی فاڵح زێدی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس و ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌دایه ، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گه‌وره كه باڵی به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی حكوومڕانی به‌غدا كێشاوه كه ده‌كرێت ئاماژه به چه‌ند خاڵێكیان بكه‌ین :
یه‌كه‌م ،، قه‌یرانی ئابووری ،ئه‌منی ،سیاسی ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییانه گروپ ومیلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كان بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا ، ئه‌وه‌ش وایكردووه رۆژ به‌رۆژ عێراق له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغێكی مه‌ترسیدار و پڕ ململانێ و داهاتوویه‌كی نادیار ببات
دووه‌م ،، تێوه‌گلانی عێراق له جه‌نگی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل و له‌گه‌ڵ ئێران ، هێرشی گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له عێراقه‌وه بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌ندا،ئوردن ، هه‌رێمی كوردستان ، پێشانی دا عێراق خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی لاوازه له رووی حكوومڕانییهوه و ئێستا له نێو قه‌یرانه قووڵه ناوخۆییه‌كاندا نقووم بووه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ململانێییان نیشانیان دا ، میلیشیاكنای لایه‌نگری ئێران له لایه‌ن عێراقه‌وه پڕچه‌ككراون و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ئه‌كته‌ره ناوچه‌ییه‌كانه‌وه بۆ هێرش و په‌لاماردان دژی ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌كار ده‌هێنرێن و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به سستی حكوومه‌تی به‌غدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان
سێیه‌م ،، حكوومه‌تی ئێستای عێراق " له‌به‌رده‌م فشارێكی گه‌وره‌یی ئه‌مه‌ریكادایه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گروپ و میلیشیایانه ، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی پێشووتره‌وه ،گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكراوه تا هه‌ژموونی خۆیان له سه‌رانسه‌ری كایه‌ی گشتی له عێراقدا به‌رفراوانتر بكه‌ن ، ئه‌وان توانیان له ناو دامه‌زراوه سه‌ربازی ، ئه‌منی وسیاسی و ئابووری خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێگر بكه‌ن و هه‌تا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا به ئێستاشه‌وه پڕ چه‌ك بكرێن
چواره‌م ،، ئهمهریكاو هاوپه‌یمانانی له دوای ساڵی 2003 وه ، دهرفهێكی زۆریان دایه ، عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له گۆشه‌گیری به‌ره‌و بونیاتنانه‌وه هه‌نگاو بنێت ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن ، به‌ڵكو به‌ئاراسته چوونه ژێر هه‌ژموونی ئێران هه‌نگاویان نا ، ئه‌وه‌ش رۆژ به‌رۆژ عێراقی ڕووبه‌ڕووی لاوازبوون و پاشه‌كشێ له هه‌موو بواره‌كان كرده‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاریش ده‌رفه‌ت درایه حكوومه‌ته‌كانی به‌غدا بۆ خۆ رزگاركردنیان له ژێر هه‌ژمونی ئێران و گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكایش چڕ بووه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت میلیشیا نایاسییه‌كان كۆنتڕۆل بكات له‌ڕێگه‌ی سزا ئابوورییه‌كانه‌وه به سه‌ر ئه‌و تاقم و بانده نایاساییانه‌ی پاره‌یان بۆ ئێران به‌قاچاغ ده‌برد و نه‌وتی ئێرانیان ده‌فرۆشت و له‌هه‌مانكاتیشدا هێرشیان ده‌كرد سه‌ر ئهمهریكاو هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه‌دا
پێنجه‌م ،، له كاتێكدا هه‌وڵی چڕدا بڕ رێگریكردن له‌وه‌ی عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێ و له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل دژی ئێران به‌دوور بیێت ، به‌ڵام دواتر ئه‌و گروپه میلیشیایانه به مووشه‌ك ودرۆن هێرشیان كرده سه‌ر ئهمهریكاو ئیسرائیل و دواتریش به‌فه‌رمی رایان ده‌گه‌یاند ،ئه‌وه‌ش وایكرد كه به‌غدا ببێته پشتیوانێكی سه‌ره‌كی ، بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و دابینكردنی پاره نه‌ك ته‌نها بۆ میلیشیاكانی عێراق به‌ڵكو بۆ حزبولای لوبنان و حوسییه‌كان و هه‌تا پاسدارانی ئێرانیش
شه‌شه‌م ،، ده‌بێت حكوومه‌تی نوێی زێدی ، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو چه‌كه بێمۆڵهتهكاندا بگرێت و بنكه وباره‌گاكانی میلیشیاكان ههڵبوهشتێنێتهوه و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ژێر ده‌ستی ئه‌و تاقم ومیلیشیانه وه‌ربگڕێته‌وه و ده‌بێ رێگریش بكرێت له به‌شداریكردنی له حكوومه‌تی به‌غدا و كاریش بكرێت بۆ دوورخستنه‌وه له هه‌موو داموده‌زگاكان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پۆستانهكه له‌دامه‌زراوه سڤیڵ و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كاندا پێشتر پێیان دراوه
حه‌وته‌م ،، ئاشكرایه،عێراق له قه‌یرانێكی قووڵی ئابووری فره‌ڕه‌هه‌نده ، به‌تایبه‌تی كه به‌غدا پشتی به داهاتی نه‌وت بهستیووه ،هه‌روه‌ها بوونی گه‌نده‌ڵی له نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه ، چونكه به‌شێكی زۆری بوودجه بێ به‌ده‌ستهێنانی هیچ ئامانجێك به‌كارده‌برێت ؛ له هه‌مانكاتیشدا ، به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران و داخستنی گه‌رووی هورمز ، دروستكردنی قه‌یران بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراقی حكوومه‌تی ڕووبه‌ڕووی ململانێی زۆری پابه‌ندییه داراییه‌كان كردۆته‌وه و به‌تایبه‌ت گوشاری دارایی وئالبووری ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی سزاكان بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی و كۆمپانیاكان ، ڕێوشوێنێك كه ڕه‌نگه له داهاتوودا لێكه‌وته‌ی قووڵی بۆ سه‌قامگیری دارایی بۆ سه‌ر عێراق به‌جێده‌هێڵێت
به‌دڵنییاییه‌وه ؛ ئه‌ركی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زێدی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه ئاڵۆزانه له‌ڕێگه‌ی ڕێوشوێنی یاسایی و ئه‌منییه‌وه زۆر قورسه بۆ حكوومه‌تێك كه پشتیوانییه‌كی سیاسی به‌هێزی نییه ، به‌تایبه‌تی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌دوای جه‌نگ جه‌ختیان له‌سه‌ر ناهاوسه‌نگی هێز له‌نێوان میلیشیاكان و ده‌وڵه‌تی عێراق كردۆته‌وه؛ئه‌مه‌ش حكومه‌ته‌كه‌ی زێدی ده‌خاته پێگهیهكهوه كه ده‌بێت داواكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕانییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت . بۆیه له ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و خۆرزگارنهكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی زێدی له ژێر هه‌ژموونی تاران و به‌كارهێنانی هێزی میلیشیاكان بۆ ئامانجه تایبه‌تیه‌كانیان ،ئه‌وا عێراق ڕووبه‌ڕووی تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی و سه‌قامگیری و شڵه‌ژانی ئابووری ده‌بێته‌وه به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدارو نادیار.