سەرەکی
کوردستان
عێراق
جیهان
ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن
بیروڕا
ئابوری
کۆمەڵایەتی
وەرزش
هەمەڕنگ
تەندروستی
کلتور
گەلەری
ڤیدیۆ
دواین هەواڵ
پرسی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن لە توركیا
هێژا دڵشاد
09/05/2021
هێژا دڵشاد
لە دوو ساڵی رابردوودا، توركیا رووبەڕووی چەند پرسێكی جدی بۆتەوە، لەوانەش: پرسی ئابووریی، هەلی كار و بارگرانی بژێوی ژیانی خەڵك، كەرتی تەندروستیی، سیاسەتی دەرەوە، نەمانی مێدیای ئازاد و ئازادی رادەڕبڕین، قوڵبونەوەی بەشێك لە كێشەناوخۆییەكان، هەموو ئەم پرسانە تادێت قوڵتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوە لەمرۆدا لە توركیا پرسی دەسەڵات هەیە.
دەسەڵاتی ئاك پارتی بە جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو مامەڵە ئەگەڵ ئەو پرسانە دەكات كە روبەڕووی توركیا بۆتەوەو تادێت پرسە دەرەكی و بەتایبەتیش پرسە ناوخۆییەكانی توركیا قوڵتر دەبێتەوە، چیتر دەسەڵاتی ئاك پارتی وەك ساڵانی رابردوو نییە بەجۆرێك لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتی و توانایەدا نییە كە رووبەڕووی پرسەكان ببێتەوەو چارەسەریان بۆ بكات. بەرەیەكیتر لە توركیا هەیە پێیان وایە پرسێك نییە بەناوی دەسەڵاتی ئاك پارتی و ئەردۆغان كە فەرمانڕاوایی توركیا دەكەن، بگرە پرسی ئۆپۆزسیۆن هەیە. ئەمەش هەندێ رەهەندی خۆی هەیە و تا رادەیەك قسەیەكە لەجێی خۆیەتی.
دەسەڵاتی توركیا لە هەوڵی خەتاباركردنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانە بە ئاڕاستەی ئەوەی كێشەكان بشارێتەوە و پێگەی جەماوەری ئەو پارتانەش لاواز بكات. سەرەڕای زۆربونی ژمارەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان تائێستا نەتوانراوە بەرەیەكی بەهێز لەدژی دەسەڵاتی ئاك پارتی پێكبهێنرێت. لەئێستا توركیا لە بواری تەندروستی، ئابووریی، سیاسەتی دەرەوە تەواو پەرتەوازەییەكی پێوەدیارە و شكستێك بەرۆكی گرتووە، بە تایبەتیش لەمەسەلەی دیموكراسیی و چارەسەری پرسی كورد و رووبەڕووبونەوەی سەربازیی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رەوشەكەی ئاڵۆزتر و نالەبارتر كردووە لە رووە ئابووریی و سەقامگیریی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە.
تادێت بزاڤی نەتەوەپەرستی بەسەر مێدیا و گشت بوارەكاندا خۆی باڵادەست دەكات. ساڵانێكی زۆرە لە توركیا پرسی ئۆپۆزسیۆن هەیە لەبەرئەوەی ئۆپۆزسیۆن لە توركیا نەك بەرەو لاوازی چووە، بەڵكو تا رادەیەك هەژمونی سیاسی و گوتاری خۆی لەدەسداوە. لەم كاتەدا كە پارتی كۆماری گەل (جەهەپە) وەك پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی توركیا، كەمپینی كوا 128 ملیار دۆلارەكە؟ ی راگەیاندووە، تا رادەیەك كاریگەریی دروسكروە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش چونەتە پاڵ ئەو كەمپنیە.
هەموویان لە دەسەڵات دەپرسن كوا 128 ملیار دۆلارەكە؟ چیرۆكی دیارنەمانی ئەم پارەیە كە قوتی میللەتە لە باج و خەزێنەی دەوڵەت بە نایاسایی و بە شاراوەیی خەرج كراوە یان نەكراوە، پەیوەندی بە زاواكەی ئەردۆغانەوە هەیە! كاتێ وەزیر بووە لە دوو ساڵی رابردوو ئەم پارەیە دیار نییە كە چۆن و بۆچی خەرج كراوە! دەسەڵاتی ئاك پارتی هیچ وەڵام و بەڵگە و رونكردنەوەیەكی ئەو و تۆیان بۆ خەرجكردنی ئەو پارەیە نییە. ئەمە لە كاتێكدایە كە گرانییەكی زۆر رووی كردۆتە ئەو وڵاتە بەهۆی لەدەسدانی بەهای لیرەی توركی و قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی و داخستنی شوێنە بازرگانییەكان بەهۆی پەككەوتنی كەرتی گەشتییارییەوە. دەربارەی لاوازی ئۆپۆزسیۆن ئەم هۆكارانە هەن:
یەكەم: جەهەپە لەپاش 2010 وە واتە لەپاش بڵاوكردنەوەی گرتە ئابروبەرەكەی دەنیر بایكاڵ سەرۆكی پێشووی پارتەكە، سەردەمی كەمال كڵچدارئۆغڵو هاتەئاراوە، كڵچدارئۆغڵو بە ئەندازەی بایكاڵ سەركردەیەكی خاوەن كاریزما و وتاری سیاسی بەهێز نییە. بگرە میانڕەوترە.
دووەم: بەندكردنی هاوسەرۆكەكانی پێشووی هەدەپە و بەشێك لە پارلەمانتارە دیار و بوێرەكانی ئەو پارتە، بۆشاییەكی لە وتاری ئۆپۆزسیۆن دروسكردووە، سەڵاحەدین دەمیرتاش یەك لە سیاسییە هەرە بوێر و راستبێژەكانی توركیایە كە زۆرترین تانی لە ئەردۆغان و دەسەڵاتی توركیا گرتووە لەمەیدانەكان. هەدەپە راستگۆترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە كە ریالیستانە سیاسەتی كردووە و زۆرترین باجی داوە بەوەی زۆرترین ئەندام و لایەنگرانی دەسگیركراون.
سێیەم: سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵانەی دوایدا سێ پارتی سیاسی لە توركیا دروسبوون پارتەكانی ئەحمەد داودئۆغڵو، عەلی بابەجان، مەرال ئاكشەنەر، ئەمانە وەك ئۆپۆزسیۆن سیاسەت دەكەن، بەڵام هێشتا وەك ئۆپۆزسیۆن وتاری بەهێزیان نییە و خاوەن سەركردەی كاریزمان نین. سەبارت بە هەڵبژاردنی ئایندە، ئەمساڵ یاخوود ساڵی ئایندە بێت پێشبینییەكان هێشتا هاوكێشەكان روون نییە، لەبەر ئەوەی بەرەی ئۆپۆزسیۆن پەرتەوازەیە و خاوەن پێگەو وتاری سیاسی بەهێزنین لەبەرامبەر دەسەڵاتی ئاك پارتی، لە ئەگەری رێككەوتنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانیش هەرچەندە ئەگەرێكی لاوازیش بێت، ئەوكات رەنگە گۆڕانكاریی لە دەسەڵاتی توركیا ببێت.
وتارەکانی نوسەر
هێژا دڵشاد
سەرەتای کەوتنی ئەردۆغان لە ئامەد دەرکەوت!
هێژا دڵشاد
سەرسامبون بە بۆردومانی توركیا!
هێژا دڵشاد
كورد و مەراقی گەیشتن بە ئەمریكا
هێژا دڵشاد
رەهەندەكانی پرسی ئابووری و پرسی پەنابەران لە توركیا
دواتر
1
2
3
4
5
6
7
پێشتر
نوێترین
محەمەد عەبدولقادر
بازرگانی لە چین مۆدێلێکی نوێی جیهانی
حەسەن ئەحمەد مستەفا
متمانە
ئەبوبەكر كاروانی
جەنگێکی تەواو نەکراوو ململانێیەکی گەورەتر لەجەنگ
زۆرترین بینراو
1
5 رۆژ پێش ئێستا
یاسای ٣،٥٪ چییە؟ پێوەرێکی تری تیۆری بۆ تێگەیشتن لەوەی بۆچی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران نەرووخا؟
2
3 رۆژ پێش ئێستا
شەڕی سیخوری ، مەترسیدارترین بابەتی ململانێی تەلئەڤیڤ و تارانە!
3
6 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی ئۆکرانیا: شهڕهكهی ئێران و ئیسرائیل كێشهی گهورهی بۆ ئۆكرانیا دروستكرد
4
1 رۆژ پێش ئێستا
مارکۆ ڕۆبیۆ: هەڕەشەی لەسێدارەدانی سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەولەتیی وزەی ئەتۆمی قبوڵ ناکرێت
5
2 رۆژ پێش ئێستا
ماڵپەرێکی ئەمریكی؛ نوێنەری ترەمپ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
6
5 رۆژ پێش ئێستا
مەسرور بارزانی: دڵنیام قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەچێت
Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP