به‌هه‌ڵوسته‌كردن و سه‌رنجدانی ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ،ئاشكرایه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دۆخێكی هه‌ستیار و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی پڕ ململانێیدا ده‌رباز ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی كاتێك زڵهێز ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به چڕی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه بۆ هه‌وڵدان بۆ گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه و له‌دایكبوونی رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت و رووده‌دات ، گۆڕانكاری و چوونی ناوچه‌كه‌یه به‌ره‌و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی هاوسه‌نگییه ، بۆیه شه‌ڕو به‌ریككه‌وتنی هێزه ناوچه‌یی و زڵهێزه‌كانی ئاماژه‌ن بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی نێوده‌وڵه‌تیی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێژوویی گڕژی و ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران مێژووییه‌كی 47 ساڵه‌یه، به‌ڵام له‌ڕواڵه‌تدا ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌گوزه‌رێت ته‌نیا شه‌ڕ و پێكدانێكی سه‌ربازی نییه ، به‌ڵكو ستراتیژییه‌كی له‌مێژینه‌یه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و دانانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێی به پێی به‌رژوه‌ندییه‌كانی زڵهێزانی ناوچه‌كه وئه‌مه‌ریكا و دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی ونێوده‌وڵه‌تیدا
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ، به‌روونی د‌رك به‌و گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیانه ده‌كرێت ، له‌و نێوه‌دا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌یه‌كی یاسایی وده‌ستوور به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵه‌كانی خستۆگه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاڵنگارییانه ببێته‌وه ، له لایه‌ك پارێزگاریكردن له قه‌واره و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستای و له هه‌مانكاتیشدا دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته لایه‌نێكی شه‌ڕی جه‌مسه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له سه‌قامگیری و ئاشتی وڵاته‌كه‌ی
له‌و نێوه‌دا ،ئه‌وه‌ی بینراوه هه‌وڵه به‌رده‌وامه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد و به‌تایبه‌ت ڕابه‌رایه‌تی حه‌كیمانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانییه ، ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی واقعبیانه و ژیرانه له‌گه‌ڵ رووداو وپێشهاته‌كانی ئێستای ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش هه‌وڵه‌كانی له چوارچێوه‌ی پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان و ئینجا ڕێگریكردن له به‌ریككه‌وتنی نێو شه‌ڕ جه‌مسه‌ره‌كاندا توانیوێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت
به‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیانه ، ته‌نها شه‌ڕی ده‌وڵه‌تێك نییه ، كه ئه‌مه‌ریكاوئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی سه‌ربازی و سیاسی وئابوورییه له سه‌ر بنه‌مای دانانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێ و دروستكردنی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه‌دا له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی خۆیان بۆ چه‌ندی ساڵی داهاتوو ، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ، هێنانی هێزێكی زۆر و خه‌رجی رۆژانه‌ی میلیۆنها دۆلار له رووی سه‌ربازی و هه‌واڵگری و بواره‌كانی دیكه‌وه ئاماژه‌ن به ڕوودانی گۆڕانكار و پێشهاتی نوێی له نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا
بۆیه،ئه‌وه له ئێستا ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت ، شه‌ڕێكی جێگركردنی پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌یه‌كدا كه سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه و ڕێگای گرنگی بارزگانی به‌ره‌و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان تێیدا ده‌رباز ده‌بێت ؛ هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر به‌تایبه‌ت زڵهێزانی وه‌ك ڕووسیا،چین و وڵاتانی ئه‌ورووپاییش ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ، ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل وه‌ك دوو هێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و له‌هه‌مانكاتیشدا گۆڕینی هاوسه‌نگی هێزی نێوده‌وڵه‌تیی.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هێزێك نه‌بێت به ڕێگه‌ی مووشه‌كی بالستیك و گروپی میلیشیایی و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كار بۆ تێكدانی سه‌قامگیری و ئاشتی و زیان به به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانیانی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه بگه‌ێنێت وه‌ك چۆن ئێران له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو هه‌میشه هه‌ڕه‌شه بوو له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه ئه‌مه‌ریكا وهاوپه‌یمانانی به‌تایبه‌تی ئیسرائیل هه‌وڵیاندا ڕێگری له هه‌ژموونی ئێران بكه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا
ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام و خاوه‌ن سه‌نگ پێگه له‌ناوچه‌كه دا ده‌بینرێت ، پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات ، چونكه هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌میشه هه‌وڵه‌كانیان له‌چوار چێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی بوو له ناوچه‌كه‌دا ، به‌تایبه‌تی هه‌وڵه به‌رده‌وامه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی " هه‌میشه سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی بوو دوور له هه‌موو ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییانه‌ی ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی و ئه‌زموونه‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزێت و خۆی له ئاگری ناوچه‌كه به‌دوور بگرێت
ئه‌و دیپلۆماسییه‌ت وسیاسه‌ته‌ی كه به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ، پیاده‌كردێت ، پارێزگاریكردنه له پێگه‌ی خۆی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانێكی متمانه پێكراو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی ونێوده‌وڵه‌تیی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه تیرۆرییه‌كان ،
بۆیه ده‌كرێت ئه‌م گۆڕانكاری و پێشهاتانه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگ وئاڵنگاری و مه‌ترسییه‌كان له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ گه‌لی كورد له ڕووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و به‌رفراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بێته ئاراوه ، به‌تایبه‌تی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد گرنگه بۆ به‌هێزی پێگه‌ی كوردستان ، بۆیه ، ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پیاده‌كردنی ئه‌و دیپلۆماسی و سیاسه‌ت حه‌كیمانه‌یه واده‌كات لایه‌ن قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت و له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌قامگیری و ئارامی بێته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی و ده‌ستكه‌وتی مه‌زن ده‌رباز بكه‌ین به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتتر وپڕهیواتر