هەر ئەم پەیج و پەیجۆڵکانەی رەخنە لە هەر جۆرە سیاسەتێکی هەرێم دەگرن لە بەرامبەر ئەم شەڕەدا بیکا دەڵێن ماڵیان کاول کردین و نەیکا دەڵێن دەرفەتیان لەدەستدا هەر ئەمانە دور لە هەمو بەرپرسیارێتیەکی نەتەوەیی دێن بەهەزار هەوڵ و تەقەلا و پینەو پەڕۆ و بە بیست سەرچاوەی نادیار دەبنە جێبە جێکاری سیاسەتی وڵاتان لەسەر هەرێمەکەی خۆیان ئەم پەیجۆڵکانە بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە لە بنەوە ئەمریکاو ئیسرائیل لەگەڵ کورد رێککەوتون!، سەرچاوەکەش یا نادیارە یا میدیایی ئەمریکی و ئیسرائیلیە یا سوخەنرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە !
کاکە ئێوە خەریکی چین؟ کەمێک بەرپرسانە مامەڵە بکەن. هەواڵ و راپۆرتی فەیک دانێن. قەینا با فەیک بێ ، بەس زیانبەخش نەبێ
تۆ توتی و بوق نیت هەرچیت بینی و بیست بیکەیت بە کوردی و بڵاوی کەیتەوە دۆخەکە زۆر هەستیارە هەمو دێڕێک حسابی لەسەر دەکرێت
ئێستا سەرکردایەتی کوردو پارت و لایەنە کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان رایان گەیاندوە لەم جەنگەدا بەشدار نین. نوقتە
تۆ دەبێ ئەمە بگوازیتەوە نەک باس لە راپۆرتی نهێنی و پەیوەبدی نهێنی بکەیت ئاخر کە شتێ نهێنی بو -ئەگەر واش بێ- ئیتر باس کردنی دەبێتە ئاشکرا کردنی نهێنیەکانی دەوڵەت و محاسەبەو لێپرسینەوەی لەسەرە چ جای ئەوەی هەر نەبێ یا پێچەوانەکەی هەبێ .
کاتی خۆی لە شەڕی ئازاد کردنی عێراق رۆژنامەنوسێکی پرۆفیشناڵی الجزیرە لەسەر هەواڵێکی ئاوا فەیک و پێچەوانەی سیاسەتی هەرێم زلەیەکی خوارد بو ئیتر عاقڵ بو ، وا دیارە ئێوەش شتێکی ئاواتان دەوێ!
کەم راپۆرتی ئەمنی چنراو دانێن.. کەمێک بەرپرسیار بن