دواین هەواڵ

مانۆڕی یەکڕیزیی

‌ڕێبین ڕەحیم

06/05/2021

جوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردودا سەرەڕایی خراپی بارودۆخی  تەندروستی و ئابوری و سیاسی کوردستان وعێراق ناوچەکەو  جیھانیش فۆکسێکی گەورەیی لەھەموو ئاستەکان لەسەرەو ئومێدگەلی زۆری لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان لەسەر ھەڵچنراوە.
لەسەر ئاستی عێراقی:

دواین سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد کەماوەی سێ ڕۆژی خایاند دیدارگەلی چڕوپڕو گفتووگۆی جدی لەسەر ھەموو کێشەکانی عێراق کرا بەتایبەت ئاریشەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیش بۆھەموو کێشەکان خرانەڕوو لە دەربڕینێکی سیاسیانەی نەرمەھێزدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وتی ھەموومان ھەڵەمان کردوە وەرن باھەڵەکان چاکبکەینەوە. بەگشتی کۆی سەردانەکە لەسەر ئاستی شەقام و ھێزەسیاسیەکانیش پێشوازیەکی گەرمی لێکراو وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانیش  دانرا بۆ لیژنە تایبەتەکانی ھەولێرو بەغداد بەجۆرێک دەستور ناوبژیوانی ھەردوولابێت کەس خۆی بە مەغدرونەزانێت.
لەسەر ئاستی کوردستانی:

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی دەستبەکاربوونیەوە بەڵێنی ئەوەیدا کە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بکات بەچەتری کۆکردنەوەی ھەموو دەنگ و ڕەنگەکان و ماوەی ڕابردووش ئەمەی بەعەمەلی سەلماندو زۆرێک لە گرێکوێرەو پەیوەندیە ساردەکان لە بارەگای سەرۆکایەتی ھەرێم ڕەوێنرانەوە، نەک ھەرئەوە بەڵکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەردەوامی بۆ لای ھەموو ھێزو لایەنە سیاسیەکان ھەبووەو ھەیە ئەم گەڕە تازەیی سەردانیش بەرەنجامی ھەمان ھەوڵە بۆ درووستکردنی یەکڕێزی و کۆدەنگی لەپێناو ھەندێک پێشھات و ئامانجی گشتیدا.

پرسی یەکڕیزی و کۆدەنگی بەرامبەر بە بەغداد لەدوای ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق و دروستکردنی چوارچێوەیەکی دیاریکراو کەبەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان بپارێزێت وە بابەتی نوسینەوەی دەستوری ھەرێمی کوردستان بەجۆرێک ڕەزامەندی زۆرینەی ھەرەزۆری ھێزوو لایەنە سیاسیەکانی لەسەربێت چەقی ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و تیمەکەیەتی.

ئێستا لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیھانیش زۆرینەی ھەرەزۆری دامەزراوەکانی عێراق لەبەردەم گلەیی و ڕەخنەی زۆرتوندان و لەسەر ھەمووشیان ناکۆکی جدیی ھەیەو وێستگەیەکی حکومڕانی نەماوە لەعێراقدا جێگەی ڕەزامەندی  ھەموان بێت، تەنھا شوێنێک کە ھەوڵەکان وھەنگاوکانی سەپۆرتی ناوخۆیی و دەرەکیشی ھەیە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە تەنانەت لەھەندێک بابەتدا ئێران و ئەمریکا سەرەڕایی ھەموو ناکۆکیەکانیان پشتگیری لەھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

بێشک ئەووتەحەدیات و پێشھات و ئاڵوگۆڕانەی لەعێراق و ناوچەکە ڕوودەدەن ئەوەمان لێدەخوازێت واز لە ناکۆکی ناوخۆیی و خۆخەریک کردن بەشتەبچوکەکانەوە بێنین و پێکەوە بەیەک ھێز ە ڕووبەڕووی ئاڵنگاریەکان ببینەوە چونکە لەبچوکترین ھەڵگەڕانەوەی بارودۆخەکەدا زیانمەندی یەکەم ئێمەین بۆئەمەش گرنگە ھەمووان بەشداری ئە مانۆڕە سیاسەی یەکڕیزیی بین کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە. 

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP