دواین هەواڵ

سەرمایەی تەندروستی

‌ ئەنوەر حسێن (بازگر)

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەفراندن و هەنگاوی کرداری بۆ خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگە و سیستمی تەندروستی دەبێ ئاوا بێت، دەبێ لە ناو سیستمی تەندروستی گڵۆباڵ دا دانپێدنراو  بێت و شوێنی خۆت بگری. نەک بە تەنها بیر لە قازانج بکەیتەوە.
نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، درەنگتر لە هەندێ نەخۆشخانەی تر دەستیپێکرد، بەڵام پێش زۆریان کەوت؟ چونکە ئارمانی گەوەری هەیە، بۆیە لەمەودوا زۆرتر دەبێتە جێگەی ڕەزامەندی خەڵکی و نەخۆشەکان، قەیوان و شێخ فاخیر خەونی هیومانیستی و خزمەتیان هەیە لە پاڵ بزنسەکەیاندا، قەیوان دەیان پرۆژەی زەبەلاحی هەیە، بەڵام وادیارە گرنگی زۆرتر بەم لایەنە ئەدات، چونکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و سەلامەتی و تەندروستی تاکەکانی کوردستانەوە هەیە.
پێرێ لە هۆتێل ڕامادا لەگەڵ هاوڕێم سلێمان عەبدوڵڵا، بە حزوری سەدان دكتۆری پسپۆڕ و شارەزای سلێمانی، مەڕاسیمی بەدەستهێنانی بڕوانامەی پەسەندكراوی نێودەوڵەتی لەلایەن (AACI) ئەمەریكی نێودەوڵەتی بە خشرایە نەخۆشخانەكانی هایكوالێت لە بەرامبەر خزمەت و پابەندییان بە بەرزترین ستاندارتە نێودەوڵەتییەكانی تەندروستی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە نەخۆشەكان.
هەرچەندە بڕوانامەیەكی وەها بە ئەرزشە و گرنگی و پابەندی زۆرتر دەخاتە سەر ئەو نەخۆشخانانە، كە ئیتیكی تەندروستی و مۆڕاڵی پیشەیی زۆرتر فەراهەم بكات، بەڵام لەم كارانەدا ویژدان، بەرپرسیارێتی، بەرپرسیارێتی شەخسی و ئیتیكی كۆمەڵایەتیش گرنگە.
لەمبارەیەوە دوو نموونە دەهێنمەوە:
ڕۆژێك لە ناو بازاڕی سلێمانی، ژنێك هاوار لە شێخ فاخیر دەكات و دەڵێ؛ "من دەزانم تۆ من ناناسی، بەڵام ئەگەر تۆ نەبوویتایە كچەكەم مردبوو، تۆ ڕزگارت كرد،
ڕۆژێكی تر، شێخ فاخیر دەچێتە ئەنوەر شێخە، دەبیستێ كاك چێنەر عەلی جوڵا (یادی بەخێر) لەوێ نەخۆشە، ستافەكەی ڕادەسپێرێ چی پێویستە بۆی بكەن".
ئەم دوو نمونەیە دەلالەتە لەوەی نەخۆشخانە دەكرێت تەنها شوێنی بزنس نەبێت، بەڵكو شوێنی خێر، چاكە، بەخشین و دڵفراوانیش بێت.
ئەو ڕێزلێنانە بە نەخۆشخانەیەكی هەرێمی كوردستان، دەستكەوتێكی گرنگی بواری تەندروستییە، دەكرا خودی وەزیری تەندروستی حزوری هەبوایە و سوپاسگوزاری ئەو دەستكەوتە بوایە. 
بە كورتی؛ ئەمكارە باشانە، پاڵپشتی جەماوەریی و قسەی خێری دەوێت، نەك وەكو هەندێ كەس و لایەن چاویان بە سەركەوتنی ڕكابەر، هاوبەش و هاوپیشەكانیان نایات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP