دواین هەواڵ

شیکردنەوەیەکی سەربازیی و سیاسی بۆ پەیامە بێدەنگەکانی دەسەڵاتی دیفاکتۆی ڕۆژاڤا

‌بەھرۆز عزەت

پێش 4 هەفتە

لەکاتێکدا بۆ ڕۆژاڤا و کورد لە سوریا ئەو شتانەی کە هیوایان بۆ دەخواست و دەیانویست بەتەواوی بەدەست نەهاتن لە ئێستادا وەک مەزلوم عەبدیش فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات  پشتڕاستی کردەوە ،بەڵام لە نێوان خراپترین هەڵبژاردنەکان دا باشترین بڕیاریان دا.

ئەگەرچی هەموو ئەگەریک کراوەیە هەردولا ساتێکی زۆر ناسک و هەستیار  تێپەردەکەن دەتوانێت دەرئەنجامی نەخوازراوی لێ بکەێتەوە، بۆیە ئەرکێکی مێژوویی کەوتوتە سەر حکومەتی کاتی شەرع دەتوانێت بڕیاریکی چارەنوسازی مێژوویی نیشتیمانی بدات . کەواتە جگە لە چارەسەر دیمەشق بیر لەهەر سیناریۆیکی تر بکاتەوە دۆخەکە بۆهەردولا زۆر سەخت تر دەبێت و بەریکەوتنی زۆر سەختر ڕودەدات.چۆنکە ئێتر خۆش ناخۆش ڕۆژاڤا دیفاکتۆیە جا لەژێر هەرجۆرە ناونیشانیک و هەر جۆرە بەڕێوەبردنێک بێت .

بینیمان لەسەر ئەساسی ڕێککەوتنی ١٨، ١ی ٢٠٢٦. بەشێک لە هێزە ئەمنیەکانی سوریا چوونە ناو رۆژاڤا. سەرەتایەکی زۆر جیاوازمان بینی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست . هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی چوونە ناو رۆژاڤا بەڵام بە شەڕ نا،  وەک داگیرکەرنا و بەبێ تەسلیمبوون!. ئەمە دیمەنێکی نوێ بوو لە مێژوویی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە، بۆ یەکەم جار لە جەنگی نێوان ئەکتەرەیکی دەولەتی و نادەوڵەتی کە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگ ! هیچ لایک نەکەوت و لەناونەچوو!. هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هێز ، دەسەڵات و پێگەکانی خۆیان پاراست.

هێزەکانی کۆماری سوریا و هێزەکانی رۆژاڤا و جەنەڕاڵی کورد مەزلوم عەبدی شانبەشانی یەکتر لە حەسەکە ڕیز بوون، دیمەنێکی دەگمەن و جیاواز بوو ، لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا.ئەم جارە دەرئەنجامەکانی جەنگ گۆڕان ئەم جارە جەنگ نەبوو هۆی کەوتنی هیچ لا ،بەڵکو بۆ هۆی وەستانی شانبەشانی یەکتر لە تەنێشت یەکتر. ئەمە دەرئەنجامی بەرخودان، خۆراگری و بەرگریە!.

بەگشتی پێشوازیکردن لە هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سوریا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کورد و بەتایبەت ژنە شەڕڤانەکان، لەلایەن خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوا بڕیار، پەیام و جوڵەیەکی سیاسی ، سەربازیی و دیپلوماسی ئامادەکراو و کاریگەرە. 

-نیشان دانی ڕۆانگەی سیاسی و سەربازیی  دوو جیهانی جیاواز

لێرەدا تەنیا وەستانی نوێنەری هەردو هێزی ئەمنی نیە بەڵکو وەستانی دوو جیهانی جیاوازە شەڕڤانیکی ژن کە ڕەمز و  پارێزەری نەتەوە ، نیشتیمان، بەرگری، بەرخودان، ئازادی و تێکدەری نەزمی تاریک پەرستانە لە تەنێشت جیهانیک هزری دوورخستنەوەی ژن لە هەیکەلی سیاسی ، سەربازییە .

لە پێش هەموو شتێکەوە شەڕڤانە ژنەکان لە هێڵی پێشەوە وەستاون  نەک لە پشتەوە. هەروەها ئەو دێمەنە بیرهێنانەوەی ئەوەیە کە ئێوە سوکایەتیتان کرد بە تەرمی ژنە شەهیدەکان، کە ئەوکات لە بەرامبەرتان وەستان و ئێستاش لە تەنێشتان وەستاون و هەر لێرەن.نەشکاون بەو شێوەیە نەبوو کە ئێوە دەتانویست.ئێمە درێژەپێدەری ئەوانین.

-کاتێک تێکەڵەبوونەوە هێشتا لە مێشکدا دروست نەبووە:شیکردنەوەیەکی سەربازیی، سیاسی بۆ پەیامە بێدەنگەکانی رۆژئاوا و پەیامە نازارەکییەکانی ژنە شەڕڤانەکان.

لە ڕوانگەی سەربازییەوە، ئەم نیگایانە بەزۆری چەند پەیامێکی هاوکاتیان هەیە:بۆ نموونە نیگای ژنە کوردەکان
نیگای لاوەکین، مانای قوڵ دەدەن لە نیگای ئەواندا نە ترس هەیە، نە ڕەزامەندی کەواتە هەوڵی خۆ کۆنترول کردن و خۆگرتن، بە سیاسی و دیپلوماسی مانەوە دەدەن. پێشان دانی سەرکردایەتی، ئاگاداری و بێمتمانەیی کۆنترۆڵکراو.

لە دۆخیکی وادا وەستانی شەڕ و یەکگرتن لەسەر کاغەز ڕوودەدات، بەڵام لە مێشک و جەستەی سەربازیدا نا.نیگاکانیان زیاتر  چاودێرانەن. کەواتە بەگشتی ڕوخساری شەڕڤانانی ژن لەڕووی سەربازیی و ئەمنی یەوە تێکەڵەیەکە لە برینێکی تازە، وریایی سەربازی، بەرخۆدانی ئایدیۆلۆژی وە هەوڵدان بۆ پاراستنی کەرامەت، پێگەی سەربازیی، گەورە مانەوە. ئەم نیگایانە دەڵێن ئێمە ئاشت بووینەوە بەڵام ئێمە هێشتا لێرەین، بە بڕیار و بە چەکەوە ! ئێمە هێشتا خۆمانین، تەنانەت ئەگەر بارودۆخەکەش گۆڕابێت!.

لە ڕووی سیاسییەوە بۆچی ژنە شەڕڤانەکان ئەکتەرەی سەرەکی ئەو تێکەل بوونەوەیە بوون . چەندین پەیامی سیاسی و ئایدۆلۆژی هەیە لەسەرووی هەموویانەوە ئەمە نمایشکردنی دەسەڵاتی بێدەنگی رۆژئاوا و ژنە شەڕڤانەکانە.

ژن لای هێزە کوردییەکانی رۆژئاوا  ئەکتەرەی سەرەکی سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی، بڕیاردانە لەکاتێک دا لای حکومەتی کاتی سوریا ژن  غیابە لە پێکهاتەی سیاسی، سەربازی، دیپلوماسی، تەنانەت لەهەموو بوارەکان لە کەشێکی وەهادا، بە گشتی نیگای ژنە کوردەکان هەڵگری ئەو پەیامەن.بەتایبەت تر دوای سوکایەتی بە تەرمی شەهیدی ژنە شەڕڤانان. پێ یان دەلێن کە یەکگرتن بە مانای توانەوە لە ناو ئایدۆلۆژیای تۆ نییە! لە هیچ یەکێک لە ئامانجەکانمان پاشەکشەمان نەکردوە.

لەهەمووی گرنگتر ڕۆڵی ئەزموونی رۆژاڤا و ژنان لە پێناسەکردنەوەی سوریایی نوێ ! جێگای ژنی کورد لە تەلارسازی حوکمرانی و ئەمنی سوریایە. دەبێت ئەوجارە کورد هەر پوستیکی ئەمنی و سەربازیی وەرگرت لەسوریا یەکێک لەو سەرکردە ژنە شەڕڤانانە دیاری بکات بۆ ئەوە.

بەهرۆز عزەت

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP