دواین هەواڵ

سیاسەتی جیهانی لە ژێر هەژموون و سێبەری مۆساد: شیکردنەوەیەکی هەواڵگریی بۆ دۆسیەیی ئێپستین

‌بەھرۆز عزەت

14 کاتژمێر پێش ئێستا

 
دۆسیەی جێفری ئێپستین تەنها فەزیحەیەکی ئەخلاقی، دادوەری و ئەمنی نییە، یا تەنیا کردەوەیەکی تاکەکەسیی لادان نییە، یا تۆڕیکی تاوانی ڕێکخراو، بەڵکو پێدەچیت بەشێک بووبێت لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتر کە ئەگەری پشتیوانی دەوڵەتی هەیە. بۆیە بووەتە یەکێک لە ئاڵۆزترین نموونەکانی یەکتربڕینی دەسەڵات، سامان، تۆڕەکانی نوخبە، ئاسایشی زانیاری و پەنجەرەیەک بۆ دیوی تاریکی پەیوەندی نێوان پارە، سیاسەت و هەواڵگریی  لە جیهانی هاوچەرخدا. ڕادەی پەیوەندییەکانی ئێپستین لەگەڵ سەرۆکەکان، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیستەکان، نوخبە بازرگانەکان، ملیاردێرەکانی جیهان و کەسایەتییە نێودەوڵەتییە کاریگەرەکان و کەسایەتییە باڵاکان.

-نوخبەی جیهان لەژێر هەژموونی دەزگا هەواڵگرییەکان: پەردەلادان لەسەر لایەنی شاراوەیان

لەهەمووی سەرنجڕاکێشتر ناو هاتنی کەسایەتیە جۆراوجۆرەکان لە دۆسیەکەوە و پەیوەندیەکانی ئێپستین لەگەڵیان لەوانە لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئیلۆن ماسک، مەحەمەد بن سەلمان، بیل گەیتس، مەحەمەد بن راشد، مایکل جاکسۆن، لاری سامێرز سەرۆکی پێشووی زانکۆی هارڤارد، کەیت بلانچێت، کاسی واسەرمان سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیاد, بیریاری مەزن نوام چۆمسکی ،زانای گەورەی فیزیا ستڤین هۆکینگ !. دەیان کەسایەتی تری جیهانی لە بوارە جیاوازەکان . هەموو ئەمانەش پرسیاری جددی لەبارەی ئەگەری ئیستغلالکردنی هەواڵگریی و پەیوەندی دۆسیەی ئێپستین بە دەزگا هەواڵگرییەکانی وروژاندووە.

لە نامەیەکدا ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و هاوسەرەکەی ستایشی ئێپستین یان  کردووە و نووسیویانە: "تۆ وەک کتێبێکی داخراو وایە بۆ زۆر کەس، بەڵام خۆت هەموو شتێک لەبارەی هەموو کەسێکەوە دەزانیت"!.

-ستراتیژیی (تەڵەی هەنگوین): لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە مۆدێرنەکاندا

یەکێک لە گریمانە سەرەکییەکان لە پشکنینی ئەم دۆسیەیەدا ئەگەری بەکارهێنانی ڕەشبگیری سێکسی وەک ئامرازێکی هەواڵگریی میتۆدێک کە مێژوویەکی دوور و درێژی بەڵگەداری هەیە لە مێژووی هەواڵگرییدا. لەم چوارچێوەیەدا تۆڕێکی وەک ئەو تۆڕەی کە ئێپستین بەڕێوەی دەبرد ئەگەر ئیستغلال بکرێت دەتوانێت ببێتە ئامرازێکی مەزن و کاریگەر بۆ کۆنترۆڵکردن و کاریگەری لەسەر بڕیاردانی نوخبە و کەسایەتییە باڵاکان،

 ئێپستین بە شێوەیەکی سیستماتیک دەیان پەیوەندیی و بەریەککەوتنی سیکسی و ئەخلاقی تۆمار کرد بۆ ئەوەی ئەم کەسایەتیانە لە تۆڕێکی ڕەشبگیریدا بخاتە تەڵەوە. لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تا ساڵی ٢٠١٩ توانی بە بێ سزا کار بکات. تەنانەت بانگەشەی ئەوە کراوە کە داواکاری گشتی کە ساڵانێک پێشتر هەوڵی دادگاییکردنی داوە، بەڵام هۆشداریان وەرگرتووە کە ئێپستین پەیوەندی هەواڵگری هەیە و باشتر وایە دۆسیەکە هەڵبوەشێتەوە. ئەم ئیشارەتە وەک یەکێک لە یەکەم ئاماژەکانی ئەگەری قەڵغانێکی پارێزەر لێکدرایەوە کە لە سێبەرەدا کاردەکات.

دواتر زیندانی کردن، خۆکوشتن و بڵاوکردنەوەی هەزاران ئیمەیڵ و فایل، وێنە و  ملێونان ڵاپەرە و بەڵگەنامەی پەیوەست بە دۆسیەی مشتومڕاوی ئێپستین و پەیوەندییە مشتومڕاوییەکانی لەگەڵ سەرۆک، دیپلۆماتەکاران  و کەسایەتییە سیاسییە باڵاکان دۆسیەکەی زیاتر ئالۆز کرد وە زیاتر نزیکی ئێپستین لە دەزگا هەواڵگرییەکان دەردەخات. 

هەروەها ئەوەی ئەو بیرۆکەیە بەهێزتر دەکات. چەند بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر پەیوەندیی نزیکی نێوان ئێپستین و کەسایەتیە سیاسی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، ئەگەرچی هەموو ئەمانە لە دەوری گریمانە و شیکاری هەواڵگریی ماونەتەوە و بەتەواوی  نەسەلمێنراون. بەڵام بە کۆی گشتی بەڵگە بەردەستەکان وایکردووە هەندێک لە شرۆڤەکاران بیر لەوە بکەنەوە کە تەمەنی درێژی تۆڕی نایاسایی ئێپستین دەتوانێت ببەسترێتەوە بە ئۆپەراسیۆنێکی کاریگەری سیستماتیکەوە، کە بەپێی ئەم گریمانانە پەیوەستە بە بەرژەوەندییە هەواڵگریی و  ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە. 

-سیاسەتی جیهانی لە ژێر هەژموون و سێبەری مۆساد: شیکردنەوەی هەواڵگریی بۆ دۆسیەیی ئێپستین 

دۆسیەی  ئێپستین بۆنی ئۆپەراسیۆنیکی فراوانی هەواڵگریی لێدێت کە شوێنپێیەکە ڕاستەوخۆ بەرەو تەلئەبیب دەڕوات. بەتایبەت پەیوەندییە نزیکەکانی نائاسایی ئێپستین لەگەڵ نوخبە سیاسی، هەواڵگری و دیپلۆماسییەکانی ئیسرائیل.دیارترینیان ئیهود باراک و یۆنی کۆرن.

ڕادەی پەیوەندییەکانی جێفری ئێپستین لەگەڵ کەسایەتییە جیاوازەکانی ئیسرائیل بەهۆی دزەپێکردن، شایەتحاڵ و بەڵگەنامەی نوێ کە ئاشکرا بوون، ئەوەی زیاتر ڕوون کردۆتەوە. بۆ نموونە لە پەیوەندییە هەرە نزیک و سەرنجڕاکێشەکانی ئێپستین پەیوەندیی لەگەڵ ئیهود باراک، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل.باراک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧ نزیکەی سی جار لەگەڵ ئیپشتاین (ئێپستین) کۆبووەتەوە.ئەمەش زیاتر گومانی لەسەر سروشتی ئەو پەیوەندیانە دروستکردووە. 

یاخۆد دەوتریت کە ئێپستین چەندین پاسپۆرتی لەبەردەستدا بوو کە تایبەتمەندی سیخوڕێکە وە تەنانەت لە پاش تۆمەتەکان ساڵی ٢٠٠٨دا بەرەو ئیسرائیل هەڵهات. 

هەر لەم بارەیەوە ئاری بن میناشی بریکاری پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ئێپستین  بریکاری مۆساد بوو و ئۆپەراسیۆنی (تەڵەی هەنگوین)ی بۆ هەواڵگری ئیسرائیل بەڕێوەبردووە. ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانیان کۆکردنەوەی زانیاری و ڕەشبگیری کەسایەتییە کاریگەرەکان بووە  بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل. بۆ نموونە بەپێی ئەو  بەڵگەنامانەی کە ئاشکرابوونە ئێپستین هاوکاری 
 بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە بۆ شیکارییەکان ئەگەر و هەوڵی گۆڕانی ڕژێم ئەسەد لە سوریا. 

ماریا فارمەر قوربانییەکی ئەم تۆڕە شایەتی ئەوەی دا کە تۆڕەکەی ئێپستین ئەڵقەیەکی ڕەشبگیری باڵادەستی جولەکەکان بووە کە پەیوەندی بە گروپی مێگاوە هەیە، کە یانەیەکی نهێنی ملیاردێرەکانی لایەنگری ئیسرائیلە. 

یەکێکی تر لە ئاماژەکانی تر کە ماڵپەڕی Drop Site  تێشکی دەخاتە سەر و ئاشکرایکردووە، ئێپستین ڕۆڵی هەبووە لە دەڵاڵیکردنی بۆ ئیسرائیل لە چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل وڵاتانی تر وەک مەنگۆلیا و دروست کردنی  کەناڵ لە نێوان ئیسرائیل و ڕووسیا کۆبونەوە لەگەل پۆتین لە بەتایبەت لەسەر سوریا. هەروەها ئێپستین تەکنەلۆژیای چاودێری بە کۆتدیڤوار فرۆشتووە، لەم بارەیەوە مورتەزا حوسێن، پەیامنێری ماڵپەڕی درۆپ دەڵێت،”ئێپستین پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ هەواڵگری ئیسرائیل، ئەمریکا و دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دیکەشدا هەبووە". تەنانەت لەگەڵ بەرپرسانی سەرتاسەری جیهان و حکومەتە بیانییەکان لە ئەفریقا، ناوەڕاستی ئاسیا، ئەوروپا و  ڕووسیا.

ئەگەر هەموو ئەو شتانە لە شوێنی خۆی بن وە تەواوی ئەو بابەتە ئەوە دەردەخات کە تەنانەت سەرۆکەکانی ئەمریکاش لە دەست سیخوڕیەکانی تەلئەبیب سەلامەت نین! کەواتە ئیسرائیل هیچ سنوورێکی نییە، تەنانەت لەگەڵ زڵهیزی جیهان، گەورەترین هاوپەیمان و سپۆنسەرەکەیدا: ئەگەر سیخوڕی بەسەر سەرۆکەکانی ئەمریکادا بکەن و توانای ئەوەیان هەبێت، ئایا چ حکومەتێک، سەرۆکێک، سیاسیەک، زانا و بیریاریک هەیە لە دەست هەواڵگریی ئیسرائیل بە سەلامەتی دەربازی بێت ئەگەر تەلئەبیب بیەوێت کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی هەبێت!. 

-پەیوەندییەکانی ئێپستین لەگەڵ هەواڵگری ئەمریکا تا ئێستا  لە تاریکی ماوەتەوە !

 بۆ نموونە پەیوەندی لەگەڵ چەند سەرۆکیکی ئەمریکا لەوانە بۆش، کلینتۆن و دۆناڵد ترەمپ،سیاسەتمدارە و دیپلومات، کەسایتیە  باڵاکانی ئەمریکا هەبووە.بۆ نموونە یەکێک لە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئیدارەی ترەمپ بۆ سوریا و لوبنان، لە ئێستاش دا بۆ عێراق بە گرنگ لێکدراوەتەوە.

هەروەها ئەم بەڵگەنامانە تیشک دەخەنە سەر ڕۆڵی بزووتنەوەیەکی توندڕەوی زایۆنیستی کە لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزراوە. ئەو بەڵگەنامانە  باس لەوە دەکەن کە زاوای ترەمپ، جارێد کوشنەر، وەک پارێزەری گروپەکە و هێزێکی سەرەکی لە بازنەی ناوەوەی ترەمپدا دەناسێنێت .سەرچاوەکە لەوەش زیاتر دەڕوات و دەڵێت: “ترەمپ لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترول کراوە و کوشنەر داڕێژەری ڕاستەقینەی پشت ڕێکخستن و سەرۆکایەتییەکەیە!.

تەنانەت ڕاپۆرتەکەی FBI لەبارەی دوایین وەجبەی فایلەکانی ئێپستین  بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکات کە "ئیسرائیل کاریگەری زۆری لەسەر ترەمپ هەبووە" 
بۆیە  FBIپێشنیاری ئەوە دەکات کە ئەو بەڵگەنامانە دەبێ وەک نیگەرانییەکی فەرمی دژە هەواڵگری سەیر بکرێت نەک وەک قسە و باسێکی پەراوێزخراو.

بەڵام ئەستەمە باوەڕ بەوە بکەین کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەبێ چاودیریی، ئاگاداری و پشتیوانی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و سیستەمی هەواڵگریی ئەمریکا بەتایبەتی دەزگای (CIA), بتوانێت بەشداری چەندین چالاکیی و ریککەوتنی سیاسیی، سەربازیی، ئەمنی دیپلۆماسی و هەواڵگریی ئاست بەرزی لەو شێوەیە بکات بەتایبەت لەگەڵ ئەکتەرە زلهێزەکان !. بەبێ ئاگاداری و چاودیریی سیستەمی هەوالگریی ئەمریکا !.

-کێ سوودمەندە لە وروژاندنی دۆسییەی ئێپستین

هیچ بەڵگەنامە و زانیارییەکی هەستیار بەبێ چەند مەبەستێکی دیاریکراوی سیاسی، ئەمنی و هەواڵگریی  بڵاوناکرێنەوە. وەک پێدەچیت وروژاندنی ئەم پرسە ڕەهەندەکانی لە دەرەوەی کێبڕکێی ناۆخۆیەوەیە.وە ئەم بابەتە بڕیارێکی سیاسی ڕاستەوخۆی کۆشکی سپی نییە، لەکاتیک دا کە ترەمپ یەکێک لە ناوە هەر دیارەکانی ناو دۆسیەی ئێپستینە، کەواتە پەیوەندی بە ناوەندەکانی  ئەمنی و هەواڵگری ئەمریکا یاخۆد ئیسرائیلەوە هەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP