دواین هەواڵ

جەنگ و ئامادەکاریی ئایا هیچ ئامادەکارییەکمان کردووە؟

‌د. نیاز نه‌جمه‌دین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

تەلەفۆنەکەی ترەمپ ترسناکە. بریا ترەمپ تەلەفۆنی نەکردایە. خۆزگە دەرفەت ئەبوو لایەنگییر نەبوینایە. بەهەرحاڵ، ژیانیش ریسکە و بە ئومێدی ئەوەی ورد و زیرەکانە لە مەترسییەکان بکۆڵنەوە. ئومێدێک هەبێت ئەوەیە رژێمی سیاسیی ئێستای ئێران کۆتایی بێت، بەڵام سەری ترەمپ و ناتانیاهۆش بخوات، ئەو کاتە رەنگە چەند ساڵێکی تر جیلەکانی داهاتوو باشتر بژین. 
ئەمە لە لایەک، بەڵام لە لایەکی ترەوە ئامادەکاریی هەمیشە گرنگە. لە وڵاتانی پێشکەوتوودا بەو هەموو توانایەوە هەیانە هەرگیز ناڵێن (قەیران روو نادات)، هەرگیز ناڵێن (جەنگ روو نادات)، بەڵکو بەردەوام داوا لە خەڵک دەکەن ئیحتیاتی خۆیان بخەن. تەنانەت لە کاتی ئاشتییدا، دوو شت دەکەن: 
یەکەم، شوێنی نیشتەجێ بەتایبەت ئەگەر باڵەخانە بێت، دەبێت شوێنی خۆپارێزیی تیادا بێت. دەبێت حسابی بۆ جەنگ کردبێت. لە شاریشدا شوێنی تایبەت بە خۆپاراستن بۆ خەڵکی مەدەنیی دادەنێن. لای ئێمە ئەو هەموو باڵەخانەیە چووە بە ئاسماندا، هی وای تیادایە سادەترین شوێنی خۆپاراستنی تیادا نییە. 
دووەم، ناوبەناو رێنمایی بڵاودەکەنەوە کە خەڵکی مەدەنیی لە کاتی شەڕدا چی بکات؟ چی بخوات؟ ماسکی ئەوێ یان نا؟ هتد. 
بەشێوەیەک لە شێوەکان، خەریکە شتێک نامێنێ ناوی قۆناغی ئاشتیی بێ، ئەوەی هەیە خۆ ئامادەکردنەوەیە بۆ جەنگ. ئایا هیچ ئیحتیاتێكمان خستووە؟

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP