بەدرێژایی مێژوو خەباتی نەتەوەیی کورد ، هەمیشە ڕووبەڕووی قۆناغی سەخت و هەوراز ونشێوی زۆر بووەتەوە ، لە ئێستادا بۆ دەرباز بوونی گەلی کورد ، یەکریزی و تەبایی نێوماڵی کورد گرنتی سەرکەوتنە
خوێندنەوەی رووداو و پێشهاتە نوێیەکان ئاماژەن بەو راستییەی ، رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ بە نەخشەیەکی سیاسی نوێ لەدایک دەبێت ؛ ئەو جوڵە و مانۆرە سیاسی و سەربازییانەی داگیرکەران بۆ هێشتنەوەی خۆیان لە سەر نەخشە کۆنەکە و بەڕێگەی سیاسەتی خۆسەپاندن و میلیشیایی و پەراوێزخستن و ستەمکاری بەرامبەر بە نەتەوەیی کورد لە سەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆتایی دێت
چیتر لە رووی سیاسی و ستراتیژی سەربازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانێت داعش و میلیشایی شیعی وسوننە و ئێران و تورکیا و سووریا و عێراقی ئێستا پەسەندکراو نابێت ؛ بەتایبەت ئەحمەد شەرع بووکەلەیە بۆ جێبەجێکردنی هەندێک زڵهێزی ناوچە و جیهانی و لە کۆتاییدا ناوچەکە دابەش و لێکدەترازێت
هەموو ئاماژەکان دەرخەری ئەو راستییەن جارێکی تر و لە سیناریۆیەکی دیکەدا ، لەناوبردنی پاشماوەی ئەو تیرۆریست و گروپە میلیشیایانە هەر لە سەر دەستی نەتەوەی کورد کورد دەبێت ، بەدڵنییاییەوە ئەو تاقمە و گروپە تیرۆریستانە وەک هێزێ لە دژی پاشماوەی میلیشیا عێراقییەکان و ئێران بەکار دەهێنرێت و لەلایەن جەمسەری سووننەی وەک ئەنقەرە و دیمەشقەوە بەکار دەهێنرێت
قۆناغی ئێستا بۆ گەلی کورد بە تایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان زۆر گرینگ و چارەنووسسازە و واتە تەبایی و یەکهەڵوێستی و نەکەوتنە ژێر کاریگەری هیچ بەڵێنی درۆ وکاتی دەتوانێت دەستکەوتی مەزن بۆ رۆژئاڤای کوردستان بەدەست بنێت؛ واتا دەبێ و کاتی ئەوەهاتووە گەلی کورد دەبێ پێداگری لەسەر قەوارەیەکی فیدڕاڵی بکات و ناکرێت چیتر وەک هێزێکی چەکداری بێت و دەبێت وەک هێزێکی فەرمی لەناوچەکەدا بمێنێتەوە ؛ نەک فڕیوی ئەوە بخوات وەک سەربازێک لە نێو سوپای دەوڵەتێکی ناشەرعی و میلیشیاییدا بتوێنڕێتەوە
هەروەها پێداگری بکات بۆ بەدەستهێنان پشتیوانی نێودەوڵەتی و بەبێ گرتنی ودڵنییایی نێودەوڵەتی، هەموو ڕێککەوتنێک تەنیا ئامانجی لاوازکردنی پێگەی گەلی کورد و کات بە فیرۆدانە ، چونکە بەڵێنی پۆستی پارێزگا و جێگری وەزیری بەرگری تەنها بە نووسینێک و وەک حوبری سەر کاغەزێک بە بێ ئەوەی لە ناو دەستووردا بوونی هەبێ هیچ واتە و ڕامانیکی نییە ئەگەر هێزێکی یەکگرتوویی نیشتیمانی لە پشت نەبێ ، گەلی کورد دەبێت بە هێزی نەرم ، سەربەخۆیی سەربازی مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای رۆژئاڤای کوردستان بکات ؛ چونکە گەلی کورد دەبێت زۆر ژیرانە و وردبینانە لەگەڵ رووداو پیشهاتەکان بکات ، سوود لە هەڵومەرجەکان وەربگرێت و نەکەوێتە نێو شەڕی جەمسەرەکانەوە ، بۆ ئەوەی بتوانێت هەم دەستکەوتەکانی بپارێزێت و هەمیشە بتوانێت ببێتە هەنگاو بەرەو پێشەوە بهاوێژێت ، ئەویش بەتەبایی و یەکدەنگی و یەکگووتاری