هه‌رێمی كوردستان له‌سایه‌ی سیاسه‌ت و دیپلۆماسیی ژیرانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشتیانه سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه ده‌ژن ،ئه‌مه‌ش درێژه پێدانی ئه‌و بیركردنه‌وه و باوه‌ره قوڵه‌یه كه له‌بارزان و شۆڕشه‌كانی بارزان و تا شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول وگوڵان و ئێستای دیدگای بارزانیی بۆ ڕێزگرتن له هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی له نێوان هه‌مووان ، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌ه‌رۆك بارزانی هه‌میشه هه‌وڵی داوه له پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری له شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌شه‌ڕ ،ئه‌وه‌ش ستایشی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتۆیه‌وه و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاشتی و لۆژیك و گفتوگۆ له رۆژئاوا‌و وباكووری كوردستان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له عێراقدا و ئینجا هه‌وڵه‌كانی له رووی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له رۆژئاوای كوردستان گرینگ و كاریگه‌ره له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستا نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد به‌ڵكو بۆ هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی وئایین وئایینزاكان
هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی دیپلۆماسییه‌تی ژیرانه و هه‌روه‌ها له سایه‌ی ئه‌و پێكه‌وژیانه نه‌ته‌وه‌یی وئایینی و ئایینزاكان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی باشی به‌هێز له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ،ئه‌وه‌ش وایكردووه گه‌لی كورد ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سیاسی و ئاینیه‌كانی رۆژ به‌رۆژ پته‌وتر بێت ، به‌تایبه‌تی به‌سه‌رنجدان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان وڤاتیكان په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه ؛ په‌یوه‌ندنییه‌كانی رۆما و هه‌ولێر له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ستراتیژ و گرینگه به‌تایبه‌تی له‌بواره‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و بارزگانی و ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاری ، ئه‌وه‌ش بایه‌خێكی زۆر هه‌یه له‌ئاستی جیهان وبه‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ورووپایی له هه‌مان كاتدا ڕێزوبایه‌خێكی زۆریان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی هه‌یه ،وه‌ك رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و داكۆكیكاری مافه‌ره‌واكانی
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستووری له رابردوو و ئێستاداشدا چه‌ندین كۆنفرانس و كۆڕبه‌ند و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ڕێوه‌بردووه له پێناو پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئایین وئایینزاكان و به‌هێزكردنی ڕۆحی برایه‌تی مرۆیی ،به‌تایبه‌تی ئایین هه‌میشه ئامرازێك بووه بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ری ، كێشه و ئاڵۆزیی، به‌ڵكو بۆ زیاتر به‌هێزكردنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كوردوكوردستان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی شوێنی به‌هێزومتمانه‌پێكراوتر ده‌بێ
سه‌ردان وبانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی و دیداری مێژووی له‌گه‌ڵ پاپای لیۆی 14یه‌مه ، ئاماژه‌یه ،به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی كورد به‌جێنهڵن ، به‌تایبه‌تی داواكاری فه‌رمی بارزانی بۆ پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا تا مافه‌كانیان پارێزراو بێت و ڕووبه‌ڕووی هیچ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك نه‌بنه‌وه ؛بۆیه ئه‌م سه‌ردانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جێگه‌ی بایه‌خه ، له‌كاتێكدا مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستانیش به‌شداره له كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی كوردوكوردستان ئه‌نجامدانی چه‌ندین دیداروكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و گه‌وره‌به‌رپرسانی جیهان و ئه‌ورووپایی گرینگه ،سه‌رۆك بارزانیش وه‌ك رابه‌ری گه‌لی كورد ،ده‌نگی كورد ده‌گه‌ێنێته هه‌موو دوونیا
مێژوو گه‌واهیده‌ره كاتێك پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه ڕێزوپێزانینی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیرییه‌ی له‌ناوچه‌كه به‌دیهێناوه و به‌تایبه‌تی سه‌قامگیری و ئاشتی و له‌خۆگڕتنی ئه‌و ئاواره كریستیانانه‌ی كه به‌هۆی هێرش وپه‌ڵاماردانی تیرۆریستییه‌وه په‌نایان بۆ كوردستان هێنا بوو
ده‌توانین بڵێن ، ڤاتیكان له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی سیاسی و ئایینی وه‌ك ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندێكی گرینگ و ستراتیژی كاسۆلیكی مه‌سیحی به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووانه‌ی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌راهه‌مكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و ئایینزكان خاوه‌ن سه‌نگ و پێگه‌یه‌كی به‌هێز و ئه‌و حكوومه‌ت ڕێزی زۆر بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لا هه‌یه و په‌یوه‌ندیی نێوان كوردستان وڤاتیكان بۆ ئه‌و ئاسته‌به‌رزه بۆ یه‌كه‌مین جار بۆ سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، 24ی شووبانی ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له‌گه‌ڵ پاپا به‌ندیكتی شازده‌یه‌م پاپای كاسۆلیكه‌كانی جیهان كۆبووونه‌وه ،
بۆیه، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان وئیتاڵیا له ڕووی بازرگانییه‌وه گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر گه‌شه‌شه‌ندووی پێشكه‌وتوو به‌شێوه‌یه‌ك ئاستی هاورده‌كردن و سه‌رمایه گوزاریی و په‌یوه‌ندیه ئابوورییه‌كان گه‌یشتۆته ده‌یان ملیۆن دۆلار و له‌ئاستێكی به‌رز دایه ، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 40% له‌سه‌دا ،ئه‌وه‌ش وایكردووه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان بگاته په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی و گرینگ ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیاتر به‌هێزبوونی بناغه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ ئیتاڵیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه له‌كوردستان وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكه‌ن ، به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م بناغه‌یه ، ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌ی مه‌زنه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه وجیهان له سه‌ر دۆزی ره‌وای كورد ،بۆیه سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ودیدارله‌گه‌ڵ پاپا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیتاڵیا بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان ، هه‌میشه ئومێده له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ژیرانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك هێمای ئاشتی و رابه‌ری كوردستان نه‌ك له سووریا به‌ڵكو له تووركیا و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌سیاسیه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ری له سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان بۆ گشت هێزولایه‌نه‌سیاسیه‌كان ، ئه‌وه‌ش خه‌مخۆری و په‌رۆشی سه‌رۆك بارزانییه به‌ئاراسته‌ی پارستنی كوردستان ، كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كورد وه‌ك خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك ته‌نها وه‌ك شه‌ڕكه‌رێك ، چونكه گه‌لی كورد خاوه‌ن خاك و مافێكی ره‌وایه و له ژێر هیچ فشار و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ك ده‌ستبه‌ردار نابێت و سازیش ناكات