دواین هەواڵ

بەمە دەلێن كۆبوونەوەی كورد و ئەمەریكا ئەوانی دیكە چەلاحانێی بەردەرگاكانن و قسەی پڕ و پیرەژنن

‌کوردستان ئەحمەد

17/01/2026


كۆبوونەوەكانی شەستییەكە و كۆبوونەوەكانی پایتەخت

كاتێك شاسوار عەبدولواحید لە زیندان بەربوو، قولاپێكی هەڵدا كە بافڵ تاڵەبانی پێوەبوو، هەندێك كەس دەڵێن ئەمە بە عەكسەوەیە و بافڵ لە زیندان فێری قولاپ هەڵدانی كردووە، هەر جۆرێك بێت گەڕێكی كۆبوونەوەكان بە كاكە حەمە،پیاوی گرتنەوەی بەنداوەكان دەستی پێكرد و گەڕی یەكەم بە شاسوار عەبدول واحید تەواو بوو.

سەرەتای هەفتەی ناوەراستی مانگی یەكەمی ساڵی تازە، شەستییەكە شاهێدی دوو كۆبوونەوەی ئێجگار لۆكاڵی بوو، كە ئامانج لێی ئەوەیە كۆی هەموو ئەو حزبانەی كە برێكیان پێیان دەگوترا دووكانی سیاسی و هتد، لە چوار چێوەیەكا كۆببنەوە و هیبەت و هەیمەت بكەن بتوانن شەستییەكە جێ بهێڵن.

پێدەچێت عەلی باپیر و سەلاحەدین بەهادین و بزووتنەوەی گۆڕانیش هەمان بۆچوونی كاكە حەمەیان هەبێت، چونكە هەم كەیفیان بە شاسوار نایەت، هەمیش زۆر كەمیان نە چەشتووە لە دەستی یەكێتی، كە لە راستیشدا خۆیان بە قدووەی باڵا دەزانن و ناشیانەوێت بچنە ژێر باڵی دوو هەرزەكار.

عەلی باپیر لە تاران دەتوانێت هێز بجووڵێنێت، سەلاحەدین بەهادین، لە ئەنقەرە و میسر، دەتوانێت گۆزە لە سەری مەلا و پەرلەمانتار و وەزیردا بشكێنێت، ئێستا چۆن دەچنە ژێر باڵی كاك شاسوار و كاك بافڵ.

هەموو ئەوانەی روویدا، بە هیوای ئەوەیە كە كوردستان لە چەقبەستووی سیاسی بگۆڕدرێت، ئایا دەیگۆڕێت؟ مێژوو پێمان دەڵێت نا و دوو هەفتەی دیكەش هەموو شتێك یەكلایی دەبێتەوە.

سەرەرایی بێهیوای لە كۆبوونەوەكانی ناو شەستییەكە، شتێكی دیكە لەهەمان كاتتدا روودەدات، واشنتن، رۆژئاڤا، باكوور، و هتد، لە هەولێر كۆبوونەوەی ستراتیژیان دەكرد، كە باسی لە چارەنووسی تەواوی گەلی كورد و بەر گرتنە بە شەڕێكی زۆر گەورە، كە دەر ئەنجامی پەیووەندییە تەلەفۆنییەكانی نێوان سەرۆك بارزانی و تۆمباراك و ئەحمەد شەرع و ئەوانی دیكە بوو كە سەرۆك بارزانی  زۆر موكوڕبووە لەسەر ئەوەی كە دەبێت كورد پارێزراوبێت، وە هەروەها هەولێر دەرگایەكە بۆ ئاشتیی هەموو لایەك.

وێنەكە چیمان پێدەڵێت؟
پێمان دەڵێت شەستییەكە لە ئەوجی قودرەتی خۆیدا ناتوانێت شەستییەكە تێپەڕێنێت و هەولێریش دەتوانێت میوانداری واشنتن و پەكینیش بكات نەك ئەم وڵاتانەی دراوسێمان.

با جارێكی دیكە بنواڕینە وێنەكان، ئەوەی دەیبینین هیلاكەتێكی گەورەیە كە لە شەستییەكە قوت دەدات، ئەوەش كە لە هەولێر روودەدات خاڵی وەرچەرخان و پنتی گۆڕانكاری و سەقامگیری زۆر گەورەیە، كە شەستییەكەش دەتوانێت تێیدا شوێنی  ببێتەوە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP