دواین هەواڵ

٦٠ ملیار دۆلارەکەی چاینا چی بەسەردێت؟ هێشتا یارییەکەی ڤەنزوێلاوە کۆتایی نەهاتووە!

‌سەنگەر رەسوڵ

04/01/2026

#یەکەم: پارەکانی چاینا لەگیرفانی ڤەنزوێلا

١)هەمیشە قەرزی نێودەوڵەتی، لەنێوان دەوڵەت و دەوڵەت یاخود بانکێکی نێودەوڵەتی دەبێت، بە گۆڕینی سەرۆکێک یا هەر تاکێکی حاکم، دانەوەی قەرزەکە نافەوتێت!

٢)چاینا، قەرزەکەی بەرامبەر نەوت، بەپێی نرخ و کاتی دیاریکراو دا دانراوە.

٣)چاینا نەک قەرزەکەی نافەوتێت، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت داوای قەرەبووی زیاتریش بکات ئەگەر دوا بکەوێت!

٤)هەر حکومەتێکی نوێ، ئەگەر لەلایەن ئەمریکاشەوە دروست بکرێ، ئەوا بەرپرسیار دەبێت لەدانەوەی قەرزەکانی چاینا!

#دووەم: ئەمریکا چۆن دەتوانێت حوکمی ڤەنزوێلا بکات؟

١)شەقامی ئەمریکی و کۆنگرێسی ئەمریکی کێشەی لەدەستوەردانی/هێرشی سەربازی خێراو بێ قوربانی مارێنز و کورت مەودا نییە، وەک ئەوەی بینیمان، بەڵام ئەگەر پلانەکە بچێتە قۆناغی باردنی مارێنز بۆ ناو خاکی ڤەنزوێلا، ئەوا کات و بودجەگ زیاتری گەرەکەو ئەوکاتیش فشاری ناوخۆیی ئەمریکیش قسەیەکی دیکەی دەبێت!

٢)ترەمپ لەقسەکانیدا، زیاتر گرنگی بەکۆنترۆڵکردنی نەوت دا لەوەی کە ئەمریکا بەدوای جێگیرکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ئازادی هەروەها باسکردنه ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی ئەو ووڵاتە کە زیاتر لە ٧٠٪ دەنگی ڤەنزوێلەکانه هێناوە لەدوایهن هەڵبژاردنی پێشوو!

٣)کۆنتڕۆڵکردنی سەربازی ڤەنزوێلا قورسە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی، شاخاوی/ دارستانی چڕ/ کەناری دەریاو دەشتی پان وپۆڕو رووباری گەورە.

٤)هێشتا ئەو نوخبانەی کە دژ بەئەمریکا بیر دەکەنەوە، لە جێگری سەرۆکەوە تا دەگاتە میلیشیاو چەکداری باندە مافیاکانی بازرگانانی تلیاک/ مادەی هۆشبەر، دەتوانن سەرئێشەی زۆر بۆ هێزەکانی ئەمریکا درسست بکەن!

٥)بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی نەوتی ووڵاتەکە، ساڵ و مانگ دەخایەنێت و هەروەها پێویستی بەیاساو هاندانی نوێیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرەکان رووی تێ بکەن! ئەمەش ئاسایشی دەوێت!

٦)ئەگەر ئەمریکا کاندیدی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ ئێدماندۆ گۆنزالێس وەک سەرۆک دابنێت لەشوێنی مادۆرۆ، ئەوا پێویستی بەهێزو چەکە تا پارێزگاری لێ بکەن و حوکمی نوێی خۆگ پیادە بکات! ئەمەش قورسە جێ بەجێکردنی!

٧) دەکرێت ئەوانەی هێزی ملیشیاو چەکداری ڤەنزوێلایان بەدەستە، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتنێک بکەن، ئەوکات ئەمریکا لەوانەیە بتوانێت ئاسانتر ئەجێنداکانی خۆی جێبەجێ بکات! لەکۆتایشدا، لە سیاسەت هیچ شتێک مەحاڵ نییە و لەوانەش بەبێ ناردنی یەک مارێنز، نوخبەی حاکمی ئێستای ڤەنزوێلا، بەپێی ڕێککەوتنێک خۆیان رزگار بکەن و ووڵاتەکەشییان تەسلیم بە سیاسەت و ئارەزووەکانی ئەمریکا بکەن! ئەو خاڵانەی سەرەوە تەنها ڕاستی و دروستی بارەدۆخەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا کەوتنی هەر دیکتاتۆرێک بەهەر شێوەیەک بێت، ئەوا مرۆڤایەتی قازانج دەکات و بەهیوای دادپەروەری و ئازاده بۆ ڤەنزوێلییەکان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP