دواین هەواڵ

خستنی ڤەنزوێلا پەیامی سیاسی و سەربازی ئەمریکایە بۆ ئێران و عێراق

‌د. نیکۆلا ئەشرف شاڵی

03/01/2026

ئێمە زوو وتمان، هێزی سەربازی تایبەتی دەلتا لەمەیداندا یەکلاکەرەوەن؛

هەر جەنگێك یان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت کە هێزی سەبازی تایبەتی (دەلتا)ی ئەمریکی تیادا دابەزی، بەو واتایە دێت کە جەنگەکە کۆتایی هاتووە لەبەرژەوەندی ئەمریکا.

هەر لەعێراقەوە تا دەگاتە ئەفغانستان و غەزە و ڤەنزوێلا بەنموونە.

دەلتا، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە:

هەروەك پێشتر ئاژەم پێداوە، لەئێستادا (٥٠٠٠) پێنج هەزار ئەندامی هێزی سەبازی تایبەتی دەلتا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، وە (٢٠٠٠) ئەندام لەو هێزە لە ئیسرائیل و کەناراوەکانی حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست جێگیرکراون و لەکاتی پێویستدا پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن بۆ هەر جەنگێك کە ئیسرائیل هەڵیگرسێنێت یان لەدژی هەڵگیرسێنرێت.

هەر لەم پەراوێزەدا:

- ئەمریکا، گاڵتە نازانێت بۆیە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر عێراق و ئێرانیش هەیە.
- خستنی سیستمی سیاسی لەڤەنزوێلا، پەیامی سیاسی و سەربازی ئەمریکایە بۆ ئێران و عێراق.

جارێکی تر جەخت دەکەمەوە:
چاوەڕوان بن پێشهاتی نوێتر بەڕێوەیە.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP