دواین هەواڵ

پارتی ئۆپۆزسیۆن

‌د. سارە كاكل

29/04/2021

دەتوانین بڵێین ئۆپۆزسیۆن کۆمەڵێک یان پارتێکی سیاسی دژ بە حکومەت پێیان دەگوترێت ئۆپۆزسیۆن، ئاستی دژایەتیان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر دەگۆڕێت.
پارتی ئۆپۆزسیۆنی چەند جۆرێکی هەیە وەک (ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و پەرلەمان ، ئۆپۆزسیۆنی هاوڵاتی ، ئۆپۆزسیۆنی چەکداری)، لەم نوسینەدا دەمەوێت باسی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و پەڕلەمانی بکەم چونکە زیاتر بەربڵاوە لەجۆرەکانی تر بە تایبەت لەهەرێمی کوردستان.

ئۆپۆزسیۆنی سیاسی پەرلەمانی ئەم جۆرە پارتە بەشداری هەڵبژاردن دەکات چەند کورسیەک بەدەست دەهێنێت کە لە ژمارەی کورسی پارتە براوەکان کەمترە و بەشداریش لە حکومەت دا ناکات، بەڵکو دژ بەحکومەت دەبێت لەناو حەرەمی پەرلەماندا بەڕەچاوکردنی دەستوور.

دەبێت بەرنامەو پلانی داڕێژراوی هەبێت بەمەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتیان وە باوەڕی بەسەرچاوەی دەستورو یاسای وڵاتەکەی هەبێت و باوەڕی بە ئامانجی هەڵبژاردنەکان هەبێت کە سەرچاوەکەی هاوڵاتیە.

لەبەرئەوەی پارتی سیاسی یەکێکە لە بنەماکانی دیموکراتیەت هەروەها بوونی پارتی ئۆپۆزسیۆن بە هەمان شێوە گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە.
هەروەها چەند یاساو ڕێسایەک هەیە كە دەبێت پابەندی بێت وە نابێت پارتی ئۆپۆزسیۆن بکەوێتە ژێر گاریگەری دەستی دەرەکی ووڵاتان دەبێت دیدێکی بێلایەنی هەبێت و بەردەوام پێشنیاری جێگرەوەی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بونیادنەر نەك ڕوخێنەر بێت، هەروەها بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سیاسی لەسەر مافەسیاسیەکانی هاوڵاتی و زانیاری دەربارەی دەستور و ئازادی سیاسیەکان و ڕای گشتی.

ئامانجی پارتی ئۆپۆزسیۆن دەبێت بۆ چارەسەری کێشەی هاووڵاتیان بێت بەشێوەی بابەتی و بێلایەنانە بەجۆرێک جیاکردنەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ کێشەی سیاسی بەمانایەکی تر بە سیاسی نەکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی بۆ چەواشەکاری و پاراستنی بەرژەوەندی لایەنی تر کە وەک پشتگیریەکە بۆ پارتەکەیان لەبەر ئەوەی دەستی دەرەكی بۆ هەمیشە پیرۆزی ئەو کیانە لەناودەبات لەسەر ڕێڕەوی سەرەکی و ئامانجی سەرەکی لادەبات.

جگە لەمانەش پێویستە پەیوەندی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی و ئارامی بێت و ڕێگربێت لە دروستبوونی پشێوی و هەروەها ڕێز لە دەستوورو بنەماکانی مافی مڕۆڤ بگرێت.
بۆیە دەبێت ئامانجی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن چاکسازی بێت بەشێوەیەکی ئاشتیانە نەک بەدروست کردنی ئاژاوەو تێکدانی سەقامگیری.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP