دواین هەواڵ

٦ ١ئاب ڕۆژێکی پڕشنگداربوو لەمێژووی گەلی کورد

‌جەبار عەبدوڵا

18 کاتژمێر پێش ئێستا

هەڵبەت لەوڕۆژەدا دوو ڕووداوی گرنگ  لەمێژووی خەباتی کورد ڕوویانداوە، یەکەمیان دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، دووەمیان لەدایک بوونی سەرۆک بارزانی بوو، لەگەڵ دامەزراندنی پارتی جۆرێکی تر لە گیانفیدایی دەستی پێکردوو کورد قۆناغێکی نوێی تاقیکردەوە، لەو قۆناغە نوێیە ڕۆژ دوای ڕۆژ کورد نزیک دەبویەوە لەدەسکەوتە گرنگەکان کەساڵانێک بوو قوربانیان بۆدا، پارتی بەرهەمی کوێرەوەری و ئاوارەیی و انفال بوو، جگە لەخەباتی شاخ کەدەیان ساڵ ئەشکەوتە تاریکەکان شوێنی ژیان و حەوانەوەیان بوو، ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراق بەردەوام لەپیلانی ئەوەدابوون گەلی کورد بسڕنەوەو لەمافەکانی خۆیان بێ بەشیان بکەن، چەندین جار هەوڵی ئەوەیان دا مستەفا بارزانی و هەڤاڵەکانی دەسبەسەر بکەن و دوریان بخەنەوە لەخەباتی سیاسی و چەکداری بەڵام ئەو کارەیان بۆ نەچۆتە سەر، ئەمڕۆش هەمان ئەو بنەماڵە شۆڕشگێڕو خەباتگێڕە کەبەدامەزرێنەری پارتی و ئازادی بۆ کوردستان دادەنرێن پێداگری دەکەن لەسەر ماف و شایستە دارایەکانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پاراستنی ئەمنیەتی کوردستان و هاوڵاتیان بەئەرکی خۆیان دەزانن و بەشانازیەوە ڕێگای کوردبوونیان هەڵبژاردووە، ئینتیمای نشتیمانی و نەتەوەیی لای پارتی و بنەماڵەی بارزانی لەپێشەوەی هەموو بەرژەوەندیە تایبەتەکانی خۆیان و بنەماڵەکەیانە، وەکو تاک لاین تاکو ئیستا موساومەیان نەکردووە لەسەر بستێک لەخاکی کوردستان و بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو لایەن و تاقم و گروپانە وەستاونەتەوە کەنیەتی داگیرکردن و فرۆشتنی خاکیان هەبووە، بیرەوەری ئەو ڕۆژە مێژوویە پێویستە بەپیرۆزیەوە ڕابگرین نەهێڵین جارێکی تر دەستی چەپەڵی خاین و دوژمنانی ئێمە بگاتە سەرمان و انفال و کیمیابارانمان بەسەردا دووبارە بکەنەوە، هەرچەندە هەوڵێکی نێوخۆیی هەیە کەدیکتاتۆریەت فڕزبکەنەوە بەسەر ئەو ئازادیەیی کەدەیان گەنجی ئەم وڵاتە خوێنیان بۆ ڕشتووە، بەڵام خەیاڵیان خاوە تاکو پارتی بنەماڵەی بارزانی  هەبێت ئەو نیەتەی لەدڵی ئێوەدایە دووباره نابێتەوە، پارتی دەروازیەک بوو بۆ ناساندنی گەلی کورد بەجیهان لەڕێگای تۆمارکردنی چەندین داستانی نەبەردی و فیداکاری، لەکۆتایدا دەمەوێت پیرۆزبایی خۆم ڕابگەیێنم بەهەموو کوردێک لەجیهان بەبۆنەی لەدایک بوونی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر شکاوەبێت ئاڵای پارتی و هەربمێنێت ڕابەروو پێشەوامان

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP