گوتاری نەتەوەیی کوردی، وەک گوتاری ڕزگاری و سەربەخۆیی لە ڕێگای چەسپاندنی ناسنامە و مافە نەتەوەییەکانەوە، ڕووبەڕووی بەگژداچوونەوەی جۆراجۆر بوویتەوە، کاریگەرترینیان ئەو نەرمە گوتارە دژە نەتەوەیەوەیە کە لە ژێدەری جیا سەرچاوەی گرتووە و یەک ئامانجی هەیە، یەویش بە شەیانیکردنی گوتاری نەتەوەییە، تا ڕادەی لەبەرچاوخستن و ناشیرین کردنی، بۆ ئەو ئامانجەش میدیا و فێرکردن و کەرستەکانی کلتوری گەلەری سوودیان لێوەرگیراوە و بە خشکەیی بەڵام بە قووڵی کاری خۆی کردووە.
ئامرازە بەکارهاتووەکان بۆ دروستکردنی نەرمەگوتاری بەشیتانیکردن:
یەکەم: لە چێوەگرتنی ناڕاستەوخۆ:
* نیشاندنی پرسە نەتەوەییەکان تەنها لە چوارچێوەی ململانێ ناوخۆییەکان و شکستە سیاسییەکان. بۆ نموونە، تیشک خستنە سەر ململانێ و شەڕی حیزبەکان و نیشاندانی وەک “ناوەڕۆک و پێکهێنەری گوتاری سیاسی نەتەوەیی کوردی”، بەو ئامانجەی وا نیشان بدرێت، کە گوتاری نەتەوەیی یەکسانە بە لێکترازان و بشێوی و شەڕ و ماڵوێرانی.
دووەم: پشتگوێخستنی سیمبولەکان:
* پشتگوێخستنی سیمبولە نەتەوەییەکان لە فەزای گشتی و هەندێکجار بەکارهێنانیان لە بۆنەکان وەک کەرستەییەکی فۆلکلۆری. بۆ نموونە یادکردنەوەی نەورۆز وەک کەرنەڤاڵێکی فۆلکلۆری “شایی و نمایشی جلوبەرگ و خواردن”، پشتگوێخستنی ناوەڕۆکە ڕەسەنەکەی نەورۆز، کە هێما و هێزی بەرخودان و مانەوەییەتی وەک گوتارێکی نەتەوەیی. ئامانج لەو کارەییان، گۆڕینی بیردانک (زاکیرەی) خەبات و تێکۆشان بۆ بۆنەیەکی ڕابواردن (ئەنتەرتێیتمەن)ی خاڵی لە ناوەڕۆکە سیاسییەکەی.
سێیەم: پێناسەکردنەوە:
* پێناسەکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردی وەک تەنها “جیاوازییەکی فەرهەنگی” لە چوارچێوەی ناسنامەی نیشتیمانی وڵاتی داگیرکەر (عێڕاق)، یاخود لە چێوەیەکی فراوانتر (کۆمەڵگەی موسلمان). پێشخستی ئەو گوتارەی، کە کورد وەک پێکهاتەییەکی گەلی عێڕاق دەناسێنێت، بەبێ داننان بە تایبەتمەندی نەتەوەییەکەی و مافی لە بڕیاردانی چارەنووس. مەبەست لەو کارە، ڕووتکرەنەوەی گوتاری نەتەوەیی کوردیە لە ناوەڕۆکە ڕەسەنەکەی، کە ڕزگاری نیشتیمانییە و گۆڕینیەتی بۆ تەنها جیاوازییەکی فەرهەنگی.
چوارەم: بێ بایەخ کردن:
* بەکارهێنان و دووبارەکردنەوەی گوتاری (سەردەمیانە - مۆدرێن) وەک ئاماژەییەک، کە گوتاری نەتەوەیی کۆن و ئێکسپایەر بووە. بۆ نموونە لە دیبەیت و بەرنامەکان دا دەڵێن: ئایندەی بۆ ئابوری و گەشەکردن و خۆشگوزەرانییە، نەوەک بۆ دروشمە نەتەوەییەکان. بە پشت کردنە ئەو ڕاستیەی ئەو کۆمەڵگایانەی خاوەنی ئابوری بەهێز و خوشگوزەرانین، ئەوە دەوڵەتی نەتەوەییان هەیە. ئامانجیان لەو جۆرە گوتارە ئەوەیە، کە نەوەی ئێستا وەک شتێکی سۆزداری و نازانستی لە نەتەوە بڕوانن. لە ڕێگای گوتار و لێدوان و بۆچوونەکانیان ئەوە دووبارە دەکەنەوە.
پێنجەم: پارچەپارچەکردنی گيڕانەوە:
* لێکدابڕاندنی گوتاری نەتەوەیی لە گوتاری سیاسی لە چوارچێوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردیدا. سازکردن پڕۆگرام و نیشاندانی خواردن و هەڵپەڕکێ و چیا و گوندەکان بەبێ بەستنەوەیان بە پرسە سیاسییەکانەوە، چوونکە هیچ شتێکی نەتەوەیی کورد نیە پەیوەندی بە سیاسەت و گوتارە نەتەوەییەکەیەوە نەبێت. ئەوەش لە پێناو هەمان ئەو ئامانجەییە، کە لایەنە فەرهەنگییەکان نیشان بدرێن لە پێناو پشتگوێخستنی پرسە سیاسییەکان.
شەشەم: سەرقاڵکردن و سەرنج لادان:
* پڕکردنی فەزای گشتی بە گوتارگەلێکی بەدیل، بۆ لادانی سەرنجی گشتی لەسەر گوتاری نەتەوەیی. لە ڕێگای زاڵکردن و زۆرکردنی چیڕۆکی ئەو کەسانەی کە زیانمەندبوونە لە سیاسەت (حیزبایەتی) و هەژاری و نەداری خەڵک، بەبێ باسکردنی هۆکارە سەرەکییە، کە بێبەش بوونیانە لە مافە نەتەوەییەکان، بۆیە میللەتی سەردەست(داگیرکەر) دەتوانێت یاری بە قووت و ژیان و چارەنووسیان بکات. ئەوەش هەوڵێکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ڕووبەری گوتاری نەتەوەیی و ناشیرین کردنی.
دەرهاویشتەکانی زاڵبوونی نەرمەگوتاری بە شەیتانیکردنی گوتاری نەتەوەیی کوردی:
* لە بیرچوونەو و نەناسینی سیمبولە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان.
* گۆڕانی پڕۆژ و پرسی نەتەوەیی بۆ پرسێکی فەرهەنگی، و شکست پێهێنانی وەک پڕۆژەی ڕزگاری نیشتیمانی.
* داڕشتنەوەی هۆشیاری گشتی بە ئاراستەی ڕوانین لە مافە نەتەوەییەکان وەک سەرهەڵدانەوەی “کێشە و گرفت هەروەها عەیبە”.
* گەشەکردن و پێگەیشتنی ژمارەییەکی زۆری دەزگایی میدیایی و میدیاکاری کورد، کە ئەو گوتارە وەک خۆنزیکردنەوە و خۆگونجاندن و قازانجکردن، لەو سەرچاوانەی ئامانجیان نەهێشتنی گوتاری نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردە.
هەموو ئەوانە یەک شتمان پێدەڵێن، کە نەرمەگوتاری بە شەیتانیکردن، زۆر ترسناکتر و کاریگەرترە، لە سیاسەتی سەرکوتکردن و نکۆڵیکردنی ڕاستەوخۆ. چونکە نەرمەگوتارەکە بر خشپەیی ڕوودەچیتە هۆش و بیری تاکەکان و ئاراستەی ڕایی گشتی دەگۆڕێت بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی. ئێستا ئێمە لە بەردەم ئایندەیەکین کە تێیدا نەوەکانمان زۆر زیاتر دەربارەی جلوبەرگ و خواردنی کوردنی دەزانن لە شۆڕشەکانی کوردستان.