دواین هەواڵ

ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

‌لاریسا محەمەد

7 کاتژمێر پێش ئێستا


بەشداری ئافرەتان لە ژیانی سیاسیدا ئاماژەیەکی گرنگە بۆ گەشەکردنی دیموکراسی لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان. له هه رێمی کوردستانی ئێراقدا ئه م به شدارییه خەریکەگرنگی زیاتری پێدەدرێت، چ له لایه ن ده زگا فه رمییه کان و چ له لایه ن ڕێکخراوه کانی کۆمه ڵگه ی مه ده نی و ڕێکخراوه نێوده وڵه تییه کانه وه، گەرەکمانە لەم وتارەدا ڕوانگەیەکی شیکاریی بخەینەڕوو بۆ ڕۆڵی ئافرەتان لە بواری سیاسی لە ناوچەکە، و تیشک بخەینەسەر دیارترین پەرەسەندنەکانی ئەم بوارە و ئەو بەربەستانەی کە بەردەوامن لە سنووردارکردنی پێشکەوتنی ئافرەتان بەرەو جومگەکانی بڕیاردان. هەروەها هەوڵ دەدەین وەڵامی پرسیارێکی سەرەکی بدەینەوە کە بریتییە لەوەی: چ فاکتەرێک هاندەر یان ڕێگرە لە بەشداریکردنی ئافرەتان لە سیاسەتدا لە کوردستان و چ شێوازێکی سیاسه ت کردن، وە چی جۆرەئەزموونێک کاریگەری خۆی سەلماندووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەم بەشدارییەی توێژی ئافرەت؟

 ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەکی سادە و گشتگیر بدۆزینەوە بۆ بەشداری سیاسی ئافرەتان ئەوا دەکرێت بڵێین: هەموو شێوەکانی بەشداریکردن لە کاروباری گشتیدا دەگرێتەوە، هەر لە نوێنەرایەتی لە پەرلەمان و پۆستە جێبەجێکارییەکانەوە تا پەیوەندی کردن بە پارتە سیاسییەکان و بەشداریکردن لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی. لە ساڵانی ڕابردوودا، هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی بەرچاوی لە نوێنەرایەتی ئافرەتان لە دەزگاکانی یاسادانان و جێبەجێکردندا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لە ئەنجامی چاکسازی یاسایی و پرۆگرامەکانی ڕاهێنان و پەروەردە کە یارمەتیدەر بووە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئافرەت و ئامادەکاری بۆ پۆستە سەرکردایەتیەکان. سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە، پرسی ئافرەت خاڵی نیە لە بەربەستەکانی وەک بەربەستی کولتووری و کۆمەڵایەتی و جیاکاری دامەزراوەییەوە، هەروەها بەربەستی تری وەک دەستگەیشتنی یەکسان بە سەرچاوەکان کاریگەری لەسەر پرسی نوێنەرایەتیدا، بەتایبەتی لە ناوچە لادێییەکان بە بەراورد بە شارەکان. بوونی کارای ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان و وەرگرتنی پۆستی وەزاری و پۆستی باڵا لە دامەزراوە گشتییەکاندا تا ڕاددەیەکی باش یارمەتیدەر بووە بۆ دروستکردنی وێنەیەکی ئەرێنی لە تواناکانی سەرکردایەتی کردن لە ئافرەتاندا .

زۆرن چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو ئافرەتانەی کە توانیویانە کاریگەرییەکی بەرچاو بە جێبێلن لەسەر سیاسەتە گشتییەکان، بەتایبەتی لە کایە جیاوازەکانی وەک؛پەروەردە و فێرکردن وتەندروستی و تەنانەت لە یاسا کۆمەڵایەتییەکانیش ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی توانای ڕێکخراوەیی و پەیوەندییەکانیان و توانیویانە لە هەڵبژاردندا خۆیان کاندید بکەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن. پاڵپشتیکردنی کاری سیاسی ئافرەتانیش یارمەتیدەر بووە بۆ فراوانکردنی ئامادەیی خۆیان لە گۆڕەپانی سیاسیدا، هەرچەندە ئەم ئامادەبوونە هێشتا پێویستی بە بەردەوامیدان بەهەوڵی زێدەتر وهاندانی زیاتر هەیە لە هەرێمی کوردستان. سەرەڕای بوونی ئەم لایەنە ئەرێنیانە، هێشتا بەربەستی فیعلی و بەرچاو هەن، کە دەستگەیشتنی ئافرەتان بە پۆستەکانی بڕیاردان سنووردار دەکات، ڕەنگە دیارترینیان لاوازی میکانیزمی پاراستنی تایبەتمەندی کاندید و فەرمانبەرانی ئافرەت بێت لە ژینگەی کاری سیاسیدا، هەروەها نەبوونی شەفافییەت لە پێوەرەکانی خۆکاندیدکردن ، سەرەڕای مەترسییەکانی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئایینی و بێزارکردنی ئافرەتان، کە وادەکات زۆرێک لە ئافرەتان خۆیان بەدوور بگرن لەبەشداری سیاسی یاخود زوو لە پڕۆسەکە پاشەکشە بکەن. ڕەنگە نەبوونی سیستەمێکی کارا بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا لەسەر بەشداری سیاسیی ئافرەتان وایکردووە هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنەکان بە دروستی ، وە دەستنیشانکردنی گرفت و کەموکوڕییەکان کە دەبێت چارەسەر بکرێن. کارێکی زەحمەت بێت. ئەو ئەزموونانەی لە هەرێم کاریگەری خۆیان سەلماندووە بریتین لە:بەهێزکردنی میکانیزمی دابەشکردنی پشکی ئافرەتان لە پەرلەمان و پارتەکاندا، پەرەپێدانی تۆڕی پشتیوانی پیشەیی و سیاسی لە نێو ئافرەتاندا و دابینکردنی پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ بنیاتنانی توانای سەرکردایەتیکردنیان، هەروەها سیاسەتە داراییەکان و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و باشترکردنی دەستگەیشتن بە خوێندن و ڕاهێنان لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە کایەی سیاسەتی گشتیدا، یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بۆ بەشداریکردنی کاریگەر. سەرەڕای ئەوەش، پەیڕەوکردنی سیاسەتی ڕوون دژە جیاکاری و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ هەر پێشکەوتنێکی بەردەوام.

 زەروورەتێکی هەنووکەییە. ئەزموونی کوردستان ئەوە دەسەلمێنێت کە بەشداری سیاسی ئافرەتان تەنیا مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ یان داواکاری یەکسانی نییە، بەڵکو توخمێکی گرنگە بۆ باشترکردنی کوالیتی لە ئەدای دامەزراوەیی و بنچینەکانی سیاسەتی گشتیدا، هەروەک چۆن ئاماژەیەکە بۆ گشتگیرتر کردن و نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. بوونی ئافرەتان لە کایەکانی بڕیارداندا یارمەتیدەرە بۆ هێنانەدی بابەتی نوێ بۆ نێو ئەجێندای سیاسی بە هاوبەشی لەگەڵ پیاوان ، وە بایەخدان بەکۆی ئەوبوارانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاوە هەیە . بەڵام ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە هەندێ جار بەندە بە ڕادەی توانای ئافرەتان بۆ دەستگەیشتن بەو پلەو پایانەی کە گەرەنتی سەرکەوتنی ئەم توێژە دەکەن. لە کۆتاییدا، دەتوانین بڵێین، بەشداری سیاسی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام هێشتا پێویستی هەیە بە بەهێزکردنی زیاتری چوارچێوەی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پرسی بەشداری ئەم چینە کاریگەرە، وە لەهەمان کاتدا پێویستی بە شوێنکردنەوەی زیاترە لە کایەی دامەزراوەیی و ئابووری و

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP