وێرای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ دامه‌زراندنی عێراقێكی ئازاد و دیموكراسی و فیدڕاڵیزم و ده‌ستوور وه‌ك دادوه‌رێك و هاوبه‌شی دا، هه‌روه‌ها له‌و پێناوشدا چ له‌كاتی ئازادی عێراق له چه‌نگی دیكتاتۆری به‌عس و دواتر شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش هه‌زاران پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی ئه‌و نیشتیمانه قوربانی و خوێنكی زۆری به‌خشیی ، به‌ڵام ئه‌و هیوایانه وا ده‌رنه‌چوون چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له عێراق به‌خێرایی خۆیان له بیركرد و خراپتر له رابردوو به زێهنیه‌تێكی تاكڕه‌ویی و فاشیزمانه وسیاسه‌تكردنی په‌راوێزخستن و گه‌مارۆدان و په‌ڵاماردن و بچووكردنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان گڕته‌به‌ڕ.
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا ، هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و ده‌ستوور و دیپلۆماسیی به‌رده‌وام بووه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ر جاره‌وه به پاساوێك هه‌وڵی گۆشه‌گیركردن و زیانگه‌یاندنیان به گه‌ل و قه‌واره‌ی كوردستان داوه و رۆژێك به ناوی داهاتی نه‌وت و رۆژێكی تر داهات و رۆژێكی ناوی چواره‌م و پێنجه‌م و بابه‌تی گاڵته‌جاری دیكه ، ئه‌وه‌تا ئێستا مووچه‌كه سه‌ره‌تاییترین مافی گه‌لی كوردستانه به خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌وا نابینێت ، له‌كاتێكدا به هه‌زاران چه‌كداری میلیشیایی ناخۆیی و ده‌ره‌كی به بودجه‌یه‌كی ده‌یان ملیارد دۆلاری و دیناری به بێ هیچ حسیاب و ژماره‌یه‌ك پاره‌یه‌كی بێ شوماری به تاڵان و فیرۆ ده‌بن ، له‌وه‌ش كاره‌ساتبار تر ئه‌وه‌یه ، چاویان به سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و به‌ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنی ئاغاكانیان په‌ڵاماری شوێنه ئابووری و كێڵگه نه‌وتی و غازییه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن ، ته‌نانه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشت له مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌وه و خه‌ونی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌بینن ،چونكه ده‌یانه‌وێت به‌و ڕێگه‌یه‌وه شكستی 22 ساڵ حكوومڕانی تاڵان و گه‌نده‌ڵ و كوشتار و بێ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بشارنه‌وه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، تا ئێستا هیچ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان جێبه‌جێ نه‌كردووه و هه‌موو كات مه‌رامیان خراپ بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه هیچ متمانه‌كی حكوومه‌تی كوردستان و گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نه‌مێنێته‌وه ، چونكه ئه‌وان هه‌میشه چاوی هاووڵاتی پله دوو و سێ ده‌رووانه گه‌لی كورد و مووچه‌یه‌كیشی پێی ڕه‌وا نابینن ، بۆیه ، ئه‌و كرده‌وه و كات به فیرۆدانانه‌ی عێراق كه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت بۆ نه‌ناردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی له پرسی مووچه‌دا ،خه‌ڵكی كوردستان به‌رامبه‌ر عێراق بێ هیوا كردووه ، ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانین ئه‌وا هه‌میشه به‌چاوی بێگانه مامه‌ڵه‌یان كردووه و نه‌ك هاووڵاتییه‌كی عێراقی ، له راستیشدا ئه‌و بابه‌تێكی دروست چونكه كوردوكوردستان و عه‌ره‌ب و عێراق دوو ناسنامه و خاك و جوگرافیا و نه‌ته‌وه‌یی جیاوازنن ، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و مامه‌ڵه‌كردنی به زێهینه‌تیه‌كی فاشیزمی له ڕێككه‌وتننامه و ده‌ستوور و هاوبه‌شی مه‌رامی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به روونی پیشان دا.
بۆیه، كاتی ئه‌وه هاتووه گشت هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان به بیرێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بروانه دۆزی كورد ، پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بن ، چونكه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها دژایه‌تیی پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نییه ، به‌ڵكو دژایه‌تیكردنی خواست و مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستانه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی و بارزانی هه‌میشه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكیكردنه له مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌میشه باج وقوربانی گه‌وره‌ی به‌خشیووه و ئێستا له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه ، تا ماف و شایسته‌داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان مسۆگه‌ر بكات و نه‌وتی كوردستانیش جارێكی تر هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی دونیا بكاته‌وه ، كۆتایی به‌و هه‌موو بیانوو و سیناریۆ و قه‌یرانسازییه چه‌واشه‌كارییانه دژی كوردستان بهێنێت ، خه‌ونی نه‌یاران و جاش مورته‌زه‌قه‌كان بن خۆڵ بكات ، چونكه ئه‌وه‌ی عێراق له‌رابردوو و ئێستاشدا به‌رامبه‌ر به كوردستان ده‌یكات سته‌مكاری و دوژمنكارییه‌كی ئاشكرا به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و مانه‌وه‌ی كوردستانیش له‌گه‌ڵ عێراق كات به‌فیرۆدانێكی بێ مانایه