به‌هۆی هه‌موو ئه‌و رووداو و كاره‌ساته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌هۆی گۆرانكارییه‌كان و هه‌ڵكه‌وته جوگرافی و جیۆسیاسییه‌ی كه پاش شه‌ڕه جیهانییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان وایانكردووه كه ئێمه‌ی كورد نه‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و دروست بۆ مێژوو و سه‌ڕكرده ورابه‌ره كانمان نه‌بێت به‌تایبه‌ت كێشه وناكۆكییه قوڵه سیاسییه‌كان وایاندرووه كه راستیی ڕووداوه‌كان و ڕۆڵی مێژووییان به دروستی نه‌بینن .
ئه‌وه‌ی ده‌خوازێت و واده‌كات له‌لایه‌نی به‌رزی كارێزمایی و خه‌باتی سه‌رانسه‌ری ژیانی شۆڕشگێرانه‌ی پر له خه‌باتی مسته‌فا بارزانی نه‌مر به تێروانینێكی قوڵه‌وه بچینه نێو ئه‌و مێژووه پرسه‌روه‌رییه كه مێژوویی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
به‌گوێره هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی سه‌رچاوه مێژووییه ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، مسته‌فا بارزانی یه‌كه‌م رابه‌ری كارێزمایی هه‌ڵكه‌وتوویی گه‌لی كوردبووه ، كه توانی خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له بازنه‌ی ناوچه‌ییه‌وه بكاته خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و له داخوازی مافی سه‌ره‌تایی و مافی مرۆیی و كه‌لتوورییه‌وه، داواكارییه‌كانی گه‌لی كورد به‌زر كرده‌وه بۆ ئاستی داواكاری سیاسی و بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان .
بارزانی نه‌مر رابه‌رایه‌تی شۆڕشێكی كرد كه بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ران خه‌باتێكی گشتگیریان بۆ كورد وكوردستان هه‌ر له مه‌هاباده‌وه تا ئامه‌د و هه‌ر سلێمانییه‌وه تا قامشلۆ ده‌ستپێكرد ، بارزانی نه‌مر به‌شداری له‌پشتیوانیكردن له شۆڕشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ عه‌بدولقادر نه‌هری و پێشوا قازی محه‌مه‌د و كۆماری كوردستان له مه‌هاباد و پشتیگری له له شێخ مه‌حموودی حه‌فید و یه‌كه‌م حكوومه‌تی كوردستان كرد ، هه‌روه‌ها به‌شداری له رزگاركردنی ( ئه‌ندریك پاشا" له چه‌نگی هێزه‌كانی توركیا كردووه و به‌هانای ئه‌رمه‌نییه‌كانی توركیاوه چووه ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیاتر له 500 هه‌ڤاڵی به‌شداریی له ڕێره‌وێكی مێژوویی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤێیتی جاران كردووه به‌مه‌به‌ستی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆڕاده‌ستكردن به داگیركه‌رانی كوردستان .
به‌دڵنییایه‌وه ، ئه‌گه‌ر له‌و قۆناغه سه‌ختانه‌ی خه‌باتدا و دۆزی ره‌وایی نه‌ته‌وه‌یی كورد " ئه‌گه‌ر خه‌بات و تێكۆشان و ڕابه‌رایه‌تی ژیرانه‌ی مسته‌فا بارزانی له مێژوویی كوردستاندا نه‌بووایه ، ڕه‌نگه ئه‌سته‌م بووایه كه نه‌ته‌وه‌یی كورد ڕه‌وت و ڕووخسارێكی تر هه‌بووایه ، مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ئاقارێكی تر برۆشتایه
مسته‌فا بارزانی ، به بیروباوه‌ری به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و خۆڕاگری و فیداكاری توانی ، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له سه‌ر لێواری خامۆش بوون و ته‌وانه‌وه بوو زیندوو بكاته‌وه و جارێكی تر بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر شانۆی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و له نقووم بوون و خنكاندن له لایه‌ن دڕنده‌ترین داگیركه‌ران و دوژمنانی سه‌رده‌م رزگار كرد و گه‌ڕاندیه‌وه سه‌ر ڕێره‌وی خه‌بات و كوردایه‌تی .بارزانی تاكه ڕابه‌ری كورده، كه له سه‌ر ئاستێكی به‌رفروان و باڵا و گشتگیر ، بۆهه‌موو كوردستان تێكۆشا و خه‌باتی كردووه ، سه‌ركرده‌یه‌كی خۆنه‌ویست هه‌موو لایه‌ك بوو بێ بێ جیاوازی.
. ديدگا وهه‌ڵسه‌نگانده‌كان له باره‌ی كه‌سایه‌تی كارێزما و كاراكته‌ری ئه‌فسایی بارزانی نه‌مرله بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و پێگه‌ی بێ هاوتای له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی پێمان ده‌لێن كه ، ئه‌و رابه‌ره بوو كه خه‌باتی بۆ به‌شێكی كوردستان نه‌بوو ، به‌ڵكو په‌رۆشتی گه‌وره‌ی رزگاریی كوردستان و ئاشتی و ڕزگاری مرۆڤ بوو ، هه‌میشه له‌به‌ره‌ی سته‌ملێكراوان بوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژی سته‌م ونادادپه‌وه‌ری . ڕۆحی خۆڕاگری و جه‌نگاوه‌رانه‌ی ئه‌و له پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ب و ئازایخوارزی بوو بۆ كۆتایی هێنان به سته‌مكاری و هه‌روه‌ها ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری ونیشتیمانپه‌وه‌ری پانتایی ئه‌و خه‌بات مێژووییه‌ی به‌رفراوان كرد ، هه‌میشه ئاماده بوو له پێناو ڕزگاریی نه‌ته‌وه و خاك ، گیان وخوێنی ببه‌خشێت .