هه‌رچه‌نده دیار نییه ئه‌م هه‌واڵانه به‌فه‌رمی راستن یان نا، به‌ڵام دوو رۆژه ئیداره‌ی تازه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، داوا له سه‌رۆكی ئۆكراینا (زیلینسكی) ده‌كات كه ده‌ست به‌داری پۆسته‌كه‌ی ببێت و وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و فه‌ره‌نسا جێبهێلێت، ئه‌مرۆش له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بریاره‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له سه‌ربازانی ئۆكراینا ئاڵا‌و لۆگۆی ئه‌مه‌ریكایان له جلوبه‌رگیان لێكرده‌وه، له‌ساڵی 2017 ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك بارزانی له كوردستان كرا، ئه‌و كاته‌ش هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بوو، دۆستی ئه‌وروپاش بوو، به‌رێزیشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، وه‌ك ئیستای ئۆكراینا ئه‌مه‌ریكا هاوكاری كوردستانی ده‌كرد، به‌ڵام چونكه سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه‌كرد كه كورد خاوه‌نی قه‌زیه‌یه له ناوچه‌كه و بریار به‌ده‌ستی خۆیه‌تی، ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵانانی ئه‌وروپا و دراوسێكانیشه‌وه دژایه‌تی ڕیفراندۆمیان كرد، به‌ڵام چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌كرێگیراو مقاشی هیچ وڵاتێك نه‌بوو دواجار بریاری خۆی دا نه‌چوه ناو شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته‌وه نه ده‌ست به‌رداری پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بوو.
یه‌كێك له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه كه شه‌ری به‌وه‌كاله‌ت بۆ هیچ هیزێكی جیهانی ناكات، بۆیه ده‌بینن قه‌د سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆك بارزانی ناكه‌وێت هیچ هه‌ڵوێستێكه‌وه كه دواجار ده‌ست به‌داری قه‌زیه‌ی كوردی بێت، كوردستان حسابی بۆ هیچ هه‌ره‌ش و گوره‌شه‌ك نه‌كرد و گوتی من ڕیفراندۆم ده‌كه‌م و ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانیشی هه‌رچیه‌ك بوو گرتییه ئه‌ستۆ بۆ ؟ چونكه پرۆژه‌كه خۆماڵی بوو و هه‌ڵقولایی پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پشت ئه‌ستور به جه‌ماوه‌ربوو.
فه‌رموو ئۆكرانیا چونكه چوه به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێك جار وه‌ك وه‌كاله‌تی شه‌ر به‌كارهێنرا، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بینیمان چی لێهات، جارێكیان سه‌رۆك بارزانی له‌م باره‌وه گوتی: "وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی گوتم ئه‌گه‌ر چه‌ك و هاوكاریتان بۆ بنێرین ئێوه ئاماده‌ییتان هه‌یه شه‌ر بكه‌ن؟، سه‌رۆك بارزانیش پێی گوتووه: ئێوه چه‌ك بنێرن و نه‌نێرن ئێمه شه‌ڕی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رگری له قه‌زیه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.