وه‌ك هه‌موو لایه‌ك له ڕێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره ناله‌باره‌ی سوپای عێراقی به‌رامبه‌ر جووتیارانی كورد له ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕانتان بینی، كه به چ شێوه‌یه‌ك به زه‌بری هێزی چه‌كدار و تانك و زرێپۆشه‌وه به‌ره‌نگاری جووتیارانی كورد بوونه‌وه، به چ شێوازێكی توند‌و دڕندانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كرد كه ته‌نیا گوناهیان كێڵانی زه‌وییه‌كانی خۆیان بوو كه به تاپۆ و دۆكۆمێنتی فه‌رمی عێراق و ته‌نانه‌ت عوسمانیش موڵكی خۆیانه.
ئه‌م زه‌ویانه له‌كاتی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی پێشوودا له پڕۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌و ناوچانه و چۆلكردنی له دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی كه له باو و باپیرانیه‌وه بۆیان به‌جێمابوو، دوای ده‌ربه‌ده‌ركردنی خاوه‌نه‌كانیان كه گشتیان كورد بوون به فه‌رمانی دیكتاتۆر سه‌ددام به عه‌ره‌بی هاورده دران، له ڕاستیدا، ده‌بوو ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر زوو له دوای ڕووخانی ڕژێمه‌وه ده‌ستپێبكردبایه و ئه‌ندامانی كورد له په‌رله‌مان و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی خۆشمان ڕۆڵی كارای تێدا بوایه، به‌داخه‌وه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش خراوه‌ته نێو مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كه وه‌ك ده‌بینین ئه‌و مادده‌یه‌ش به پیلانی جۆراوجۆر دواده‌خرا كه ڕه‌نگه كه‌مته‌رخه‌می خۆشمان وه‌كو كورد له‌و بواره‌دا كه‌م نه‌بووبێت.
له ئێستادا، 20 ساڵ به‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق تێده‌په‌ڕێت، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره له نێو خاڵی 9 هه‌مدا ده‌ڵێت: سوپای عێراق ده‌بێ ملكه‌چی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی بێت و نابێت ئامرازێكی سه‌ركوتكردنی گه‌لانی عێراق بێت و نابێ ده‌ستوه‌ردان له بابه‌تی سیاسی‌دا بكات .. و هتد.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی نو‌ێنه‌ران له دانیشتنی ڕۆژی (21ی كانوونی دووه‌م)ی ئه‌مساڵدا، بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی زه‌وییه داگیركراوه‌كانی ڕژێمی پێشوو دراوه بۆ خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانی خۆی.
كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان، سوپا تا دوێنێش به كه‌ڵه‌گایی ڕێی له جووتیارانی كورد به شێوازێكی زۆر هه‌مه‌جیانه گرت كه هیچی له هه‌ڵسوكه‌وتی ڕژێمی پێشوو كه‌متر نه‌بوو، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان و ده‌ستگا یاساییه‌كانی عێراق سنوورێك بۆ ئه‌م ده‌ستوه‌ردان و ده‌ستدرێژیانه دابنێن و دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه.