دواین هەواڵ

پرۆسەی ئاشتی کورد لەتورکیا؛ هیوا و ئاستەنگەکان

‌سلێمان مستەفا حەسەن

22 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسەلەی کورد هەمیشە یەکێک بووە لە ئاڵۆزترین کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدرێژایی 100 ساڵەی رابردو، بەهۆکاری نکۆڵی کردن لەبوون وناسنامەی گەلی کورد لە لایەن وڵاتە داگیرکەرەکان، لەئێستادا ژمارەی کوردان بە 40 بۆ 50 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، بەدرێژایی ئەو ماوەیە کورد بەردەوام هەوڵ دەدەن مافە سیاسی، کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لەو وڵاتانەدا بەدەست بهێنن کە تایبەتن بە تورکیا و عێراق و ئێران و سوریا.    

لە تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و کوردە پەرەسەندنێکی جیاوازی بەخۆوە بینیوە،لەسەردەمی عوسمانیەکانەوە درێژە بە سیاسەتی چەوسانەوە سرینەوی کورد دراوە ، شەری چالدیران لە ساڵی 1514 لەگەڵ سەفەویەکان و شەری ساڵی 1800 بۆ 1827 لەگەڵ روسەکان لەسەر خاکی کوردان بوە، سیاسەتی عوسمانیەکان و تۆرانیەکان و سکۆلارەکان و ناسیۆنالیزمەکانی تورکیا یەک سیاسەتی نەگۆر بووە بەرامبەر بە گەلی کورد، بەدیاریکراویش دوای روخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە پەیماننامەی سیڤەر ساڵی 1920 دوا بزمار لە دەستەی ئەو ئیمپراتۆریەتی پیاوە نەخۆشەکەدرا.  کێشەو ئاڵۆزیەکانی ناسیۆنالستەکانی تورکیا بەردەوام بوو تا لە ئاکام بەرژەوەندی زلهێزەکان وای خواست دژی بەرژەوەندی گەڵانی خاوەن ماف لە مانگی 8ی ساڵی 1923 رێکەوتننامەی لۆزان شوێنی رێکەوتننامەی سیڤەری بگریتەوە و دەوڵەتی تورکیای کەمالی لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1923 دامەزرا.

ململانێی نێوان دەوڵەتی تورکیا و کورد لە دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە لە ساڵی 1923 بەشێوازێکی تر دەستیپێکرد، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان ناسنامەی کوردیان ڕەتکردەوە و سیاسەتیان سەپاند بە مەبەستی تێکەڵاوکردنیان بە ناسیۆنالیزمی تورکی. ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی چەندین ڕاپەڕینی کورد، بەڵام بەهۆی سەرکوت کردنی سەربازییەوە نەیانتوانی داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن .

بەدرێژایی ئەو مێژوە تورکیا دژایەتی پرسی کوردی کردوە ، ئەم دژایەتییە هەر سنوری تورکیا نەگرتۆتەوە دژایەتی کردنی کوردستانی سورو(1921/1930) فشار خستنە سەر روسیاودەرنجام ئەو خودموختاریە لەبار برا، هۆکارەکەی دروست بونی قەوارەیەی ئەتنی بۆ کورد کاریگەری بۆ سەر کوردانی باکور دەبێت، تورکیا لەرۆژی دامەزراندنیەوە بەهەموو تواناکانیەوە دژایەتی کورد و پرسی کورد مافەکانی  کردوە لە ناوچەکە و دەستی لەهیچ ستەمکارێک نەپاراستوە  دەرنجام سەرهەڵدانی چەندین شۆڕش و سەرهەڵدان و بزوتنەوەی چەکداری بو تا ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری بەرێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان. تا ئەو کاتەی هەوڵەکانی دانوستاندن دەستیان پێکرد، دیارترینیان پرۆسەی ئاشتی ساڵی 1992 لەسەر دەست خوالێخۆش بوو مام جەلال و تۆرکۆت ئۆزال شەمەندەفەرەکە دەستی بە جولە کرد تا ساڵی 2013 بە فەرمی دەستیپێکرد بەڵام بەهۆی جیاوازی ناوخۆیی و ناوچەییەوە تەواو نەبوولە بار براوە. 

پرۆسەی ئاشتی کورد و تورکیا

لە ساڵی 2013 سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد، بەڵام دەوڵەتی قول دژی پرۆسەی ئاشتی بوو پرۆسەکە لە بار برا، لە ئێستادا دەوڵەت باخچەلی کە رێبەر ومیراتگرو نوێنەری بیرو ئایدیای تۆرانیەکانە بانگەوازی ئاشتی ڕاگەیاند و لەناو هۆڵی پەرلەمان پەیامی نارد، پەیامی سەرۆکی پارتی مەهەپە پەیامی دەوڵەتی قوڵی تورکیایە ، ئەمەش وایکرد شەمەندەفەری ئاشتی جارێکیکە بکەوێتە جوڵە و جیاوازتر لە هەوڵەکانی پێشوو هەنگاوەکان گەورەترن لەئێستادا هەمووان چاوەڕێی بانگەوازی سەرکی پارتی کرێکارانن کە وەڵامی داواکاری باخچەلی و دەولەتی تورکیا بداتەوە ، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێ خوێناوییەکە و سەقامگیرکردنی ناوخۆی تورکیاو داننان بە مافی ڕەوای گەلی کورد.

کوبونەوەی سەرانی پارتی دەم لەگەل پارتەکانی تورکیا و دامەزراوەکانی دەوڵەت و سەردانیان بۆ ئیمراڵی و لای دەمرتاش و هێنانی پەیامی ئاپۆ بۆ دەوڵەت بۆ قەندیل بۆ باشور ، سەرتای دەستپێکی دروستە دەکرێت ئومێد بەخش بێت بەڵام دەبێت وریابین و چاوەڕێ بکەین ، پەیامی ئاپۆ چی دەبێت بۆ باکور و قەندیل و دەوڵەتی تورکیا.

گەلەکەمان لە چاوەڕێیە لە باکور لە باشور لە رۆژ هەڵات لە ڕۆژ ئاوا، چونکە هەموومان هاوڕاین چارەسەری پرسی کورد بە ئاشتی دەکرێت چێرەسەری پرسی کورد لە باکور، دەبێتە گۆرانکاری بۆ تەوای پارچەکانی تر، لێرە بەدواوە تورکیا سیاسەتێکی نوێ پەیرەو دەکات بەرامبەر کورد و کوردستان، لەم پرۆسەیە تورکیاو گەلانی تورکیا و کورد براوەن. 

چاوەڕێن پرۆسەی ئاشتی لە باکور کۆتایی بەدەستێوەردانی سەربازی تورکیا لە دژی باشور و ڕۆژ ئاوا بێنێت و بەهانەی پەکەکە کۆتایی بێت بۆ دژایەتیی کورد، داهاتووی کورد لە تورکیا بەرو کوێ سەرەڕای بەردەوامی سەرکوتکردنی حکومەت، بزووتنەوەی سیاسی کورد بەردەوامە و کورد لە ڕێگەی دیموکراسیەوە داوای مافەکانی دەکات و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات بە هەموو باوەڕێکەوە بەرەو پرۆسەی ئاشتی دەچێت بۆیە گەر بپرسین تورکیا چی دەدات لەم دان و ستاندنە و کورد چیی دەدات و چی دەست دەکەوێت بە باوەڕی ئێمە گەر تورکیا مافی کورد بدات لەبەرامبەر دەیان سوودی دەست دەکەوێت واتە یەک لەبەرامبەر ئاشتی و بوژانەوە و لەدەست نەدانی پێگەی جیوستراتیژی و سیاسی و بەدەست هێنانی سۆزی کورادن لە هەر چوار پارچە بە کوردستانی سورو ڕەوەندی کوردیشەوە، بەڵام دەبێت چاوەڕێ بین و ووریا بین، وەک هاو سەرۆکی پارتی دەم فەرمووی ئەو رۆژە گوزەشت لەسەر مێزی دان وستاندن کوردان بخاپینن. 

لەگەڵ ئەوەشدا داهاتوویان لە تورکیا پەیوەستە بە چەند فاکتەرێک 

گۆڕانکاری سیاسی ناوخۆیی: هەر گۆڕانکارییەک لە سەرکردایەتی تورکیادا لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی دیالۆگ لەگەڵ کوردی پارچەکانی تر و ئەوروپا بەمەش تورکیا پارێزگاری لە پێگەی جوگرافی و سیاسی خۆی دەکات لە ناتۆو ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، ئەم پرسە ناوخۆی تورکیاش دەگرێتەوە لە پەسەند کردنی دەستوری نوێ و چارەکردنی باری ئابوری و سیاسی و ئازادی رۆژنامەگەری و پرۆسەی سەروەری یاسا و دیموکراسی. 

چارەسەری پرسی کوردو کرانەوەی بەڕووی دیموکراسی و سەروەری یاسا و دیموکراسی فاکتەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەر فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر تورکیا مایە پوج دەبێت تورکیا بەرەو ئەندامیەتی یەکێتیی ئەوروپا هەنگاو دەنێت لەوانەیە ببێتە هۆی باشتربوونی بارودۆخی کورد.

چێرەسەرکردنی پرسی کورد لەچوارچیوەی دەستور کە ئاشتێکی شەرفمەندانە بێت تورکیا سۆز و هاوکاری کوردانی پارچەکانی تریش بەدەست دێنێت بە تایبەتی لە سوریا و عێراق بارودۆخی کورد لە وڵاتانی دراوسێ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتووی لەناو تورکیادا هەیە ئایندەی گەلی کورد و پێشهاتەکان.

لە عێراق: کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا سەربەخۆیە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدا ڕووبەڕووی گرفتی ئابووری و سیاسی دەبێتەوە بەتایبەتی لەسەر داهاتی نەوت و ناوچە جێناکۆکەکانی وەک کەرکوک، چارەسەری پرسی کورد لە باکور کاریگەری ڕاستەو خۆی دەبێت لەسەر پێگەو پرسی کورد لە باشور، هەرێمی کوردستان دەبێتە دراوسی دەوڵەوتی تورکیا بەرژەوەندی ئابوری و هاوخوێنی کوردان باکور و باشور لەقازانجی هەردوو لایەن دەبێت و فشارەکانی تورکیا نامێنن و ئارامی بۆ باشور دەگەرێتەوە لادێکان ئاوەدان دەبنەوە و کەرتی گەشتیاری و کشتوکال دبوژێنەوە و فرۆکەخانەکانیش دەکرێنەوە.

لە سوریا: لە دوای شەڕی ناوخۆ کورد توانیویەتی ئیدارەیەکی ئۆتۆنۆمی لە باکوری سوریا دابمەزرێنێ، بەڵام ڕووبەڕووی هەڕەشەی بەردەوامی تورکیا و دەستێوەردانی سەربازی جۆراوجۆر دەبێتەوە و ئایندەیان ناسەقامگیر کردووە، چارەسەری پرسی کوردان لە باکور کۆتایی بە شەرانگیزی تورکیا دێنێت بەرامبەر بە کوردان لە ڕۆژ ئاوا ، پرۆسەکەش دوو لایەنە لە قازانجی کوردو تورک دایە .

لە ئێران: کورد دووچاری سەرکوتکردنی سیاسی توند دەبێت، چونکە حکومەتی ئێران ڕێگری لە هەر بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیی کورد دەکات و چالاکییە سیاسی و کەلتوورییەکانی کورد لەوێ سەرکوت دەکات

کۆتایی

کێشەی کورد هێشتا یەکێکە لە ئاڵۆزترین کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە کورد ڕووبەڕووی تەحەدایەکی گەورە دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی مافە سیاسی و ئابوورییەکانی. هەرچەندە پرۆسەی ئاشتی کورد و تورکیا دەرفەتێکی مێژووییە بۆ چارەسەرکردنی ململانێکە، بەڵام ڕووخانی ئەو پرۆسەیە دۆخەکە دەگەڕێنێتەوە خاڵی سەرتا و چوارگۆشەی یەکەم و داهاتووی کورد گیرۆدەی نەخشەی پەیماننامەی لۆزان دەبێتەوە.

لە کۆتاییدا، باشترین چارەسەر بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان پەیڕەوکردنی ستراتیجی سیاسی و دیپلۆماسییە کە مافەکانمان لە ژێر سایەی ڕژێمەکانی ئێستادا پەرە پێبدەین و لەجوارچیوەی دەستوور بیان چەسپینین و ئامادەکاریش بکەین بۆ بەیانی بۆ وڵاتی سەربەخۆ، هیوادارین پەکەکە خوێندنەوەی تەواوی هەبێت بڕیای گونجاو بدات و شێوازی خەبات و بەرخودانی بگۆرێت، هەموومان چاوەڕێ ماندیلای کوردین ، هەموومان چاوەڕێ گاندی کوردین، سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدان و شەرڤان و گەرێلاو وپێشمەرگەو  زیندنیانی زیندانەکانی تورکیا.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP