بابەتی مووچە و بودجە، جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال، جێبەجێنەکردنی ماددەی 140 و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا لەسەر زەوییە داگیرکراوەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بابەتی مامۆستایانی کورد لە کەرکووک و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە لە بەرژەوەندی هەرێمە.
هەموو ئەم کێشە هەڵپەسێردراونە کە بەردەوام دووبارە و 100بارە دەبنەوە و دەبێت چاوەڕوانی پێشهاتی تریش بین.
ھۆکارەکەی ئەوەیە کە بەشێک لەو عەقڵیەتەی باڵادەستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق، هەر ھەمان عەقڵیەتی مەرکەزییەتی خۆسەپێنەری ھەیە، کە دانپێدانەنانە بە مافەکانی گەلی کورد و چاویان ئەو دەستوورەش نابینێ کە خۆیان دەنگیان پێداوە، ئەو هەستە پڕ لە قینەی ھەندێک لایەن و کەسی باڵا دەست ھەیانە کە ناتوانن ئەو ئاوەدانی و ئەو پێشکەوتنەی کە هەرێمی کوردستان لە حوکمڕانی خۆیدا کردی، ئەوان پێیان نەکرا بە فرۆشتنی ملیۆنان بەرمیل نەوت رۆژانە نەیانتوانی ژیانی خەڵکەکەیان لە باشوور و ناوەڕاست ببەنە ئاستێکی خۆشگوزەران و شیاو و ئارام، بەڵام ئەوەی جێگای داخە یەکنەبوونی نێو ماڵی کورد بەتایبەت بەرامبەر بەغداد و نەبوونی یەک ھەڵوێستی نوێنەرانی کورد لە بەغداد، لە بەرامبەر رەفتارە جۆراوجۆرەکانی مامەڵەی عێراق لەسەر هەموو پرسەکان، کە بەرامبەر هەرێم دەکرێت وایکردووە هەر رۆژە و بە ناوی دۆسییەکەوە کێشە بۆ نەتەوەی کورد دروست بکەن، لە ناو هەرێم و لە ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێم کە دەبێت نوێنەرانی کورد لە بەغداد ببنە دەنگێکی بەرز و بە بیرێکی نەتەوەییانە کار بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو پرسەکان بکەن .
سوپاس بۆ خوا سەرۆک مەسعود بارزانیمان هەیە کە وەک قەڵایەک بەرامبەر پێشێلکارییەکانیان وەستاوە بۆ ئەوەی لەمە خراپترمان پێ نەکەن
بە یار و نەیارەوە لە بەردەم ھەڵوێستەکانی و پەیامەکانی کە ئەگەر بە باشی پێیان بگات هەڵوەستە دەکەن خێرا بڕیارەکانیان دەگۆڕن یان رایدەگرن.
ئەوەی بۆ ساڵی 2025یش لەسەر مووچە کە رێکەوتن کرا ئەو پەیام و ھەڵوێست وەرگرتنەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێداگیری جەنابی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم بوو کە زۆر بە راشکاوانە گەیاندرایە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، کە بۆ ئەم ساڵی 2025 چیتر مایەی قبوڵکردن نییە خەڵکی کوردستان مووچەی دوا بخرێت بەناوی کێشەی تەکنیکی و هونەری کە لە بنەڕەتدا ھەمووی سیاسی بوو،
پەیامی دوێنێی جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر جووتیارانی کورد لە کەرکووک باش گەیشتە بەغداد ئەگینا هەنگاوی نادەستوری و ناقانونی نامرۆڤانەی تریان دەنواند...