لێدوانە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا, دەکرێت خوێندنەوەى ئەوەى بۆ بکرێت کە دۆناڵد ترمپ خواستی بۆ فراوانخوازی جوگرافیای هەیە هەر وەک چۆن زلهێزەکان لە پێش جەنگی جیهانی یەکەم و دوای جەنگی جیهانی هەیان بوو بۆ زیادکردنى سنورى جوگرافیایی قەڵەمرەویان,
ئەگەر چی لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و دوای دیاریکردنی سنورەکان دەوڵەتان لەسەر بنەمایی پەیماننامەى رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بون بە خاوەنی سەروەرى جؤرێک وابەستەى بؤ زلهێزەکان دروستکرد, چونکە فراوانخوازی جوگرافیایی بە داگیرکاری هەژمار دەکرا و بە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی دەهاتە هەژمار, بەڵام لە دوای داگیرکردنى نیمچە دوورگەى کریما لەلایەن روسیا لە ساڵی ٢٠١١ و هەورەها هێرشکردنە سەر ئوکراین لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ وداگیرکردنى بەشێک لە هەرێمەکانی باشور و رۆژهەڵاتی ئۆکراین (لوهانسک و دونیتسک و زاپاروژیا و خیرسون) جیهان پێی ناوە قۆناغێکی نوێ لە فراوانخوازی.
لەچەند رۆژی رابردوشدا دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی بۆ فراوانخوازی جوگرافیایی خستە روو چ لە لێدوانی لە بارەى گرینلاند و پەنەما و هەروەها پێشنیارى بۆ بونی کەنەدا بە ولایەتی(٥١)ی ئەمریکا و هەروەها لێدوانی ترمپ لە بارەى خواستی تورکیا بۆ فراوانخوازی لە سوریا دەرخەرى ئەو راستیەن کە ئێمە لەبەردەم سیناریۆی فراوانخوازی جوگرافیایی نوێداین کە رەنگە سەرلەنۆێ جیهان بەرەو دابەشبونی جوگرافیایی نوێی ببات لە فەراغی ناکارایی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.