لە دیداری نێوان خامنەیی و سوودانی، خامنەیی داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی كردووە كە كار بكرێت بۆ پاراستن و بەهێزکردنی زیاتری حەشدی شەعبی لە عێراقدا. ھەروەھا عەلی خامنەیی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە نایاسایی و پێچەوانەی بەرژەوەندیی خەڵک و حکومەتـی وڵاتەکە دەزانێت و دەڵێت ئەمریکاییەکان هەوڵی پەرەپێدانی مانەوە لە عێراق دەدەن کە دەبێت بەتووندی پێش بەم داگیرکارییە بگیرێت.
1- بەراستی ئەم ھەلوێستەی خامنەیی كە لە توری كومەلایەتی ئیكیس بەلاو كردوتەوە، دەستیوەردانی راستەوخوییە لە كاروباری ناوخوی عێراق و پێشلكردنی سەروەری و سیادەی ئەو ولاتەیە. لە كوێ دوونیا ھەیە دەۆلەتێك دەستیوردانەكانی بگاتە ئەو ئاستەی داوا لە سەرۆكی حكوومەتێكی تر بكات كە دەبێت ھێزە سەربازییەكانی بە چ شێوەیەك بێت یان چوون رێكبخرینەوە، لە كاتێكدا ئەو گروپە میلیشیانە كە خامنەی باس دەكات فەرمان لە سوپای قودسی ئێران وەردەگرن.
2- لە لایەكی تریشەوە، ئەم قسانەی خامەنەیی ئەو راستییە دەردەخات وەك ویلایەتێكی ئێرانی سەیری عێراق دەكرێت نەك وەك دەۆلەتێكی سەربەخوو.
3- ئەم قسانە ئەو پەری بێرێزی كردنە بە سەرۆكوەزێرانی عێراق و ھیچ حسابێكی بووی ناكات. لە كاتێكدا پرسی ھێزی چەكداری، دەركردنی یان دەرنەكردنی ئەمریكا دەبێت پەرلەمان وخەلكی عێراق بریار لە سەر بدەن نەك عەلی خامنەیی.
4- ئەم داواكارییانەی خامنەیی لە كاتێكدایە كە لە سەر ئاستی عێراق و دەرەوە گوشارەكان زیاتر بوونە بۆ ئەوەی میلیشیا شیعەكان ھەڵبوەشینرین و چەك تەنیا لە دەستی حكوومەتدا بێت. بەتایبەت بەپێ سەرچاوە ھەوالەكان ترەمپ نامەیەكی بۆ حكوومەوتی سوودانی ناردووە و تیدا دوای كردووە كە كار بكات بۆ ئەوەی میلیشیا شیعەكان چەك بكات، بە پێچەوانەوە رووبەرووی گورزی سەربازی دەبنەوە.
5- پێنجەم، ئەم قسانەی خامنەیی لە كاتێكدایە ھێزە میلیشیاكان نەك ھەر كار بۆ بەرژەوەندی عێراق ناكەن، بەڵكوو بوونەتە ئەمرازیك بە دەست ئێرانەوە بۆ ھەرەشە كردنی لە نەیارەكانی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەكە. بەتایبەتیش ماوەیەكە ئیسرائیل ھەرەشەی تووند لە عێراق دەكات كە ئەگەر ئەو گروپانە رانەگرێت لە ھێرش كردنە سەر ئەو ولاتە، ئەوا زور بە تووندی لە عێراق دەدەن.