هەر پاش بەخیرهینانی هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەلمانیاو فەرەنسا بۆسوریا دوو بگرەو بەردەی سیاسی بەدوای خۆید هێنا، یەکەم بگرەوبەردە ئەوە بووکە جۆلانی نەیویست تەوقە لەگەل خاتونی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بکات ودەست بخاتە ناودەستی،
هەر پاش ئەو دەست نەگرتنەی خانمی وەزیر دیسانەوە لەکەناڵە ئیسلامیەکانی سوریاوە هەستان بەشێواندنی وێنە گیراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بەمە جیاکاریەکیترکرا لەنێوان بەهای ژن وپیاودا چوونکە لە وێنە گیراوەکەدا پیاوانی ئامادەبووان، ئەحمەد ئەلشەرع ، فەرمانڕەوای سوریا، جان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا، بە ڕوونی دەناسرێتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کراوەتە کەسێکی نەناسراێتەوە ،ئاوها .سانسۆر خراوەتە سەر وینەکەی تا وەک ژنێک دەرنەکەوێت لەناو ئەو پیاوانەدا وا کاڵ کراوەتەوە ، لە وێنەکانی ، ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) سانسۆر نەکرا.
بەم سانسۆرکردنە دەسەلاتی تازەی سوری دەیەویت چ ئاماژەیەک بە ئەوروپاو دنیای دەرەوە بدات ،
من پێموایە گەر ئەو دەسەلاتە تۆزیک ئەقلیان هەبووایە ئەو کارەیان نەدەکرد ، ئەوان ئیستا پیویستیان بە پالپشتی ئەوروپاو ئەمریکا هەیە ،گەر ئەوان پالپشتی نەکەن، دەبیتە دەسەلاتێک لاوازو گۆشەگیر کە ناتوانیت کارو بارەکانی ببات بەڕێوەو پشێوی دروست دەبێت و خەڵکی سوریا لە برسانا لێی رادەپەڕن و دەیروخێت،بۆیە لەمکاتەدا پیویستیان بەسیاسەتی نەرم و نیانی هەیە ، نەک ئاوها سەربرینو پەلاماردان وسووتاندنی داری لەدایک بوونی عیسا زەرەرتان پێدەگەیەنێت ،
باشترە بۆتان شەری کورد نەکەن، با تورکیا هانتان بدات کورد ئەمرۆ ئەمریکاو ئەوروپای لەپشتە کە ئێوە پێویستان بەوان هەیە ،
دەزانم رەنگە لەوکاتەدا دەبێتە شەرتان لەگەڵ تورکیادا ، بەڵام گەر نەرم و نیانبن و ئەوروپاو ئەمریکا بەلای خوتاندا رابکێشن ، تورکیا ناتوانێت هیچ دژتان بکات ، خۆ ناتانەویت ئێران دەرکەن و تورکیا بهێنین ،
ئەو دەسەلاتە ئیستا لەژیر چاودێریدایە و چاوەروانی کاری باشتان لیدەکەن ، نەک کاری تالیابن و داعشانە،
ئەوروپاو ئەمریکا بەئاشکرا دەڵێن دەبێت جارێ چاوەروانبین ، واتە دەیانەوێت بزانین ئیوە دەسەڵاتێکی ئیسلامی تووند رەوی داعشین وەک ئەوسا کە ناوت محەمەد جۆلانی بوو، یاخود میان رەون و ئێستا سەردەمی ئەحمەد شەرعی میان رەوە ،
هیچ ولاتیکی عەرەبیش نایەوێت ئەفگانستانێک لە نزیکی بێت ،ئەوە باسی ئیسرائیل ناکەم
دەڵێم کە ئەم دوو بگرەو بەردەسیاسیەی کە ناردتانە دەرەوە و جیهان بینی هی سەردەمی جۆلانی بوو .