ئه‌مڕۆ (103 ) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی سوپای عێراقدا تێده‌په‌ڕێت و ساڵانه له خواروو و ناوه‌ڕاست، به شكۆداری یادی ئه‌م بۆنه‌یه ده‌كرێته‌وه و كوردیش زۆر به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی به‌شداری ئه‌و یاده ناكات، چو‌نكه مێژوویه‌كی خوێناوی و تاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م سوپایه‌دا هه‌یه، كاتێك سوپای عێراق له (6)ی (كانوونی دووه‌م) له‌ساڵی (1921)دا، دامه‌زرا، واچاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ببێته سوپای هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق به جیاوازی ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانیه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌كردار ڕووی نه‌دا و له‌بری بووه ئاله‌تی شه‌ڕانگێزی ده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و دژی گه‌لی كورد به‌كارده‌هێنرا له قۆناغی جیاواز و به ده‌سه‌ڵاتداره جۆراوجۆره‌كان و ڕژێمه جیاجیاكانیشه‌وه.
له ڕاستیدا بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق له كۆنگره‌ی (قاهیره)ه‌و له ساڵی (1921)دا سه‌رچاوه‌ی گرت، چو‌نكه ئینگلیزه‌كان ده‌یانویست مه‌سره‌فی سه‌ربازی سوپاكه‌یان كه‌م بكاته‌وه و سوپایه‌ك له عێراقیه‌كان بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق دروست بكات و شه‌ڕی كوردی پێبكات به تایبه‌تی له‌و كاته‌دا شۆڕشی شێخ مه‌محوود له‌ئارادا بوو.
ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه كاری سه‌ره‌كی و پێشینه‌ی ئه‌م سوپایه بۆ دژایه‌تی گه‌لی كورد و داخوازییه‌كانی بوو، چو‌نكه هه‌ردوای ئه‌وه، ئه‌م سوپایه بۆ دژایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كه‌می با‌رزانی یه‌كه‌م له‌ساڵی (1931-1932)دا به‌هاوئاهه‌نگی ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای به‌ریتانیا، هه‌روه‌ك له‌ساڵی (1936) جارێكی تر سوپای عێراقی بۆ هێرشكردنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی با‌رزان ته‌رخان كرا.
ئه‌و هێرشانه تا ساڵی (1945) به‌رده‌وام بوو كه به داگیركردنی ناوچه‌ی با‌رزان كۆتایی هات، ئه‌م سوپایه دوا به دوای كوده‌تای ساڵی (1958) و له‌ساڵی (1961)دا جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر گه‌له‌كه‌مان كه تا ساڵی (1970) به‌رده‌وام بوو، سوپای عێراق له‌ساڵی (1974-1975) هه‌موو توانای خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ناوبردنی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی، ئه‌م سوپایه كه ببووه ئاله‌تی كاریگه‌ریی سه‌ركوتكردنی گه‌له‌مان هیچ له‌وه نه‌ده‌پرنگایه‌وه كه قه‌تل و عامی خه‌ڵكی سیڤیل و منداڵ و ژن و پیرو په‌ككه‌وته‌ش بكات.
نموونه‌كانی ئه‌نفاله‌كان په‌ڵه‌یه‌كی هێنده ڕه‌شه كه لای گه‌له‌كه‌مان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێ، ئه‌م سوپایه له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامیشه‌وه كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا سوودی له‌و ئه‌زموونه تاریكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كورد وه‌رگرتبێت، جارێكی تر له ساڵی (2017) دا به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه به‌دناوه‌كه‌ی (16) ئۆكتۆبه‌ری كرد و لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری شه‌رمه‌زاری بۆ خۆی تۆماركرد.
بۆیه گه‌ر گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێم هیچ به‌م ڕۆژه خۆشحاڵ نه‌بێت كه‌س نابێت ناهه‌قی بگرێت و گله‌یی لێ بكات، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش سوپای عێراق له‌ناوچه‌كانی مادده‌ی (140) هه‌ر خه‌ریكی دژایه‌تیی گه‌له‌كه‌مانه له‌و ناوچانه و ڕۆژانه گێچه‌ڵ به جوتیارانی (سه‌رگه‌ڕان) و (په‌لكانه)و.. هتد و خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و لایه‌نگری ڕاسته‌وخۆی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كات.