دواین هەواڵ

ئایا سلێمانی بوە بەتەکساس؟

‌توانا عوسمان

18/12/2021

ئەگەر خەڵکی ئاسایی پێی وابێت تەکساس شارێکی خراپە و وەزعی شێواوە، کێشە نیە چونکە لە لەناو ئەدەبیاتی کۆندا تەکساس ڕەمزی عەسابە و لەیاسادەچون بوو.

بەڵام ئەگەر سیاسی و کاربەدەستێک هەبێت لێدوان بدات و پێی وابێت وەزعی سلێمانی ئەوەندە شێواوەو "بەدەست کوڕە مەئسولەوە بوە بەتەکساس" مانای وایە لەچاوی فیلمە کاوبۆییەکانی جۆن فۆڕدی ساڵانی چل و پەنجاکانەوە تەماشای دونیا ئەکات.

تەکساس "29.2ملیۆن دانیشتوان" دووەم دەوڵەمەندترین ولایەتی ئەمەریکایە دوای کالیفۆڕنیا، مەکۆی پیشەسازی نەوتی ئەمەریکا لەوێیە، ئەوەندە سەقامگیرە جگە لە1000 کۆمپانیای گەورە، بنکەی سەرەکی دوو گەورەترین کۆمپانیای جیهان "ئیکسۆنمۆبێڵ و AT&T" تیایە.

تەکساس سەنتەرێکی زانستی ئەوەندە گرنگە لە1961 وە وێستگەی ئاسمانی جۆنسۆن لەوێیە و هاتۆچۆی بۆشایی ئاسمان لەوێوە ئەکرێ، ئەم ولایەتە خۆی بەجیا نۆهەم بەهێزترین ئابوری جیهانە و کۆی داهاتی ناوخۆیی GDP ی ساڵانەی 1.7 ترلیۆن دۆلارە.

دەبێت بۆ ڕەخنەگرتن نەڵێین سلێمانی بۆتە تەکساس، بەڵکو ئومێد بخوازین سلێمانی چمکێکی تەکساس بگرێت.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP