* ئەمەریكا تاكتیكی شەڕی لەگەڵ ئێران گۆڕیوە لە (شەڕ دانووستان شەڕ گەمارۆ شەڕ
هدنە...) كە چەندین فاكت لە پشت ئەم تاكتیك گۆڕینەوە هەیە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە، ئێران بەمەرجەكانی ڕازی بكات و ملبدات بۆ هەموو داوا و سازشەكانی.
* واشنتۆن، بە پلەی یەكەم ئەجێندای شەڕی ئێرانی لە فایلی (ئەتۆم، موشەك و پرۆكسیەكان...) گۆڕیوە بۆ (گەروی هورمز) واتا فایلی سەربازی بۆ ئابووری، واتا چاوی لە نەوت و غازی ئێرانە بەبێ وێران كردن.
* بەم فۆڕمەی شەڕ و ئاشتی، لە لایەكەوە خۆی دەرباز دەكات لە كۆت و بەندی كۆنگرێس، ئەو فشارەش لەسەر خۆی كەم دەكاتەوە كە وەكو شەڕخواز چاوی لێبكرێت و بەجیهان بڵێ ئێران ئاشتی ناوێت.
* شكستی پلانی ئەڵتەرناتیڤی ناو سوپای پاسداران و ڕژێم بە فۆڕمی ڤەنزوێلا، بە كودەتای سپی لەجیاتی ڕووخان و فەوزا، لە پاڵ سوكردنی فشاری وزە لەسەر جیهان و دۆستەكانی.
* ڕازیكردنی ئیسرائیل بە بەشداری نەكردنی شەڕ (بەشێوەی ڕاستەوخۆ) و تاكتیكی نوێ، بە كەمكردنەوەی گوشاری شەڕ لەسەر (ئیماڕات و بەحرێن) و گواستنەوەی بۆ ئەردەن، چونكە هەم دورترە، هەم سیستمی پاتریۆتی هەولێری بۆ گواستوەتەوە، هەم قوبەی ئاسنینی ئیسرائیلی لێ جێگیر كردوە، بەڵام ئەوەش نەیتوانیوە ئەردەن لە هێرشی ئێران بپارێزێت.
* مەترسی ئەمەریكا لە ئێران لەو خۆ ڕێكخستنەوە بە هێزەی سوپای پاسداران و گۆڕانكارییەكان، كە لەگەڵ هەر فۆڕمێكی نوێی تاكتیكی شەڕ، ئێرانیش تاكتیكی بەرگری خۆی دەگۆڕێت، لە دانوستانەكانیش ئەمەریكییەكانی تەواو هیلاك كردوە.
* بەدەستهێنانی ئەو پشتیوانیەی كە لە گۆڕانكاری سیاسەتی (بەڕیتانیا، توركیا و هەندێ وڵاتی تر) بۆ پشتیوانی ئەمەریكا ڕوویداوە لە دژی ئێران.
* هێرشەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا هاوكات بوو لەگەڵ ئەو تەماعكارییەی كە وتی؛ (67) ملیار بەرمیل نەوتی ڤەنزوێلامان بردوە كە بەهاكەی (6) تریلیۆن دۆلارە، تاوەكو بەرتیل بداتە گەلی ئەمەریكا، كە شەڕی ئێرانیش (70) ملیار بەرمیل نەوتمان دەستدەكەوێت، بۆیە چاوپۆشی لەشەڕ بكەن.
* واشنتۆن بەپەلەیە كەیسی تاران یەكلا بكاتەوە، بەڵام پارویەكی هێندە ئاسان نییە، ئەگەرچی نێچیرەكەی هیلاك كردوە، بەڵام دەیەوێت ڕاو و كەوڵی بكات، چونكە چوار فایلی گرنگ و تەماعكارانە لەسەر مێزی واشنتۆن و ترامپدان:-
- داگیركردن و گۆڕینی سیتمی سیاسی كوبا و كۆتایهاتن بە حوكمی بنەماڵەی فیدڵ و ڕاوڵی برایی و كچ و كوڕەكەی.
- یەكلاكردنەوەی فایلی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا.
- دابینكردنی ئەمنیەتی ئیسرائیل، ڕزگاربوونی لە مەترسی حیزبوڵڵا، حەماس...
- یەكلاكردنەوەی فایلی (گریلاند) لە دانیمارك كە بە قیمەت یان هیمەت چاوی تەماعی تێبڕیوە.